کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هانزی فلیک، راهێنەری بارسێلۆنا

هانزی فلیک، راهێنەری بارسێلۆنا

وەرزش

فلیک دڵخۆشە و دەڵێت بردنەوە لە ئاتلێتیکۆ مەدرید سەرسوڕهێنەرە

سامان وڵاتژێری

سامان وڵاتژێری

09-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سامان وڵاتژێری
سامان وڵاتژێری09-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

باینا باسی ئازارەکانی شکست بەرامبەر بارسێلۆنا دەکات: شەو خەوم لێنەکەوت
وەرزش10-11-2026

باینا باسی ئازارەکانی شکست بەرامبەر بارسێلۆنا دەکات: شەو خەوم لێنەکەوت

ڤیدیۆ؛ زیدان تیپەکەی بۆ یاریی لووتکە ئامادەدەکات
وەرزش10-11-2026

ڤیدیۆ؛ زیدان تیپەکەی بۆ یاریی لووتکە ئامادەدەکات

ڤیتینیا و کریستیانۆ ئاشتبوونەوە
وەرزش10-11-2026

ڤیتینیا و کریستیانۆ ئاشتبوونەوە


رووداو دیجیتاڵ

هانزی فلیک، راهێنەری بارسێلۆنا بەبردنەوەی یانەکەی لە ئاتلێتیکۆ مەدرید دڵخۆشە و دەڵێت "ئێمە ئەو کوالێتییەمان هەیە بۆ ئەوەی لەم یارییانەدا سەرکەوتن بەدەستبهێنین و لە کاتی بەڕێوەچوونی یارییە نێودەوڵەتییەکان، پێویستە چاودێریی یاریزانەکانمان بکەین."


راهێنەری بارسێلۆنا، دوای بردنەوەی یاریی لووتکە لە ئاتلێتیکۆ مەدرید بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانیی دوای یارییەکە گوتی "ئێمە ئەوا کوالێتییەمان هەیە، بۆ ئەوەی ئەم یارییانە ببەینەوە، من باوەڕی تەواوم بەم تیپە هەیە، بەتایبەت لە نیوەی دووەمدا کارێکی مەزنی ئەنجامدا. دەزانین ئاسان نییە لێرە لە ئاتلێتیکۆ ببەیتەوە، کەواتە بۆ من شتێکی زۆر سەرسوڕهێنەرە."

هانزی گوتی "رێگایەکی درێژمان لەپێشە تاوەکو دەگەینە کۆتایی وەرزەکە، ئێمە لێرەین و هەموو رۆژێک لەپێناو بردنەوەی نازناوەکان کاردەکەین، کاردەکەین بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن و ئەمە ئەو شتەیە کە ئێمە دەمانەوێت."

فلیک لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت "کۆنتڕۆڵکردنی تۆپ لە یارییەکەدا ئاسان نەبوو، ئەوان هەمیشە یارییەکەیان بۆ لایەکی دیکە دەگۆڕی، بەڵام لە نیوەی دووەمدا کارێکی باشمان کرد و بیرمان نەچێت تۆ 90 خولەک یاریی دەکەیت، بۆیە نیوەی یەکەم هێندە باش نەبوو، بەڵام لە نیوەی دووەمدا نایاب بوو، بۆیە پێموایە ئێمە شایەنی ئەم بردنەوەیە بووین، کەواتە من دڵخۆشم بەبردنەوەی سێ خاڵی دیکە."

لەبارەی وەستانی خولەکان و بەڕێوەچوونی یاریی هەڵبژاردەکان، راهێنەرە ئەڵمانییەکەی بارسێلۆنا گوتی "ئەمە بەشێکە لە کارەکەمان، وەکو ئەوەی ئێستا کە پشووی نێودەوڵەتی هەیە، باشترین یاریزانەکان دەچن و هیچ پێکانێکیان نییە، دوو یاریی ئەنجامدەدەن، ئەمەش قورسە، بەڕاستی قورسە، بەڵام لە کۆتاییدا ئەمە کاری ئەوانە و حەزیان پێیەتی، بۆیە پێویستیت بە خۆشەویستی و حەزەوە هەیە لەم دۆخەدا، بەڵام من پێموایە خولەکەکان دابەشبکرێن، وەکو چۆن لە یانەکاندا ئەوە دەکرێت، لە هەڵبژاردەکانیش ئەوە هەبێت بۆ ئەوەی یاریزانەکان پارێزراو بن، کەواتە دەبێت چاودێریی یاریزانەکان بکەین."

بارسێلۆنا لە دەرەوەی یاریگای خۆی یاریی لووتکەی گەڕی 12ـی لالیگای لە ئاتلێتیکۆ مەدرید بردەوە و بە جیاوازیی 3 خاڵ لە پێش یانەی ریال مەدریدە و لە پلەی یەکەمی ریزبەندی خولەکەیە.

بابەتی پەیوەندیدار

باینا باسی ئازارەکانی شکست بەرامبەر بارسێلۆنا دەکات: شەو خەوم لێنەکەوت
وەرزش10-11-2026

باینا باسی ئازارەکانی شکست بەرامبەر بارسێلۆنا دەکات: شەو خەوم لێنەکەوت

ڤیدیۆ؛ زیدان تیپەکەی بۆ یاریی لووتکە ئامادەدەکات
وەرزش10-11-2026

ڤیدیۆ؛ زیدان تیپەکەی بۆ یاریی لووتکە ئامادەدەکات

ڤیتینیا و کریستیانۆ ئاشتبوونەوە
وەرزش10-11-2026

ڤیتینیا و کریستیانۆ ئاشتبوونەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە