کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوکورێیا و مۆرینیۆ

کوکورێیا و مۆرینیۆ

وەرزش

کوکورێیا: جۆزێ مۆرینیۆ سەرسامی کردووم

ئومێد ئازاد

ئومێد ئازاد

10-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئومێد ئازاد
ئومێد ئازاد10-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

باینا باسی ئازارەکانی شکست بەرامبەر بارسێلۆنا دەکات: شەو خەوم لێنەکەوت
وەرزش10-11-2026

باینا باسی ئازارەکانی شکست بەرامبەر بارسێلۆنا دەکات: شەو خەوم لێنەکەوت

ڤیدیۆ؛ زیدان تیپەکەی بۆ یاریی لووتکە ئامادەدەکات
وەرزش10-11-2026

ڤیدیۆ؛ زیدان تیپەکەی بۆ یاریی لووتکە ئامادەدەکات

ڤیتینیا و کریستیانۆ ئاشتبوونەوە
وەرزش10-11-2026

ڤیتینیا و کریستیانۆ ئاشتبوونەوە

رووداو دیجیتاڵ

مارک کوکورێیا، ئەستێرەی ریال مەدرید، لە هەیڤپێڤینێکدا لەگەڵ بەرنامەی 'ئێل پارتیدازۆ' لە رادیۆی کۆپی، قسەی لەسەر  لامین یامال لە دوایین کلاسیکۆدا کرد و چەندین نهێنیی لەسەر پەیوەندییەکانی لەگەڵ جۆزێ مۆرینیۆ و لويس دی لافۆێنتی ئاشکرا کرد.


لەبارەی گۆڕانکارییەکانی ئاستی تیپی ریال مەدرید، کوکورێیا گوتی: لە سەرەتای وەرزدا کاتی پێویستمان بۆ ئامادەکاری نەبوو، راهێنەرێکی نوێمان هەبوو و دەرفەتی مەشقکردنی تەواومان دەستنەکەوت. ئێستا رەنگە کاتە گونجاوەکان باشتر هەڵبژێرین، ئەمەش وا دەکات وەک دێوەزمێک لە یاریگادا دەربکەوین، بەڵام لە راستیدا شتێکی وا گەورەمان نەگۆڕیوە".

سەبارەت بە لێدوانەکانی لامین یامال پێش کلاسیکۆ کە گوتبووی دەیخوات، کوکورێیا وەڵامی دایەوە و گوتی "هیچ شتێکم نییە بیڵێم، حەزم بە قسەی زۆر و شانازیکردن نییە، پێم باشترە بێدەنگ بم و کارەکەی خۆم بکەم. لە کلاسیکۆدا یارییەکی باشم کرد، بەڵام بێگومان لە داهاتوودا لە زۆر یاریی دیکەدا بەرامبەر یەکدی دەبینەوە و من لە بەرامبەریدا دەناڵێنم".

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، بەرگریکارەکەی ریال مەدرید تیشکی خستە سەر جوزێ مۆرینیۆ و ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو وێنەیەی لەسەر مۆرینیۆ لە مێشکمدا بوو جیاواز بوو بە شێوازێکی زۆر ئەرێنی. ئەو زۆر لە یاریزانەکانەوە نزیکە، کەسێکی زۆر تایبەتە و حەزی بە قسەکردنە. پێویستی بەوە نییە نیو کاژێر گوتار بڵێتەوە، تەنیا لە 5 خولەکدا هەموو ئەوەت پێ دەڵێت کە پێویستە بیزانیت".

لە کۆتاییدا، کوکورێیا باس لە تاتۆکەی لويس دی لافۆێنتیی راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا کرد و رایگەیاند"پەشیمان نیم لەکردنی، بەڵام تاتۆی دیکە ناکەم و لەو بابەتانە دووردەکەومەوە. هەروەها دەربارەی رەخنەکانی ئەڵمانیاش گوتی "نازانم بۆچی، بەڵام تەنیا منیان بە بەرپرس زانی، ئێستاش دەزانم کە ناتوانم لە ئەڵمانیا یاری بکەم".

بابەتی پەیوەندیدار

باینا باسی ئازارەکانی شکست بەرامبەر بارسێلۆنا دەکات: شەو خەوم لێنەکەوت
وەرزش10-11-2026

باینا باسی ئازارەکانی شکست بەرامبەر بارسێلۆنا دەکات: شەو خەوم لێنەکەوت

ڤیدیۆ؛ زیدان تیپەکەی بۆ یاریی لووتکە ئامادەدەکات
وەرزش10-11-2026

ڤیدیۆ؛ زیدان تیپەکەی بۆ یاریی لووتکە ئامادەدەکات

ڤیتینیا و کریستیانۆ ئاشتبوونەوە
وەرزش10-11-2026

ڤیتینیا و کریستیانۆ ئاشتبوونەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە