Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

مارلوکاس و ڤینیسیۆس

مارلوکاس و ڤینیسیۆس

راپۆرتە هەواڵ

ڤینیسیۆس دوای جیابوونەوە لە ڤیرجینیا لەگەڵ خانمێکی دیکە دەرکەوت

ئیحسان تاهیر

ئیحسان تاهیر

15-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئیحسان تاهیر
ئیحسان تاهیر15-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سانجێرمان و بارسا.. لە جەنگە تاکتیکییەکەی نێوان ئینریکێ و فلیکدا کێ سەرکەوتوو دەبێت؟
راپۆرتە هەواڵ19-10-2026

سانجێرمان و بارسا.. لە جەنگە تاکتیکییەکەی نێوان ئینریکێ و فلیکدا کێ سەرکەوتوو دەبێت؟

چارەنووسی ئەو بەهرەمەندانە بەکوێ گەیشت کە مێسی پێشبینی درەوشانەوەیانی کردبوو؟
راپۆرتە هەواڵ18-10-2026

چارەنووسی ئەو بەهرەمەندانە بەکوێ گەیشت کە مێسی پێشبینی درەوشانەوەیانی کردبوو؟

لە سیخوڕەکانی فێرگسۆنەوە تاوەکو راوەدوونانی مارادۆنا.. چیرۆکی سیخوڕی لە تۆپی پێدا
راپۆرتە هەواڵ15-10-2026

لە سیخوڕەکانی فێرگسۆنەوە تاوەکو راوەدوونانی مارادۆنا.. چیرۆکی سیخوڕی لە تۆپی پێدا

رووداو دیجیتاڵ


مار لوکاس، خانمە مۆدێلی ئیسپانی، تەمەن 24 ساڵان، کە پێشتر پەیوەندی بە ڤینیسیۆس جونیۆری ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدەوە هەبوو، تەنیا چەند کاژێرێک دوای جیابوونەوەی ڤینی لە ڤیرجینیا فۆنسیکای مۆدێلە بەرازیلییەکە لەگەڵ ئەو یاریزانە بینرا.


ئەو دووانە لە چێشتخانەیەکی شاری مەدرید بینران، جارێکی دیکە قسە و باسەکانی لەسەر سروشتی پەیوەندییەکەی نێوانیان دەستیپێکردەوە.

هاوبەشکردنی بەرفراوانی چەند ڤیدیۆییەک لە سۆشیال میدیا دەرگای بۆ کردووەتەوە لە ریکلام و بەرگی گۆڤارەکاندا، ئەمەش بوونی لە بازاڕی کاریگەرە دیجیتاڵییەکاندا چەسپاندووە.

هەروەها مۆسیقا بووەتە بەشێک لە پڕۆژە پیشەییەکانی. لە ساڵی 2023 چەند گۆرانییەکی بڵاوکردەوە، لەوانە "La Inocente" و "Tú sí" و "Rota" و لە ساڵی 2026 گۆرانی "Turututu"ـی بڵاوکردەوە کە هاوکاری ساموێل جی و ئۆسکار ئێل روسۆ بوو. لەڕێگەی ئەم پڕۆژانەوە، مار دەستی کردووە بە گەڕان بەدوای رێگا هونەریەکانی دیکەدا لە دەرەوەی دروستکردنی ناوەڕۆکی سۆشیال میدیا.

باس لە پەیوەندی نێوان مۆدێلە ئیسپانییەکە و یاریزانەکە شتێکی نوێ نەبوو، چونکە پێشتر قسە و باسەکان پێش کۆبوونەوەی ئەم دواییەیان دروست بووبوو. ئەو دووانە لە مەدرید لەڕێگەی بەڕێوەبەری کارەکانی مارەوە یەکدیان ناسی، کە هاوڕێیەکی نزیکی ئەو ئەستێرە بەرازیلییەیە.

لە ساڵی 2022 مار بەشداری یارییەکی ریال مەدریدی کرد و گرتەیەکی ڤیدیۆیی ڤینیسیۆس جۆنیۆری بڵاوکردەوە کە ئاهەنگ دەگێڕێت بۆ گۆڵێک. پاشان یاریزانەکە ڤیدیۆکەی لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی بڵاوکردەوە، ئەمەش زیاتر قسە و باسەکانی سەبارەت بەئەگەری پەیوەندی سۆزداری نێوانیان زیاتر کرد.

سەرەڕای ئەو دەنگۆیانە، مار چەندین جار پشتڕاستی کردووەتەوە کە پەیوەندییەکەی لەگەڵ ئەو یاریزانە تەنیا هاوڕێیەتییە. لە هەڤپەیڤینێکدا ستایشی خۆبەخشی و دیسیپلینەکەی لە یاریگادا کرد.

لەو کاتەدا مار لوکاس گوتی "هەمیشە پێی دەڵێم، و دووبارە دەیڵێمەوە، کە دەزانم کەسایەتییەکی بەهێزتری هەیە لە یاریگادا و هەموو شتێک زۆر بەجددی وەردەگرێت، بەشێوەیەکی بڕواپێنەکراو کاری زۆر دەکات و هەوڵێکی گەورە دەدات بۆ تۆپی پێ. ئەو یەکێکە لە کەسە دیسپلیندارەکانی جیهان. بۆ من لە زۆر رووەوە نموونەیەکی نموونەییە".

لە هەڤپەیڤینێکی دیکەدا لەگەڵ زۆدیاکس، ئەو مۆدێلە ئیسپانییە پێزانینی خۆی بۆ ئەو یاریزانە دووپاتکردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە پەیوەندی نێوانیان لەسەر بنەمای هاوڕێیەتییە. هەروەها باسی لە تێڕوانینەکانی کەسایەتییەکەی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە رەفتارەکانی لە دەرەوەی یاریگاکە چەندە جیاوازن.

هەرچەندە دەرکەوتنی مار لوکاس لەو دیدارەی لەگەڵ ڤینیسیۆس لە مەدرید ئەنجامیدا، قسە و باسەکانی لەسەر سروشتی پەیوەندییەکەی نێوانیان دووبارە هێنایەوە ئاراوە، بەڵام پێشتر مار رەتیکردووەتەوە هیچ پەیوەندییەکی سۆزداری لەگەڵ ئەو یاریزانەدا هەبێت. هەردوو لایەن پێیانوایە پەیوەندییەکەی نێوانیان تەنیا هاوڕێیەتین.

بابەتی پەیوەندیدار

سانجێرمان و بارسا.. لە جەنگە تاکتیکییەکەی نێوان ئینریکێ و فلیکدا کێ سەرکەوتوو دەبێت؟
راپۆرتە هەواڵ19-10-2026

سانجێرمان و بارسا.. لە جەنگە تاکتیکییەکەی نێوان ئینریکێ و فلیکدا کێ سەرکەوتوو دەبێت؟

چارەنووسی ئەو بەهرەمەندانە بەکوێ گەیشت کە مێسی پێشبینی درەوشانەوەیانی کردبوو؟
راپۆرتە هەواڵ18-10-2026

چارەنووسی ئەو بەهرەمەندانە بەکوێ گەیشت کە مێسی پێشبینی درەوشانەوەیانی کردبوو؟

لە سیخوڕەکانی فێرگسۆنەوە تاوەکو راوەدوونانی مارادۆنا.. چیرۆکی سیخوڕی لە تۆپی پێدا
راپۆرتە هەواڵ15-10-2026

لە سیخوڕەکانی فێرگسۆنەوە تاوەکو راوەدوونانی مارادۆنا.. چیرۆکی سیخوڕی لە تۆپی پێدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە