Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

خوان مارتینێز

خوان مارتینێز

وەرزش

بە فەرمی؛ خوان مارتینێز بە ناوبژیوانی کلاسیكۆ دەستنیشانکرا

ئومێد ئازاد

ئومێد ئازاد

24-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئومێد ئازاد
ئومێد ئازاد24-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

فليك پێش كلاسيكۆ: هەڵەی یارییەكەی پاریس بەرامبەر ریال مەدرید دووبارە ناکەینەوە
وەرزش24-10-2026

فليك پێش كلاسيكۆ: هەڵەی یارییەكەی پاریس بەرامبەر ریال مەدرید دووبارە ناکەینەوە

مۆرینیۆ باسی پلانی خۆی بۆ یاریی کلاسیکۆ دەکات
وەرزش24-10-2026

مۆرینیۆ باسی پلانی خۆی بۆ یاریی کلاسیکۆ دەکات

نەورۆز لە باشترین کاتەکانیدایە و ئەمجارە دیالە دەکاتە ئامانج
وەرزش24-10-2026

نەورۆز لە باشترین کاتەکانیدایە و ئەمجارە دیالە دەکاتە ئامانج

رووداو دیجیتاڵ

لیژنەی تەکنیکیی ناوبژیوانان بە فەرمی رایگەیاند کە خوان مارتینێز مونوێرا ئەرکی بەڕێوەبردنی یاریی کلاسیكۆی سبەی یەکشەممەی نێوان بارسێلۆنا و ریال مەدرید دەگرێتە ئەستۆ، لە رووبەڕووبوونەوەیەکی چاوەڕوانکراودا کە گرنگییەکی زۆری لەسەر ئاستی وەرزشی و ناوبژیوانی هەیە، بەتایبەت لەناو کەشێکی پڕ لە ئاڵۆزی دوای ئەو ناکۆکییانەی لە گەڕەکانی دواییدا روویان دا.


ئەمە پێنجەم جار دەبێت کە مارتینێز مونوێرای تەمەن 44 ساڵ، لە مێژووی 14 وەرزەی کارکردنی لە خولی پلەیەکی ئیسپانیادا، یاریی کلاسیكۆ بەڕێوە ببات.

ئەنجامەکانی پێشوو لە بەرژەوەندیی ریال مەدریدن، کە لە سێ یاری لەو چوار یارییەی ناوبژیوانەکە بەڕێوەی بردوون سەرکەوتنی بەدەست هێناوە؛ لەوانە بردنەوەی 3-1 لە لالیگای ساڵی 2020،  4-0 لە گەڕی گەڕانەوەی نیوەی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا لە ساڵی 2023،  4-1 لە یاریی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا لە ساڵی 2024.

لە بەرامبەردا، بارسێلۆنا یەک سەرکەوتنی بە ئەنجامی 4-0 لە یەکێک لە یارییەکانی لالیگادا لە ساڵی 2022 تۆمار کردووە.

لەم وەرزەدا، مارتینێز مونوێرا یەک یاری بۆ هەر یەک لە بارسێلۆنا و ریال مەدرید بەڕێوە بردووە؛ سەرپەرشتیی یاریی یانە کەتەلۆنییەکەی کرد بەرامبەر سێڤییا لە یاریگای رامۆن سانچێز پیسخوان کە بە سەرکەوتنی بارسێلۆنا 3-1 کۆتایی هات، هەروەها یاریی ریال مەدریدی بەرامبەر مالاگا لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەڕێوەبرد کە بە سەرکەوتنی شاهانەییەکان 4-0 تەواو بوو.

ئەم ناوبژیوانە ئیسپانییە 46 یاری بۆ ریال مەدرید بەڕێوە بردووە، کە تێیاندا یانەکە 30 سەرکەوتن، 9 بەرامبەربوون و 7 دۆڕانی تۆمار کردووە.

سەبارەت بە بارسێلۆناش، مارتینێز مونوێرا 40 یاری بۆ بەڕێوەبردوون، کە تێیاندا یانەکە 27 سەرکەوتن، 6 بەرامبەربوون و 7 دۆڕانی بەدەست هێناوە.

لە لایەکی دیکەوە، ناوبژیوان خاڤێر ئیگلێسیاس ڤییانویڤای تەمەن 43 ساڵ بەرپرسیارێتیی ڤار (VAR) لە کلاسیكۆدا دەگرێتە ئەستۆ.

بابەتی پەیوەندیدار

فليك پێش كلاسيكۆ: هەڵەی یارییەكەی پاریس بەرامبەر ریال مەدرید دووبارە ناکەینەوە
وەرزش24-10-2026

فليك پێش كلاسيكۆ: هەڵەی یارییەكەی پاریس بەرامبەر ریال مەدرید دووبارە ناکەینەوە

مۆرینیۆ باسی پلانی خۆی بۆ یاریی کلاسیکۆ دەکات
وەرزش24-10-2026

مۆرینیۆ باسی پلانی خۆی بۆ یاریی کلاسیکۆ دەکات

نەورۆز لە باشترین کاتەکانیدایە و ئەمجارە دیالە دەکاتە ئامانج
وەرزش24-10-2026

نەورۆز لە باشترین کاتەکانیدایە و ئەمجارە دیالە دەکاتە ئامانج

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە