Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
سووریا

پووتین یەکەم باڵیۆزی نوێی رووسیای لە سووریا دوای رووخانی ئەسەد دیاریکرد

تەنیا ئەحمەد

تەنیا ئەحمەد

03-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
تەنیا ئەحمەد
تەنیا ئەحمەد03-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ژمارەیەک ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە پێکدادان لەگەڵ شانەیەکی داعشدا کوژران و بریندار بوون
سووریا22-10-2026

ژمارەیەک ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە پێکدادان لەگەڵ شانەیەکی داعشدا کوژران و بریندار بوون

وەزیری دەرەوەی سووریا: هەر بڕیارێک بۆ لکاندنی گۆلان بە ئیسرائیل تەنیا مەرەکەبی سەر کاخەزە
سووریا18-10-2026

وەزیری دەرەوەی سووریا: هەر بڕیارێک بۆ لکاندنی گۆلان بە ئیسرائیل تەنیا مەرەکەبی سەر کاخەزە

هێرشێکی داعش بۆ سەر یەکەیەکی پۆلیس لە گوندەواری دیمەشق پووچەڵ کرایەوە
سووریا16-10-2026

هێرشێکی داعش بۆ سەر یەکەیەکی پۆلیس لە گوندەواری دیمەشق پووچەڵ کرایەوە

رووداو دیجیتاڵ

ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا، یەکەم گۆڕانکاریی لە پۆستی باڵیۆزی وڵاتەکەی لە سووریا دوای رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی ئەو وڵاتە کرد.

بەگوێرەی فەرمانێکی سەرۆکایەتی کە لە ماڵپەڕی فەرمیی بڵاوکردنەوەی یاساکانی رووسیا بڵاوکراوەتەوە، ڤلادیمیر پووتین بڕیاری دا دیمیتری دۆگادکین وەک باڵیۆزی نوێی رووسیا لە سووریا دیاری بکات، لە فەرمانێکی دیکەشدا ئەلێکساندەر یێفیمۆڤ، باڵیۆزی پێشووی لەو پۆستەدا بەخشی.

دیمیتری دۆگادکین، کە لە ساڵی 1967 لەدایکبووە، لە ساڵی 1990 پەیمانگەی مۆسکۆی بۆ پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی تەواو کردووە و هەر لەو ساڵەشدا دەستی بە کاری دیپلۆماسی کردووە. دۆگادکین زمانەکانی عەرەبی و ئینگلیزی بە باشی دەزانێت.

ئەم باڵیۆزە نوێیە پێشتریش ئەزموونی کارکردنی لە دیمەشق هەبووە؛ لە نێوان ساڵانی 2009 بۆ 2013 وەک راوێژکاری باڵا لە باڵیۆزخانەی رووسیا لە سووریا کاری کردووە. دواتر لە ساڵی 2013 تاوەکو 2017 بووەتە بەرپرسی دۆسیەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە وەزارەتی دەرەوەی رووسیا.

پێشتر دۆگادکین لە ساڵی 2017 تاوەکو 2021 باڵیۆزی رووسیا بووە لە عومان، دوایین پۆستیشی لە پاییزی 2021ـەوە باڵیۆزی وڵاتەکەی بووە لە قەتەر، تاوەکو لە مانگی تەممووزی رابردوودا کۆتایی بە ئەرکەکەی لە دەوحە هات.

دیاریکردنی ئەم باڵیۆزە نوێیە لە کاتێکدایە، لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی نوێی سووریا دوو جار سەردانی مۆسکۆی کردووە. دوایین سەردانی لە 27ـی کانوونی دووەمی 2026 بوو کە بۆ دووەم جار چاوی بە پووتین کەوت.

لە یەکەم سەردانیشیدا بۆ مۆسکۆ لە مانگی تشرینی یەکەمی رابردوودا، شەرع لەگەڵ پووتین چەندین دۆسیەیان تاوتوێ کرد، لەوانە نوێکردنەوەی رێککەوتنی هەردوو بنکەی رووسی لە حمێمیم و تەرتووس، واژۆکردنی گرێبەستی پڕچەککردنی سوپای سووریا، پاڵپشتیی رووسیا بۆ حکومەتی سووریا بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی بەسەر تەواوی خاکی وڵاتەکەدا و پاراستنی یەکپارچەیی سووریا، هەروەها هاوکاریکردنی دیمەشق بۆ هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئەو وڵاتە لە ئەنجوومەنی ئاسایش.

لەو دوو دیدارەدا، ئەحمەد شەرع جەختی لە پابەندبوونی دیمەشق بە سەرجەم رێککەوتنەکانی پێشوو و ئارەزووی وڵاتەکەی بۆ پێناسەکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ مۆسکۆ لەسەر بنەمای رێزگرتن لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سووریا کردەوە. لە بەرامبەریشدا، ڤلادیمیر پووتین دووپاتی کردەوە، بەردەوام دەبن لە پاڵپشتیکردنی سووریا و ستایشی دەستپێکردنەوەی کارەکانی لیژنەی هاوبەشی حکومەتی نێوان هەردوو وڵاتی کرد.

بابەتی پەیوەندیدار

ژمارەیەک ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە پێکدادان لەگەڵ شانەیەکی داعشدا کوژران و بریندار بوون
سووریا22-10-2026

ژمارەیەک ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە پێکدادان لەگەڵ شانەیەکی داعشدا کوژران و بریندار بوون

وەزیری دەرەوەی سووریا: هەر بڕیارێک بۆ لکاندنی گۆلان بە ئیسرائیل تەنیا مەرەکەبی سەر کاخەزە
سووریا18-10-2026

وەزیری دەرەوەی سووریا: هەر بڕیارێک بۆ لکاندنی گۆلان بە ئیسرائیل تەنیا مەرەکەبی سەر کاخەزە

هێرشێکی داعش بۆ سەر یەکەیەکی پۆلیس لە گوندەواری دیمەشق پووچەڵ کرایەوە
سووریا16-10-2026

هێرشێکی داعش بۆ سەر یەکەیەکی پۆلیس لە گوندەواری دیمەشق پووچەڵ کرایەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە