Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

سووریا

تەقینەوەیەک لە دیمەشق روویدا؛ 2 کەس کوژران و 13ی دیکە بریندار بوون

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

06-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ06-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ژمارەیەک ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە پێکدادان لەگەڵ شانەیەکی داعشدا کوژران و بریندار بوون
سووریا22-10-2026

ژمارەیەک ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە پێکدادان لەگەڵ شانەیەکی داعشدا کوژران و بریندار بوون

وەزیری دەرەوەی سووریا: هەر بڕیارێک بۆ لکاندنی گۆلان بە ئیسرائیل تەنیا مەرەکەبی سەر کاخەزە
سووریا18-10-2026

وەزیری دەرەوەی سووریا: هەر بڕیارێک بۆ لکاندنی گۆلان بە ئیسرائیل تەنیا مەرەکەبی سەر کاخەزە

هێرشێکی داعش بۆ سەر یەکەیەکی پۆلیس لە گوندەواری دیمەشق پووچەڵ کرایەوە
سووریا16-10-2026

هێرشێکی داعش بۆ سەر یەکەیەکی پۆلیس لە گوندەواری دیمەشق پووچەڵ کرایەوە


رووداو دیجیتاڵ 

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە دیمەشق بە پەیامنێری رووداوی راگەیاند، تەقینەوەیەک لە جەرەمانای دیمەشق روویداوە و وەزارەتی تەندروستیش دەڵێ، دوو کەس کوژراون و 13ی دیکە بریندار بوون.

بەپێی زانیارییەکانی سۆلین محەممەدئەمین، پەیامنێری رووداو لە دیمەشق، تەقینەوەکە لە شارۆچکەی جەرەمانا لە دەوروبەری دیمەشقی پایتەخت روویداوە و، بەهۆی بۆمبێکی چێندراوەوە بووە کە لە ناو ئۆتۆمبێلێکی گواستنەوەی کارمەنداندا (سێرڤس) چێندرابوو. 

زۆربەی دانیشتووانی ناوچەی جەرەمانا لە پێکهاتەی دروزن، پەیامنێری رووداو گوتی، لێکۆڵینەوەکان لە قۆناخــی سەرەتاییدان بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە. 

دوای تەقینەوەکە، وەزارەتی تەندروستیی سووریا رایگەیاند، دوو کەس کوژراون و 13ی دیکە بریندار بوون.

وەزارەتی ناوخۆ: تەقینەوەکەی جەرەمانا هەوڵێکە بۆ نانەوەی فیتنە

وەزارەتی ناوخۆی سووریا رایگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەیەک کە پاسێکی گواستنەوەی سەرنشینانی لە شاری جەرەمانا کردووەتە ئامانج، 14 سڤیل بریندار بوون. وەزارەتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە هێرشەکە ئامانجی سیاسی لەپشتە و هەوڵێکە بۆ تێکدانی ئاشتیی کۆمەڵایەتی.

وەزارەتی ناوخۆی سووریا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بەردەوامن لە رێکارە ئەمنییەکان و لێکۆڵینەوە لەو "تەقینەوە تاوانکارییەی" کە پاسێکی لە شاری جەرەمانای سەر بە گوندەواری دیمەشق کردە ئامانج و بووە هۆی برینداربوونی 14 هاووڵاتی.

وەزارەتەکە دەڵێت: "یەکە تایبەتمەندەکان هەر لە ساتەکانی سەرەتای تەقینەوەکەوە، شوێنی رووداوەکەیان گەمارۆداوە و خەریکی کۆکردنەوەی بەڵگە و بەدواداچوونن بۆ ئاشکراکردنی وردەکارییەکانی ئەم تاوانە، تاوەکو تێوەگلاوان دەستگیربکرێن و رادەستی دادگا بکرێن."

وەزارەتی ناوخۆی سووریا رایگەیاندووە: "ئەم دەستدرێژییە لە کاتێکدایە کە پیاوچاکان و کەسایەتییەکانی شاری جەرەمانا هەڵوێستی نیشتمانییان هەبووە و جەختیان لە پابەندبوون بە دەوڵەت و یەکپارچەیی خاکی سووریا کردووەتەوە."

لە راگەیەندراوەکەدا هۆشداری دەدرێتە هاووڵاتییان و هاتووە: "پێویستە هەمووان هۆشیار بن و رانەکێشرێن بۆ ناو هەوڵەکانی نانەوەی فیتنە یان لەرزۆککردنی ئاشتیی ناوخۆیی."

شاری جەرەمانا کە دەکەوێتە باشووری رۆژهەڵاتی دیمەشقی پایتەخت، لە ساڵانی رابردوودا چەندین جار رووداوی تەقینەوە و هێرشی هاوشێوەی بەخۆیەوە بینیوە. 


بابەتی پەیوەندیدار

ژمارەیەک ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە پێکدادان لەگەڵ شانەیەکی داعشدا کوژران و بریندار بوون
سووریا22-10-2026

ژمارەیەک ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە پێکدادان لەگەڵ شانەیەکی داعشدا کوژران و بریندار بوون

وەزیری دەرەوەی سووریا: هەر بڕیارێک بۆ لکاندنی گۆلان بە ئیسرائیل تەنیا مەرەکەبی سەر کاخەزە
سووریا18-10-2026

وەزیری دەرەوەی سووریا: هەر بڕیارێک بۆ لکاندنی گۆلان بە ئیسرائیل تەنیا مەرەکەبی سەر کاخەزە

هێرشێکی داعش بۆ سەر یەکەیەکی پۆلیس لە گوندەواری دیمەشق پووچەڵ کرایەوە
سووریا16-10-2026

هێرشێکی داعش بۆ سەر یەکەیەکی پۆلیس لە گوندەواری دیمەشق پووچەڵ کرایەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە