کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هەڵبژاردەی فەرەنسا

هەڵبژاردەی فەرەنسا

وەرزش

کەمپی هەڵبژاردەی فەرەنسا.. پشێوی و ناکۆکیی تووند

رووداو سپۆرتس

رووداو سپۆرتس

10-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سپۆرتس
رووداو سپۆرتس10-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

باینا باسی ئازارەکانی شکست بەرامبەر بارسێلۆنا دەکات: شەو خەوم لێنەکەوت
وەرزش10-11-2026

باینا باسی ئازارەکانی شکست بەرامبەر بارسێلۆنا دەکات: شەو خەوم لێنەکەوت

ڤیدیۆ؛ زیدان تیپەکەی بۆ یاریی لووتکە ئامادەدەکات
وەرزش10-11-2026

ڤیدیۆ؛ زیدان تیپەکەی بۆ یاریی لووتکە ئامادەدەکات

ڤیتینیا و کریستیانۆ ئاشتبوونەوە
وەرزش10-11-2026

ڤیتینیا و کریستیانۆ ئاشتبوونەوە


رووداو دیجیتاڵ

وێڕای سەرەتای پۆزەتیڤی زینەدین زیدان لە مەشقدانی هەڵبژاردەی فەرەنسا، بەڵام میدیاکان دەڵێن، سەرەتای دەستبەکاربوونی زینەدین زیدان وەک راهێنەری هەڵبژاردەکە، رووبەڕووی کۆمەڵێک کێشە و گرفتی گەورە بووەتەوە.

بەپێی سەرچاوە میدیاییەکانی فەرەنسا، ئارامییە رووکەشەکەی کەمپی مەشقی فەرەنسا، رەنگدانەوەی راستیی پشتی پەردە نییە، پاشئەوەی زنجیرەیەک تەنگژەی رێکخستن و ناکۆکیی نێوخۆیی، کە هەندێکیان سەریان کێشاوە بۆ دەمەقاڵەی ئەندامانی دەستەی راهێنەران، باڵی بەسەر دۆخەکەدا کێشاوە.

ماڵپەری 'فوت مێرکاتۆ' ئاشکرایکردووە، ناکۆکییەکانی نێو کەمپەکە و دەمەقاڵەی گەورە، سەریکێشاوە بۆ ئەوەی ئەندامێکی دەستەی راهێنەرا، پشوویەکی ناچاری پێبدرێت، بۆ ئەوەی بارودۆخەکە ئارام ببێتەوە.

ئەو ماڵپەرە دەڵێ، مانگی یەکەمی دەستبەکاربوونی زینەدین زیدان، وەک راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا، رووبەرووی ناکۆکیی نێوخۆیی بووەتەوە، ئەگەرچی ئەنجامەکانی تیپەکە کە بریتیبوون لە سێ بردنەوە و یەکسانبوونێک لە چوار یاریدا، مایەی دڵخۆشیی هەمووان بوون.

هەڵبژاردەی فەرەنسا، خۆی بۆ دوو یاریی دیکە ئامادە دەکات، پاشئەوەی یاریزانان لە کەمپی کلیرفۆنتین کۆبوونەوە و دەستیان بە مەشقەکان کرد، بۆ یارییکردن بەرامبەر ئیتاڵیا و دواتر بەلجیکا. لە میانی نەیشنسلیگی ئەمساڵ.

زیدان دەیەوێت هەندێک گۆڕانکاریی لە پێکهاتەکەیدا بکات، لەو چوارچێوەیەشدا چەند رووخسارێکی نوێی بانگهێشتی هەڵبژاردەکە کردووە، لەوانەش پابلۆ باگیس و سائیل کومبیدی.

رۆژنامەی 'لیکیپ' دەڵێ ناکۆکی و کێشەکانی نێو کەمپەکە پەیوەندییان بەئەنجامەوە نییە، ئەوەندەی پەیوەندییان بە شێوازی بەڕێوەبردنی هەندێک دۆسێی رێکخستن و کاروباری کارمەندانی هەڵبژاردەکەوە هەیە.

ماوەی راوەستانی نێودەوڵەتیی پێشوو، زنجیرەیەک کێشەی رێکخستنی شەرمهێنی بەخۆوە بینی، دیارترینیان کێشەی گۆرەویی یاریزانان لە یارییەکەی بەلجیکا کە بووە هۆی دواخستنی دەستپێکی یارییەکە و سزادانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەرەنسا بە 10 هەزار یۆرۆ، پاشئەوەی یاریزانانی هەڵبژاردەکە، گۆرەوییەکیان لەپێکرد، کە رەنگەکانی پێچەوانەی یاساکانی فیفا بوون.

رۆژنامەکە مشتومڕی تووندی نێوان دوو بەرپرسی کەلوپەلەکانی فیدراسیۆنەکەی ئاشکرایکردووە، کە دواتر سەریكێشاوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تووندی نێوانیان و لە کۆتاییدا، یەکێکیان ناچاربووە بەبیانوی نەخۆشییەوە، داوای مۆڵەت بکات لە کارەکەی.

رووداوەکە پەیوەست بووە بە بیستیان گیرای، بەرپرسی کەرەستەکانی تیپی یەکەمی هەڵبژاردەکە، کە لە هەڵبژاردەی خوار 21 ساڵانەوە هێنراوە، هەروەها کامل لحلوح، کە لە هەمان بواردا بەرپرسیارێتی هەیە.

رۆژنامەکە دەڵێ، دەمەقاڵە لە نێوان دوو کەسەکەدا دروستبووە، لە دوای یەکەم کۆبوونەوەی نێوانیان، دۆخەکە گەیشتووەتە دۆخێک کە گیرای هەستی کردووە هاوکارەکەی دەیەوێت لێی بدات، هەربۆیە ناچاربووە لای بەرپرسانی فیدراسیۆنەکە سکاڵا بکات.

 ئەو سەرچاوانە ئەوەیان گوتووە، کە زینەدین زیدان لە هەندێک لەو کێشانە ئاگادارنەکراوەتەوە، هەربۆیە هیچ بۆچوونێکی لەسەر رووداوەکان نەبووە، بەڵام ترس لەوە هەیە، دۆخەکە دووبارەبوونەوەی ناکۆکییەکانی تێبکەوێت و ئەوەش رەنگدانەوەی لەسەر تیپەکە و یاریزانەکان هەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار

باینا باسی ئازارەکانی شکست بەرامبەر بارسێلۆنا دەکات: شەو خەوم لێنەکەوت
وەرزش10-11-2026

باینا باسی ئازارەکانی شکست بەرامبەر بارسێلۆنا دەکات: شەو خەوم لێنەکەوت

ڤیدیۆ؛ زیدان تیپەکەی بۆ یاریی لووتکە ئامادەدەکات
وەرزش10-11-2026

ڤیدیۆ؛ زیدان تیپەکەی بۆ یاریی لووتکە ئامادەدەکات

ڤیتینیا و کریستیانۆ ئاشتبوونەوە
وەرزش10-11-2026

ڤیتینیا و کریستیانۆ ئاشتبوونەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە