Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هانزی فلیک

هانزی فلیک

وەرزش

فليك پێش كلاسيكۆ: هەڵەی یارییەكەی پاریس بەرامبەر ریال مەدرید دووبارە ناکەینەوە

ئومێد ئازاد

ئومێد ئازاد

24-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئومێد ئازاد
ئومێد ئازاد24-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

نەورۆز دەرفەتی بەدەستهێنانی پێشەنگی خولی ئەستێرەکانی عێراقی لەدەستدا
وەرزش24-10-2026

نەورۆز دەرفەتی بەدەستهێنانی پێشەنگی خولی ئەستێرەکانی عێراقی لەدەستدا

مۆرینیۆ باسی پلانی خۆی بۆ یاریی کلاسیکۆ دەکات
وەرزش24-10-2026

مۆرینیۆ باسی پلانی خۆی بۆ یاریی کلاسیکۆ دەکات

بە فەرمی؛ خوان مارتینێز بە ناوبژیوانی کلاسیكۆ دەستنیشانکرا
وەرزش24-10-2026

بە فەرمی؛ خوان مارتینێز بە ناوبژیوانی کلاسیكۆ دەستنیشانکرا

رووداو دیجیتاڵ

هانزی فليك، راهێنەری یانەی بارسێلۆنا، ئامادەیی خۆی و پێكهاتەكەی راگەیاند بۆ رووبەڕووبوونەوەی خاڵە بەهێزەکانی ریال مەدرید لە یاریی کلاسیکۆ لە چوارچێوەی گەڕی 10ی لالیگادا.


فلیک لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی پێش یارییەکەدا گوتی "چاوەڕوان دەکەم لە کلاسیكۆدا رووبەڕووی تیپێک ببینەوە کە بڕوابەخۆبوونێکی گەورەی هەیە، چونکە لە کۆتاییدا قسە لەسەر یانەیەکی مەزن دەکەین کە یاریزانی گەورە و راهێنەرێکی گەورەی هەیە. ئەمە تێڕوانینی منە بۆ رکابەرەکەمان".

هەروەها زیات لەسەر ریال مەدرید گوتی" ئەوان کوالێتییەکی بەرزی هەیە، بەتایبەت لە هێڵی پێشەوەدا،  لە یارییەکانی دواییدا ئاستێکی باشیان پێشکەش کردووە".

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە راهێنان لەسەر تۆپە جێگیرەکان، فلیک ئاشکرای کرد "تۆپە جێگیرەکان یەکێکە لە خاڵە هەرە بەهێزەکانی ریال مەدرید، ئەوان یەکێکن لە باشترین یانەکان لەو رووەوە. ئەمڕۆ قسەمان لەسەر کرد و راهێنانمان لەسەری کرد تاوەکو ئامادە بین. دەبێت زۆر باشتر لەوەی بەرامبەر پاریس ئەنجاممان دا، بەرگری بکەین".

سەبارەت بە پێکانەکانی یانەکەشی، راهێنەرە ئەڵمانییەکە گوتی " کوندێ سبەی بەشداری ناکات و نامانەوێت سەرکێشیی پێوە بکەین، دەبێت ئەوە قبووڵ بکەین. ئۆلمۆش لە قۆناخێکی زۆر باشدا بوو و 100% ئامادە بوو، بەڵام بەخت یاوەری نەبوو. دەبێت بەوەش رازی بین کە لە چەندین یاری دادەبڕێت و ئەم بارودۆخەش بۆ ئەو ئاسان نییە، بەڵام ئێمە فێرمینمان هەیە".

فلیک سەبارەت بە گرنگیی یارییەکە لە یاریگای سپۆتیفای کامپ نو گوتی "کلاسیكۆ جیاوازە، ئەوە باشترین یارییە لە وەرزشەکەماندا و هەموو جیهان بینەری دەبێت. شتێکی بڕوانەکراوە. راستە ئێمە تەنیا بۆ سێ خاڵ یاری دەکەین، بەڵام گرنگیی یارییەکە زۆر لەوە گەورەترە. ئێمە دڵخۆشین بە بەشداریکردن لەم رووداوەدا و بە پەرۆشەوە چاوەڕێی دەکەین. ئێمە ئامادەین و بڕوایەکی زۆرمان بە تیپی خۆمان هەیە".

سەبارەت بە رۆدری، راهێنەری بارسێلۆنا ستایشی تواناکانی و کاریگەریی لەسەر تیپەکە کرد و رەزامەندیی خۆی لە ئاستی پێشان دا و گوتی "هەموومان بڕوامان هەبوو کە کاتێک دەرفەتی گواستنەوەیمان بۆ رەخسا بەرەو پێش دەچێت. ئەو پێشکەوتنێکی بەنرخی بە تیپەکە بەخشیوە و ئەمەش لە یارییە یەکەمەکانیدا دەرکەوت. زۆر دڵخۆشم بە بوونی لەگەڵماندا، هەروەها هێڵی ناوەڕاستمان بە بوونی ئەو لەگەڵ پێدری خاوەنی کوالێتییەکی بەرزە".

سەبارەت بە دۆڕانەکەی بەرامبەر پاریس سانجێرمان، فلیک روونی کردەوە کە تیمی راهێنەران هۆکارەکانیان لەگەڵ یاریزانان تاوتوێ کردووە و یارییەکەیان شیکردووەتەوە بۆ چاککردنی هەڵەکان و باشترکردنی ئاستی تیپەکە.

لێدوانەکانی هانزی فلیک پێش کلاسیکۆی چاوەڕوانکراو جەخت لەسەر ئامادەکاریی دەروونی و تاکتیکی یانە کەتەلۆنییەکە دەکەنەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی خاڵە بەهێزەکانی ریال مەدرید، هاوکات سوودوەرگرتن لە هەڵەکانی رابردوو وەک هەلێک بۆ گەشەکردن پیشاندەدات، کە ئەمەش جۆشوخرۆشی ئەم لووتکە جیهانییە بۆ هاندەران زیاتر دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار

نەورۆز دەرفەتی بەدەستهێنانی پێشەنگی خولی ئەستێرەکانی عێراقی لەدەستدا
وەرزش24-10-2026

نەورۆز دەرفەتی بەدەستهێنانی پێشەنگی خولی ئەستێرەکانی عێراقی لەدەستدا

مۆرینیۆ باسی پلانی خۆی بۆ یاریی کلاسیکۆ دەکات
وەرزش24-10-2026

مۆرینیۆ باسی پلانی خۆی بۆ یاریی کلاسیکۆ دەکات

بە فەرمی؛ خوان مارتینێز بە ناوبژیوانی کلاسیكۆ دەستنیشانکرا
وەرزش24-10-2026

بە فەرمی؛ خوان مارتینێز بە ناوبژیوانی کلاسیكۆ دەستنیشانکرا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە