کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هانزی فلیک

هانزی فلیک

وەرزش

فليك به‌ 3 بڕیاری ئاگرین ئاتلێتيكۆی تووشی شكست كرد

ئومێد ئازاد

ئومێد ئازاد

09-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئومێد ئازاد
ئومێد ئازاد09-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

باینا باسی ئازارەکانی شکست بەرامبەر بارسێلۆنا دەکات: شەو خەوم لێنەکەوت
وەرزش10-11-2026

باینا باسی ئازارەکانی شکست بەرامبەر بارسێلۆنا دەکات: شەو خەوم لێنەکەوت

ڤیدیۆ؛ زیدان تیپەکەی بۆ یاریی لووتکە ئامادەدەکات
وەرزش10-11-2026

ڤیدیۆ؛ زیدان تیپەکەی بۆ یاریی لووتکە ئامادەدەکات

ڤیتینیا و کریستیانۆ ئاشتبوونەوە
وەرزش10-11-2026

ڤیتینیا و کریستیانۆ ئاشتبوونەوە

رووداو دیجیتاڵ

بارسێلۆنا توانی به‌ شێوازێكی سه‌رسووڕهێنه‌ر كه‌وتنه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئاتلێتيكۆ مه‌درید پێچه‌وانه‌ بكاته ‌و سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی به‌ ئه‌نجامی (2-1) یه‌كلاكرده‌وه‌، ئه‌ویش له‌و یارییه‌ی كه‌ شه‌وی رابردوو، یه‌كشه‌ممه‌، له‌ گه‌ڕی 12 لالیگا كۆیانكرده‌وه‌، تێیدا ده‌ستوه‌ردانه‌ ته‌كتیكییه‌كانی هانزی فلیكی راهێنه‌ری ئه‌ڵمانی رۆڵێكی سه‌ره‌كی گێڕا له‌ گۆڕینی ئاراسته‌ی یارییه‌كه‌ و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هاوسه‌نگی بۆ تیپه‌كه‌ له‌ نیوەی دووه‌مدا.


له‌ نیوه‌ی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌دا، بارسێلۆنا به‌ ئاستێكی لاواز ده‌ركه‌وت و رووبه‌ڕووی درز و كه‌لێنی زه‌ق بووه‌وه‌ له‌ هێڵی دواوه‌یدا، ئه‌مه‌ش وایكرد ئاتلێتيكۆ مه‌درید کۆنتڕۆڵی یارییه‌كه‌ بكات و مه‌ترسی له‌سه‌ر گۆڵی خاوه‌ن یاریگا دروستبكات، پێش ئه‌وه‌ی فێرمین لۆپێز گۆڵێك تۆمار بكات و هیوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ بۆ یانه‌ كه‌تەلۆنییه‌كه‌ په‌یدا بكاته‌وه‌.

له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی گێمی دووه‌مدا، فلیك بڕیاریدا یه‌كه‌مین گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌نجامبدات به‌ دوورخستنه‌وه‌ی فاریناس و به‌شداریپێكردنی فرێنکی دی یۆنگی هۆڵه‌ندی، له‌ هه‌نگاوێكدا كه‌ یارمه‌تكه‌ر بوو بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی کۆنتڕۆڵ له‌ ناوه‌ڕاستی یاریگادا و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییانه‌ی كه‌ یاریزانانی ئاتلێتيكۆ له‌ نیوه‌ی یه‌كه‌مدا پێیدا جووڵابوون.

بوونی دی یۆنگ رۆڵی هه‌بوو له‌ باشترکردنی دروستكردنی هێرشه‌كان و دابینكردنی توانایه‌كی زیاتر بۆ بارسێلۆنا له‌ پاراستنی تۆپدا، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ له‌ نیوەی یه‌كه‌مدا به‌ ئاسانی تۆپه‌كانی له‌ده‌ستده‌دا، هه‌روه‌ها گۆڕانكارییه‌كه‌ یارمه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كه‌لێنی به‌رگری له‌ باڵه‌كاندا دا.

سه‌باره‌ت به‌ پلانی دووه‌م، بریتی بوو له‌ په‌ره‌پێدانی سیستمی گوشاری به‌رز، به‌و پێیه‌ی بارسێلۆنا توانای زیاتری هه‌بوو بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی تۆپ له‌ ناوچه‌ی ئاتلێتیکۆ ، ئه‌مه‌ش یاریزانانی ئاتلێتيكۆی ناچار به‌ پاشكه‌شه‌ كرد و مه‌ترسییه‌ هێرشبه‌ره‌كانی كه‌مكرده‌وه‌، پاش ئه‌وه‌ی تووشی سه‌ختی بوون له‌ گه‌یشتن به‌ گۆڵی خوان گارسیا.

بڕیاری سێیه‌میش، خۆی له‌ رێكخستنه‌وه‌ی باڵی چه‌پدا بینییه‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی فلیك گۆڕانكارییه‌كی به‌رگریی ئه‌نجامدا به‌ به‌شداریپێكردنی ئه‌ندرییاس كريستنسن و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی جێرارد مارتن بۆ به‌رگریكاری باڵی چه‌پ، له‌ هه‌وڵێكدا بۆ داخستنی ئه‌و بۆشاییانه‌ی كه‌ ئاتلێتیکۆ  هێرشی لێوە دەکرد و به‌دیهێنانی هاوسه‌نگییه‌كی گه‌وره‌تر له‌ نێوان هێڵی به‌رگری و هێرشبه‌ردا.

ده‌ستوه‌ردانه‌كانی فلیك ته‌نیا هۆكاری گه‌ڕانه‌وه‌كه‌ نه‌بوون؛ به‌ڵكو خوان گارسیا‌ی گۆڵپارێز رۆڵێكی گرنگی گێڕا له‌ هێشتنه‌وه‌ی بارسێلۆنا له‌ که‌شوهه‌وای یارییه‌كه‌دا، دوای ئه‌وه‌ی دوو ده‌رفه‌تی مه‌ترسیداری له‌ كاتی باڵاده‌ستی ئاتلێتيكۆدا گه‌ڕانده‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت به‌ هاوڕێكانی بدات رێڕه‌وه‌كه‌ راستبكه‌نه‌وه‌ و بگه‌ڕێنه‌وه‌ ناو كێبڕكێكه‌.

هه‌روه‌ها لامین یامال به‌رده‌وامبوو له‌ جووڵه‌ هێرشبه‌ره‌كانی و تاقیكردنه‌وه‌كانی بۆ درزبردنه‌ ناو به‌رگریی ئاتلێتيكۆوه‌، پێش ئه‌وه‌ی جیاوازییه‌كه‌ دروستبكات به‌ پاسێكی یه‌كلاکه‌ره‌وه‌ بۆ فێرمین لۆپێز له‌و هێرشه‌ی كه‌ گۆڵی سه‌ركه‌وتنی لێكه‌وته‌وه‌، به‌مه‌ش بارسێلۆنا باڵاده‌ستی خۆی له‌ گێمی دووه‌مدا وه‌رگێڕا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی سه‌رسووڕهێنه‌ر كه‌ یارییه‌كه‌ی یه‌كلاكرده‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

باینا باسی ئازارەکانی شکست بەرامبەر بارسێلۆنا دەکات: شەو خەوم لێنەکەوت
وەرزش10-11-2026

باینا باسی ئازارەکانی شکست بەرامبەر بارسێلۆنا دەکات: شەو خەوم لێنەکەوت

ڤیدیۆ؛ زیدان تیپەکەی بۆ یاریی لووتکە ئامادەدەکات
وەرزش10-11-2026

ڤیدیۆ؛ زیدان تیپەکەی بۆ یاریی لووتکە ئامادەدەکات

ڤیتینیا و کریستیانۆ ئاشتبوونەوە
وەرزش10-11-2026

ڤیتینیا و کریستیانۆ ئاشتبوونەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە