رووداو دیجیتاڵ
لە شاری میلانۆی ئیتاڵیا، مشتومڕێکی گەورە دروستبوو، پاشئەوەی یاریگەی 'سانسێرۆ - جۆزیپی میاتزا'ی تایبەت بەهەردوو یانەی جەمسەری یانەکە، رووبەڕووی لێکۆڵینەوەی یاسایی ئاڵۆز بووەوە، کە چەندین بەرپرس و یانەی جیاوازی گرتووەتەوە.
داواکاری گشتیی میلانۆ، بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، زنجیرەکە هەڵکوتانە سەر و پشکنینی لەناکاوی بۆ ژمارەیەک شوێن لە شارەکەدا ئەنجامدا، کە بەهۆیەوە نۆ کەس دەستگیرکران بۆ لێکۆڵینەوە لەگەڵیان.
تۆمەتی ئاراستەکراوی کەسەکان و دۆسێی لێکۆڵینەوەکە، تۆمەتبارکردنی بە یارییکردن بەئەنجامی کەمکردنەوە و ئاشکراکردنی نهێنیی فەرمیی لە دۆسێی یاریگەی هەردوو یانەی میلان و ئینتەر تێدایە.
رۆژنامەی 'لاگازێتا دێلۆ سپۆرت'ی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، لێکۆڵینەوەکان کە جیۆڤانا کاڤالێری و پاولۆ فیلیپینی و جیۆڤانی پۆلتێزیی داواکارانی گشتی سەرپەرشتیدەکەن، کۆمەڵێک بەرپرسی پێشوو و ئێستای شارەوانیی شارەکە و ژمارەیەک کەسایەتیی پەیوەست بەهەردوو یانەی میلان و ئینتەری گرتووەتەوە، بەهۆی دەستەوارەی فرۆشتنی یاریگەی هەردوو یانەکە بەرامبەر 197 ملیۆن یۆرۆ.
گومان لەوە هەیە کە دەستەوارەکە درابێتتە کەسانی تایبەت و بەرژەوەندیی تایبەتی کەسەکانی تێدا زاڵ کرابێت بەسەر بەرژەوەندیی گشتیدا، ئەمەش لە سایەی ئەو ئاماژانەی دەریدەخەن کە ئەگەر هەیە یاسای یاریگەکان بۆ ئەو مەبەستە بەکارهێنرابێت، لەپێناو بەڕێکردنی پڕۆژەکانی ئاوەدانیی کە خزمەتی کۆمپانیاکان دەکات.
لێکۆڵینەوەکان، کەسانی گرنگیان گرتەوە، لە نێویاندا جیانکارلۆ تانکرێدی و ئادا دی سیزارێس لەگەڵ چەندین بەرپرسی دیکەی کارگێڕیی و راوێژکاری هەردوو یانە، ئەمە جیا لە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پێشووی ئینتەر، ئەلیساندرۆ ئانتۆنیلۆ کە تۆمەتبارە بە تێکەڵکردنی دۆسێی سیاسەت و وەرزش و دارایی.
پێشهاتە نوێیەکان، لەدوای دەرکەوتنی چەندین بەڵگە هاتن، بەتایبەت ئەوەی لە ئیمێلەکاندا دەرکەوتووە، لەگەڵ گفتوگۆکانی پێشتر، لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەیەکی فراوانتر کە دۆسێی پەرەپێدانی شارەکەی گرتووەتەوە، کە پێشتریش هاوینی رابردوو بەهۆیەوەی چەندین کەسی دەستگیرکرد.
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە دۆسێیەکەدا، نامەیەکی بەئاگاهێنانەوەی ستیڤانۆ پوێری، ئەندازیاری تەلارسازیی بڵاوکراوەتەوە کە بۆ جۆزیپی سالای پارێزگاری شارەکەی ناردووە و ئاماژەی بەوەداوە کە پڕۆژەکە پێشهاتێکی مەترسیداری زاڵکردنی بەرژەوەندییە تایبەتەکانە بەسەر بڕیارەکانی تایبەت بە بەرژەوەندیی گشتیی.
لەگەڵ بەردەوامبوونی لێکۆڵینەوەکان، هێشتا چارەنووسی یەکێک لە بەناوبانگترین یاریگەکانی جیهان بەهۆی بڕیارەکانی دادگا و گوشارە سیاسییەکان نادیارە، لە دۆسێیەکدا کە بڕیارە نەخشەی وەبەرهێنانی وەرزشی لە ئیتاڵیا دابڕێژێتەوە.
یاریگەی سانسێرۆ - جۆزیپی میاتز، کە یاریگەی هاوبەشی نێوان هەردوو یانە بوو، بڕیاربوو لە چوارچێوەی پڕۆژەیەکدا هەڵبوەشێنرێتەوە و لەبری ئەو، یاریگەیەکی نوێی هاوبەش بۆ هەردوو یانە دروستبکرێتەوە.




