Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

سووریا

محەممەد ئیسماعیل: سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ دیمەشق رۆژێکی مێژووییە بۆ کورد

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

03-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ03-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ژمارەیەک ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە پێکدادان لەگەڵ شانەیەکی داعشدا کوژران و بریندار بوون
سووریا22-10-2026

ژمارەیەک ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە پێکدادان لەگەڵ شانەیەکی داعشدا کوژران و بریندار بوون

وەزیری دەرەوەی سووریا: هەر بڕیارێک بۆ لکاندنی گۆلان بە ئیسرائیل تەنیا مەرەکەبی سەر کاخەزە
سووریا18-10-2026

وەزیری دەرەوەی سووریا: هەر بڕیارێک بۆ لکاندنی گۆلان بە ئیسرائیل تەنیا مەرەکەبی سەر کاخەزە

هێرشێکی داعش بۆ سەر یەکەیەکی پۆلیس لە گوندەواری دیمەشق پووچەڵ کرایەوە
سووریا16-10-2026

هێرشێکی داعش بۆ سەر یەکەیەکی پۆلیس لە گوندەواری دیمەشق پووچەڵ کرایەوە

رووداو دیجیتاڵ

محەممەد ئیسماعیل، سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کوردی لە سووریا (ئەنەکەسە)، لە کاتی بەشداریکردنی لە بووڵتەنی رۆژئاوای تۆڕی میدیایی رووداو، سەردانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی بۆ دیمەشق و کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، بە "هەنگاوێکی باڵا و مێژوویی" وەسف کرد.


"وەک رۆژی جەژن وایە"

محەممەد ئیسماعیل ئاماژەی بەوە کرد، ئەم سەردانە بۆ گەلی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان، بەتایبەتی بۆ رۆژئاوا و باشووری کوردستان، وەک رۆژی جەژن وایە.

محەممەد ئیسماعیل تیشکی خستە سەر شەکاندنەوەی ئاڵای کوردستان لە کۆشکی گەل لە دیمەشق و گوتی: "ئەمڕۆ رۆژێکی گەورەیە. دوای 14 ساڵ لەو تەنگژەیەی سووریای پێدا تێپەڕی، بینینی ئاڵای کوردستان لە کۆشکی سەرۆکایەتیی سووریا بۆ ئێمە بایەخێکی زۆر گەورەی هەیە. گەلی ئێمە لە رۆژئاوا دوای ئەو ساڵە سەختانە، چاوەڕوانی هەنگاوێکی لەو شێوەیە بوون، بۆ ئەوەی لەم دۆخە چەقبەستووە دەرباز بن. ئەم سەردانە وەک کلیلێک وایە بۆ سەقامگیری و گەشەپێدانی ناوچەکە."

هاوکاریی ئابووری و ئەمنی

سەرۆکی ئەنەکەسە جەختی لەوە کردەوە، ئەم سەردانە کاریگەریی ئەرێنی لەسەر پەیوەندییەکانی هەردوولا دەبێت. گوتیشی "گەلی ئێمە چاوی لە ئەنجامەکانی ئەم سەردانەیە. هیوادارین ببێتە هۆی گەشەپێدان لە بوارەکانی ئابووری، ئەمنی و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان. حکومەتی سووریا و هەرێمی کوردستان دەتوانن لە زۆر پرسدا هەماهەنگی و ئاڵوگۆڕ بکەن. ئەمە دەرفەتی نوێ بۆ پەنابەران، خوێندکاران و بازرگانەکانمان دەڕەخسێنێت. سەقامگیریی نێوان هەردوولا، بەواتای سەقامگیریی هەموو ناوچەکە دێت."

ئامادەکاری بۆ کۆنگرەی پێنجەمی ئەنەکەسە

محەممەد ئیسماعیل لە درێژەی قسەکانیدا ئاشکرای کرد، ئەنەکەسە خۆی بۆ قۆناخێکی نوێ ئامادە دەکات و رایگەیاند، لە ماوەیەکی نزیکدا کۆنگرەی پێنجەمی خۆیان دەبەستن. سەبارەت بە ئامانجە سیاسییەکانیان گوتی: "لە کۆنگرەدا سیاسەت و کارەکانمان بەگوێرەی ئەم قۆناخە نوێیە نوێ دەکەینەوە. ئامانجی سەرەکیمان ئەوەیە لە سووریادا ببینە هاوبەشی راستەقینە. تەنیا نامانەوێت چەند پۆستێکی فەرمی وەربگرین، بەڵکو دەمانەوێت لە ناوەندی بڕیاردانی وڵاتدا خاوەن ماف بین. مافی گەلی کورد لە سووریا پرسێکی بنەڕەتییە و دەبێت لە رێگەی دیالۆگ و رێککەوتنی سیاسییەوە چارەسەر بکرێت."

"سووریایەکی نامەرکەزی و فرەڕەنگمان دەوێت"

ئیسماعیل ئاماژەی بە داواکارییەکانیان بۆ داهاتووی سووریا کرد و گوتی: "سیاسەتمان روونە؛ ئێمە سووریایەکی نامەرکەزی، فرەڕەنگ و دیموکراتمان دەوێت. پێویستە هەرکەسێک لەسەر خاکی خۆی بە کەرامەتەوە بژی. سەردانی نێچیرڤان بارزانی بڕوای ئێمەی بە دیالۆگ بەهێزتر کرد. وەک ئەنەکەسە ئامادەین هاوکاری هەر لایەنێک بین کە بۆ بنیاتنانی وڵاتێکی دادپەروەر تێدەکۆشێت. مافی دیاریکردنی چارەنووسی گەلی کورد و ناساندنی مافە نەتەوەییەکانمان، کلیلی سەرەکیی ئاشتییە لە سووریا."

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

ژمارەیەک ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە پێکدادان لەگەڵ شانەیەکی داعشدا کوژران و بریندار بوون
سووریا22-10-2026

ژمارەیەک ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە پێکدادان لەگەڵ شانەیەکی داعشدا کوژران و بریندار بوون

وەزیری دەرەوەی سووریا: هەر بڕیارێک بۆ لکاندنی گۆلان بە ئیسرائیل تەنیا مەرەکەبی سەر کاخەزە
سووریا18-10-2026

وەزیری دەرەوەی سووریا: هەر بڕیارێک بۆ لکاندنی گۆلان بە ئیسرائیل تەنیا مەرەکەبی سەر کاخەزە

هێرشێکی داعش بۆ سەر یەکەیەکی پۆلیس لە گوندەواری دیمەشق پووچەڵ کرایەوە
سووریا16-10-2026

هێرشێکی داعش بۆ سەر یەکەیەکی پۆلیس لە گوندەواری دیمەشق پووچەڵ کرایەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە