Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

سووریا

نێچیرڤان بارزانی بانگهێشتی ئەحمەد شەرع دەکات سەردانی هەرێمی کوردستان بکات

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

03-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن03-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ژمارەیەک ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە پێکدادان لەگەڵ شانەیەکی داعشدا کوژران و بریندار بوون
سووریا22-10-2026

ژمارەیەک ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە پێکدادان لەگەڵ شانەیەکی داعشدا کوژران و بریندار بوون

وەزیری دەرەوەی سووریا: هەر بڕیارێک بۆ لکاندنی گۆلان بە ئیسرائیل تەنیا مەرەکەبی سەر کاخەزە
سووریا18-10-2026

وەزیری دەرەوەی سووریا: هەر بڕیارێک بۆ لکاندنی گۆلان بە ئیسرائیل تەنیا مەرەکەبی سەر کاخەزە

هێرشێکی داعش بۆ سەر یەکەیەکی پۆلیس لە گوندەواری دیمەشق پووچەڵ کرایەوە
سووریا16-10-2026

هێرشێکی داعش بۆ سەر یەکەیەکی پۆلیس لە گوندەواری دیمەشق پووچەڵ کرایەوە

رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە کۆبوونەوەیەکدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری سووریا تاوتوێی پەیوەندیی دوولایەنەیان کردووە. ئاماژەی بەوەشکرد، نێچیرڤان بارزانی بانگهێشتی ئەحمەد شەرعی کردووە سەردانی هەرێمی کوردستان بکات.


ئەمڕۆ 3ـی ئابی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی چووە دیمەشقی پایتەختی سووریا و لەلایەن ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری وڵاتەکەوە پێشوازیی لێکرا و کۆبوونەوە.

دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە دیمەشق وەڵامی پرسیارێکی رووداوی دایە و گوتی، "جەنابی سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوای لە جەنابی سەرۆک ئەحمەد شەرع کرد، سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان بکات."

لە کۆنفرانسە رۆژنامەڤانییەکەدا دڵشاد شەهاب ئاماژەی بەوەکرد، سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ دیمەشق، لەسەر داوا و داوەتنامەی فەرمی سەرۆککۆماری سووریا بووە و گوتی، "لە کۆبوونەوەکەدا باس لەو بابەتانە کرا جێگەی بایەخی هەردوو لا بوون."

گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان باسی لە سەرەتای کۆبوونەوەکە کرد و گوتی، "جەنابی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سڵاو و رێزی جەنابی سەرۆک بارزانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانی گەیاندە سەرۆک ئەحمەد شەرع."

دڵشاد شەهاب دەڵێت، سەرۆکی هەرێمی کوردستان خۆشحاڵیی خۆی دەربڕیوە بۆ ئەو گۆڕانکارییانەی لە سووریا روویانداوە. گوتیشی، "گەلی سووریا لە چەندین ساڵی رابردوودا نەهامەتیی زۆری چەشتووە."

بەگوتەی دڵشاد شەهاب، رۆڵی هەرێمی کوردستان لە کردنەوەی دەرگا بەڕووی سەدان هەزار ئاوارەی سووری لە کۆبوونەوەکەدا بە بایەخەوە قسەی لەسەر کراوە.

دوای کۆبوونەوەی هەردوو سەرۆک بە ئامادەبوونی شاندی باڵای هەردوو وڵات، کۆبوونەوەی دووقۆڵی لەنێوان ئەحمەد شەرع و نێچیرڤان بارزانی بەڕێوەدەچێت. دڵشاد شەهاب دەڵێت، "لەو کۆبوونەوەیەدا بابەتی ئابووری، ئاسایشی و بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ سووریا، پرسی رێککەوتنی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و حکومەتی سووریا تاوتوێ دەکرێت."

دڵشاد شەهاب ئاماژەی بە رێککەوتنی ئاداری ئەمساڵ لەنێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا کرد و گوتی، "هەرێمی کوردستان رۆڵی ئەرێنیی هەبوو، لە سەرەتادا جەنابی سەرۆک بارزانی هەموو تواناکانی خستەگەڕ بۆ ئەوەی ئەو لێکنزیککردنەوەیە هەبێت، ئێستاش لە هەنگاونان بۆ رێککەوتنێکی گشتی جەنابی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەردەوام وەکو لایەنێکی هاریکار دەبێت لەگەڵ رێزگرتنی بۆ تایبەتمەندیی دەوڵەتی سووریا، کە ئێمە تێدەگەین پرسێکی نێوخۆیی سووریایە، بەڵام دەرخەری ئەو راستییەیە کە هەرێمی کوردستان لە پرسەکانی ناوچەکەدا رۆڵی کاریگەری هەیە."

گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان باسی لەوەشکرد، سەرۆککۆماری سووریا سوپاسی هەرێمی کوردستانی کردووە بۆ ئەو رۆڵەی لە رووداوەکانی رابردوودا هەیبووە.

دڵشاد شەهاب ئاماژەی بەوەشکرد، "سووریا لە هەنگاونانە بۆ کردنەوەی کۆنسوڵخانە لە هەولێر، کە بابەتێکی جێگەی بایەخە."

بابەتی پەیوەندیدار

ژمارەیەک ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە پێکدادان لەگەڵ شانەیەکی داعشدا کوژران و بریندار بوون
سووریا22-10-2026

ژمارەیەک ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە پێکدادان لەگەڵ شانەیەکی داعشدا کوژران و بریندار بوون

وەزیری دەرەوەی سووریا: هەر بڕیارێک بۆ لکاندنی گۆلان بە ئیسرائیل تەنیا مەرەکەبی سەر کاخەزە
سووریا18-10-2026

وەزیری دەرەوەی سووریا: هەر بڕیارێک بۆ لکاندنی گۆلان بە ئیسرائیل تەنیا مەرەکەبی سەر کاخەزە

هێرشێکی داعش بۆ سەر یەکەیەکی پۆلیس لە گوندەواری دیمەشق پووچەڵ کرایەوە
سووریا16-10-2026

هێرشێکی داعش بۆ سەر یەکەیەکی پۆلیس لە گوندەواری دیمەشق پووچەڵ کرایەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە