Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

سووریا

لە رووداوێکی سەختی هاتووچۆ لە دێرەزوور 35 کەس گیانیان لەدەستدا

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

25-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ25-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ژمارەیەک ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە پێکدادان لەگەڵ شانەیەکی داعشدا کوژران و بریندار بوون
سووریا22-10-2026

ژمارەیەک ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە پێکدادان لەگەڵ شانەیەکی داعشدا کوژران و بریندار بوون

وەزیری دەرەوەی سووریا: هەر بڕیارێک بۆ لکاندنی گۆلان بە ئیسرائیل تەنیا مەرەکەبی سەر کاخەزە
سووریا18-10-2026

وەزیری دەرەوەی سووریا: هەر بڕیارێک بۆ لکاندنی گۆلان بە ئیسرائیل تەنیا مەرەکەبی سەر کاخەزە

هێرشێکی داعش بۆ سەر یەکەیەکی پۆلیس لە گوندەواری دیمەشق پووچەڵ کرایەوە
سووریا16-10-2026

هێرشێکی داعش بۆ سەر یەکەیەکی پۆلیس لە گوندەواری دیمەشق پووچەڵ کرایەوە

رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ شەممە 25ی تەممووزی 2026 بەهۆی پێکدادانی دوو پاس لە رێگەی دێرەزوور - دیمەشق لانیکەم 35 کەس گیانیان لەدەستدا و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون؛ یەکێک لە پاسەکان ئەندامانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی سووریای تێدابووە.

بەڕێوەبەرایەتیی فریاکەوتن و بەڕێوەبردنی کارەساتەکان لە دێرەزوور بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بەپێی ئامارە سەرەتاییەکانی رووداوەکە، 35 کەس گیانیان لەدەستداوە و دەیانی دیکەش بریندارن." ئاماژەی بەوەش کرد، "رووداوەکە بەهۆی خێرایی زۆرەوە روویداوە." 

بەڕێوەبەرایەتییەکە روونیکردەوە، "بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی تەدموور."

نەجیب نەعسان، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی فریاکەوتن و فریاگوزاری لە وەزارەتی تەندروستیی سووریا بە ئاژانسی فەرمیی سانا-ی راگەیاندووە، جگە لە گیانلەدەستدانی 35 کەس، 30 کەسی دیکەش بریندار بوون.

 

لە لایەکی دیکەوە، بەرگریی شارستانیی سووریا رایگەیاند، تیمەکانیان بەدەم رووداوەکەوە چوون کە لە ناوچەی نێوان سوخنا و تەدموور روویدا، توانییان "ئەو ئاگرەی لە ئەنجامی رووداوەکە کەوتووەتەوە، کۆنترۆڵ بکەن،" کار بۆ گواستنەوەی قوربانیان دەکەن بە هاوکاریی تیمەکانی وەزارەتەکانی ناوخۆ و تەندروستی.

لە بەرامبەردا، وەزارەتی ناوخۆی سووریا "نیگەرانی و خەمی قووڵی" خۆی بۆ رووداوەکە دەربڕی، جەختی لەوە کردووەتەوە رووداوەکە "لەنێوان پاسێکدا کە ژمارەیەک لە ئەندامانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆیی تێدابووە، لەگەڵ پاسێکی مەدەنیدا" روویداوە.

وەزارەتی بەرگریی سووریاش رایگەیاند، "ژمارەیەک هەلیکۆپتەریان ناردووە بۆ فریاکەوتنی بریندارەکان و گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانەی سەربازیی حومس."

بەپێی بەڕێوەبەرایەتیی راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە وەزارەتی فریاکەوتن و بەڕێوەبردنی کارەساتەکان، کۆی گشتیی رووداوەکان لە ماوەی 5 مانگی یەکەمی ساڵی 2026، گەیشتووەتە 1461 رووداو، کە بوونەتە هۆی گیانلەدەستدانی 81 کەس و برینداربوونی 1333 کەس.

 

بابەتی پەیوەندیدار

ژمارەیەک ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە پێکدادان لەگەڵ شانەیەکی داعشدا کوژران و بریندار بوون
سووریا22-10-2026

ژمارەیەک ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە پێکدادان لەگەڵ شانەیەکی داعشدا کوژران و بریندار بوون

وەزیری دەرەوەی سووریا: هەر بڕیارێک بۆ لکاندنی گۆلان بە ئیسرائیل تەنیا مەرەکەبی سەر کاخەزە
سووریا18-10-2026

وەزیری دەرەوەی سووریا: هەر بڕیارێک بۆ لکاندنی گۆلان بە ئیسرائیل تەنیا مەرەکەبی سەر کاخەزە

هێرشێکی داعش بۆ سەر یەکەیەکی پۆلیس لە گوندەواری دیمەشق پووچەڵ کرایەوە
سووریا16-10-2026

هێرشێکی داعش بۆ سەر یەکەیەکی پۆلیس لە گوندەواری دیمەشق پووچەڵ کرایەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە