Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا (راست) لە کۆشکی گەل لە دیمەشق پێشوازی لە ئەنتۆنیۆ گوتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات، 25ی تەممووزی 2026. وێنە: BAKR ALKASEM / AFP

ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا (راست) لە کۆشکی گەل لە دیمەشق پێشوازی لە ئەنتۆنیۆ گوتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات، 25ی تەممووزی 2026. وێنە: BAKR ALKASEM / AFP

سووریا

لە یەکەمین سەردانی دوای 17 ساڵ، سکرتێری گشتیی UN داوای هاوکاری بۆ سووریا دەکات

بژار زوبێر

بژار زوبێر

25-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر25-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ژمارەیەک ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە پێکدادان لەگەڵ شانەیەکی داعشدا کوژران و بریندار بوون
سووریا22-10-2026

ژمارەیەک ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە پێکدادان لەگەڵ شانەیەکی داعشدا کوژران و بریندار بوون

وەزیری دەرەوەی سووریا: هەر بڕیارێک بۆ لکاندنی گۆلان بە ئیسرائیل تەنیا مەرەکەبی سەر کاخەزە
سووریا18-10-2026

وەزیری دەرەوەی سووریا: هەر بڕیارێک بۆ لکاندنی گۆلان بە ئیسرائیل تەنیا مەرەکەبی سەر کاخەزە

هێرشێکی داعش بۆ سەر یەکەیەکی پۆلیس لە گوندەواری دیمەشق پووچەڵ کرایەوە
سووریا16-10-2026

هێرشێکی داعش بۆ سەر یەکەیەکی پۆلیس لە گوندەواری دیمەشق پووچەڵ کرایەوە

رووداو دیجتاڵ

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکـرەتێری گشـتیی نەتەوە یەکگـرتووەکان رۆژی شەممە سەردانی سووریای کرد و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە پاڵپشتیی ئەو وڵاتە بکەن، کە دوای ساڵانێک لە شەڕی نێوخۆیی و رووخانی بەشار ئەسەد، ئێستا بە قۆناخێکی راگـوزەردا تێدەپەڕێت.

گۆتێرێز یەکەمین سکـرەتێری گشـتیی نەتەوە یەکگـرتووەکانە کە لە ساڵی 2009ـەوە، واتە دوای سەردانەکەی بان کی موونەوە، سەردانی سووریای کردبێت. بان کی موون، سکـرەتێری ئەوکات، دوو ساڵ پێش دەستپێکردنی شەڕی نێوخۆیی سووریا، سەردانی ئەو وڵاتەی کردبوو.

شەڕەکە بووە هۆی کوژرانی زیاتر لە نیو ملیۆن کەس، پێش ئەوەی گرووپە چەکـدارەکانی دژبەری ئەسەد بە سەرکردایەتیی دەستەی تەحریری شام لە کۆتایی ساڵی 2024 دەسەڵات بگـرنە دەست.

“
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز — سکـرەتێری گشـتیی نەتەوە یەکگـرتووەکان
"تازە گەیشتمە دیمەشق بۆ سەردانێکی هاوسۆزی. پەیامەکەم روونە: نەتەوە یەکگـرتووەکان لەم ساتە مێژووییەدا لەگەڵ سووریا دەوەستێت و داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش دەکەم کە هیچ هەوڵێک بە فیرۆ نەدەن لە پاڵپشتیکردنی گەلی سووریا."

گۆتێرێز لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی: "تازە گەیشتمە دیمەشق بۆ سەردانێکی هاوسۆزی. پەیامەکەم روونە: نەتەوە یەکگـرتووەکان لەم ساتە مێژووییەدا لەگەڵ سووریا دەوەستێت و داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش دەکەم کە هیچ هەوڵێک بە فیرۆ نەدەن لە پاڵپشتیکردنی گەلی سووریا."

بەپێی میدیا فەرمییەکانی سووریا، گۆتێرێز دوای ئەوەی سەردانی شاری دیمەشقی کۆنی کردووە، کە لە وێنەکاندا وا دەردەکەوێت لە مزگەوتی بەناوبانگی ئەمەوییەکان بێت، لە کۆشکی سەرۆکایەتی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری قۆناخی راگـوزەری سووریا کۆبووەتەوە. پێشتریش لە فڕۆکەخانە، لەلایەن ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریاوە پێشوازیی لێکرابوو.

داواکارییە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی نوێ

لەوەتەی ئەحمەد شەرع دەسەڵاتی گـرتووەتە دەست، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی داوا لە دەسەڵاتدارە نوێیەکان دەکات دامەزراوەی بەهێز و کاریگەر دروست بکەن و سیستەمێکی بەڕێوەبردنی وڵات دابمەزرێنن کە نوێنەرایەتیی سەرجەم پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانی کۆمەڵگەی سووریا بکات.

“
ستیفان دوجاریک — گوتەبێژی سکـرەتێری گشـتیی نەتەوە یەکگـرتووەکان
"دەرفەتی ئێستا تەنیا بۆ چاکبوونەوە نییە لە شەڕ، بەڵکو بۆ دانانی بناخەیەکە بۆ داهاتوویەکی سەقامگیرتر، گشتگـیرتر و خۆشگـوزەرانتر بۆ هەموو سوورییەکان."

ستیفان دوجاریک، گوتەبێژی گۆتێرێز پێش سەردانەکە رایگەیاند، سکـرەتێری گشـتی "جەخت لەوە دەکاتەوە کە دەرفەتی ئێستا تەنیا بۆ چاکبوونەوە نییە لە شەڕ، بەڵکو بۆ دانانی بناخەیەکە بۆ داهاتوویەکی سەقامگیرتر، گشتگـیرتر و خۆشگـوزەرانتر بۆ هەموو سوورییەکان." هەروەها دووپاتیکردەوە کە رۆڵی نەتەوە یەکگـرتووەکان، هاوڕێیەتی و پاڵپشتیکردنی گەلی سووریایە لەم گەشتەیاندا.

کۆبوونەوە لەگەڵ رێکخراوەکان و سەردانی گۆلان

بڕیارە گۆتێرێز لەگەڵ نوێنەرانی کۆمەڵگەی سڤیل و رێکخراوە ناحکومییەکان، بەتایبەت ئەوانەی پاڵپشتیی مافی ژنان دەکەن، کۆببێتەوە. هەروەها سەردانی هێزەکانی ئاشتیپارێزی نەتەوە یەکگـرتووەکان دەکات کە لە ساڵی 1974ـەوە لە بەرزاییەکانی گۆلانی سووریا کە لەلایەن ئیسرائیلـەوە داگیرکراوە، جێگـیرکراون.

دوای رووخانی ئەسەد، ئیسرائیل هێزەکانی ناردە نێو ئەو ناوچە دابڕێنەرەی کە نەتەوە یەکگـرتووەکان چاودێری دەکرد و چەندین هێرش و پێشڕەویی بۆ نێو قووڵایی خاکی سووریا کردووە. بەرپرسانی ئیسرائیل دەڵێن، دەیانەوێت هێزەکانیان لە "ناوچەیەکی ئەمنی"ـدا لە باشووری سووریا بهێڵنەوە و داوای ناوچەیەکی فراوانتری داماڵراو لە چەک دەکەن.

لەگەڵ ئەوەشدا، سەرەڕای گـرژییەکان، ئیسرائیل و دەسەڵاتدارە نوێیەکانی سووریا چەندین گەڕی دانوستاندنـیان هەبووە و رێککەوتوون لەسەر دروستکردنی میکانیزمێکی ئاڵوگۆڕی زانیاریی هەواڵگـری، هەرچەندە ئەمە نەبووەتە هۆی راگـرتنی چالاکییە سەربازییەکانی ئیسرائیل.

کێشەی ئاوارە و پەنابەران

شەڕی سووریا ژێرخانی وڵاتەکەی وێران کرد و ملیۆنان کەسی دەربەدەر کرد. بەپێی ئاماری نەتەوە یەکگـرتووەکان، لەدوای رووخانی ئەسەدەوە، نزیکەی 1.9 ملیۆن ئاوارەی ناوخۆ و 1.7 ملیۆن پەنابەر لە دەرەوە گەڕاونەتەوە. بەڵام هێشتا نزیکەی 5.5 ملیۆن کەس لە ناوخۆدا ئاوارەن و 6 ملیۆن کەسی دیکەش لە دەرەوەی وڵاتن.

بابەت / نێوەڕۆکی ئامارەکە ژمارە / بڕ تێبینی و چوارچێوە
زیانی گیانیی شەڕی ناوخۆیی سووریا +500,000 کەس کوژراوان لە سەرەتای شەڕەکەوە
ئاوارە گەڕاوەکان 1.9 ملیۆن کەس دوای رووخانی ئەسەد گەڕاونەتەوە
پەنابەرە گەڕاوەکان  1.7 ملیۆن کەس دوای رووخانی ئەسەد گەڕاونەتەوە
ئاوارە ماوەکان  5.5 ملیۆن کەس هێشتا لە ناوخۆدا ئاوارەن
پەنابەرە ماوەکان 6 ملیۆن کەس هێشتا لە دەرەوەی وڵاتن
پێویستی بە هاوکاریی مرۆیی 15.6 ملیۆن کەس مەزەندەکراوی نەتەوە یەکگـرتووەکان

ئێستا، زۆربەی سوورییەکان لە هەژاریدا دەژین و مەزەندە دەکرێت 15.6 ملیۆن کەس پێویستیان بە هاوکاریی مرۆیی هەبێت.

لەدوای رووخانی ئەسەدەوە، چەندین بەرپرسی باڵای نەتەوە یەکگـرتووەکان سەردانی سووریایان کردووە و ساڵی رابردووش ئەحمەد شەرع بووە یەکەمین سەرۆکی سووریا دوای زیاتر لە نیو سەدە گوتار لە کۆمەڵەی گشـتیی نەتەوە یەکگـرتووەکان پێشکێش بکات.

بابەتی پەیوەندیدار

ژمارەیەک ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە پێکدادان لەگەڵ شانەیەکی داعشدا کوژران و بریندار بوون
سووریا22-10-2026

ژمارەیەک ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە پێکدادان لەگەڵ شانەیەکی داعشدا کوژران و بریندار بوون

وەزیری دەرەوەی سووریا: هەر بڕیارێک بۆ لکاندنی گۆلان بە ئیسرائیل تەنیا مەرەکەبی سەر کاخەزە
سووریا18-10-2026

وەزیری دەرەوەی سووریا: هەر بڕیارێک بۆ لکاندنی گۆلان بە ئیسرائیل تەنیا مەرەکەبی سەر کاخەزە

هێرشێکی داعش بۆ سەر یەکەیەکی پۆلیس لە گوندەواری دیمەشق پووچەڵ کرایەوە
سووریا16-10-2026

هێرشێکی داعش بۆ سەر یەکەیەکی پۆلیس لە گوندەواری دیمەشق پووچەڵ کرایەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە