Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

گەڕانەوەی کاروانێکی ئاوارەکانی سەرێ کانی بۆ زێدی خۆیان. وێنە: AFP

گەڕانەوەی کاروانێکی ئاوارەکانی سەرێ کانی بۆ زێدی خۆیان. وێنە: AFP

سووریا

سیپان حەمۆ: رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە دەگرینەبەر کە رێگری لە گەڕانەوەی خەڵکی سەرێکانی دەکەن

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

10-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ10-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ژمارەیەک ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە پێکدادان لەگەڵ شانەیەکی داعشدا کوژران و بریندار بوون
سووریا22-10-2026

ژمارەیەک ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە پێکدادان لەگەڵ شانەیەکی داعشدا کوژران و بریندار بوون

وەزیری دەرەوەی سووریا: هەر بڕیارێک بۆ لکاندنی گۆلان بە ئیسرائیل تەنیا مەرەکەبی سەر کاخەزە
سووریا18-10-2026

وەزیری دەرەوەی سووریا: هەر بڕیارێک بۆ لکاندنی گۆلان بە ئیسرائیل تەنیا مەرەکەبی سەر کاخەزە

هێرشێکی داعش بۆ سەر یەکەیەکی پۆلیس لە گوندەواری دیمەشق پووچەڵ کرایەوە
سووریا16-10-2026

هێرشێکی داعش بۆ سەر یەکەیەکی پۆلیس لە گوندەواری دیمەشق پووچەڵ کرایەوە

رووداو دیجیتاڵ

عەمید سیپان حەمۆ، یاریدەدەری وەزیری بەرگری بۆ کاروباری ناوچەی خۆرهەڵات، سەرکۆنەی هێرشی عەرەبە هاوردەکان بۆ سەر ئەو خێزانانە دەکات کە دەگەڕێنەوە بۆ سەرێکانی و رایدەگەیێنێت، مافی گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان پارێزراوە و رێکاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتەبەر.


رۆژی دووشەممە 10-8-2026 عەمید سیپان حەمۆ لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: "سەرکۆنەی ئەو دەستدرێژییانە دەکەین لەلایەن ژمارەیەک تێکدەرەوە کراوەتە سەر ئەو خێزانانەی دەگەڕێنەوە بۆ شاری سەرێکانی، کە هەوڵیانداوە رێگری لە گەڕانەوەی خەڵک بۆ شارەکەیان بکەن."

یاریدەدەری وەزیری بەرگری بۆ کاروباری ناوچەی خۆرهەڵات جەختی لەوە کردەوە، دەزگا پەیوەندیدارەکان بەدواداچوون بۆ ناسنامەی تێوەگلاوان دەکەن و رێکاری یاسایی تووندیان بەرامبەر دەگیرێتەبەر. 

سیپان حەمۆ داوای لە هاونیشتمانییان کرد ئارام بگرن و دڵنیای کردنەوە، "هیچ کەسێک ناتوانێت رێگری لە گەڕانەوەی خەڵکی ناوچەکە بۆ شار و شارۆچکەکانیان بکات، چونکە ئەمە مافێکی پارێزراوی خۆیانە."

لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە، دوای گرتنەبەری رێوشوێنە ئەمنییە پێویستەکان، پرۆسەی گەڕانەوەی خەڵک بۆ سەرێکانی بەردەوام دەبێت. سیپان حەمۆ دەڵێت: "هەموو پارێزگارییەکی پێویست بۆ هاونیشتمانییان دابین دەکرێت و سەلامەتییان لە کاتی گەڕانەوەدا مسۆگەر دەکرێت."

ئاوارەکانی سەرێکانی لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان رووبەڕووی هێرشی ئەو عەرەبە هاوردانە بوونەوە، کە خانووی ئاوارەکانیان داگیر کردووە. بەشێک لە ئاوارەکان ناچار بوون بگەڕێنەوە ناوچەکانی ئاوارەبوونیان.

بەپێی ئەو رێککەوتنەی کرابوو، ئەمڕۆ زیاتر لە 600 خێزانی کورد کە لە پێشتر بەهۆی داگیرکردنی سەرێکانییەوە ئاوارە بووبوون، گەڕانەوە زێدی خۆیان، بەڵام لە کاتی گەڕانەوەیاندا رووبەڕووی پەلامار و گێچەڵپێکردنی ئەو عەرەبانە بوونەتەوە، کە پێشتر لە حەسەکە براونەتە سەرێکانی.

بە گوێرەی زانیارییەکانی رووداو، عەرەبەکان بە دار و بەر پەلاماری ئۆتۆمبێلی ئاوارەکان بوونەتەوە، زیانی زۆریان پێگەیاندوون، بۆیە بەشێکیان پەشیمان بوونەتەوە لە گەڕانەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

ژمارەیەک ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە پێکدادان لەگەڵ شانەیەکی داعشدا کوژران و بریندار بوون
سووریا22-10-2026

ژمارەیەک ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە پێکدادان لەگەڵ شانەیەکی داعشدا کوژران و بریندار بوون

وەزیری دەرەوەی سووریا: هەر بڕیارێک بۆ لکاندنی گۆلان بە ئیسرائیل تەنیا مەرەکەبی سەر کاخەزە
سووریا18-10-2026

وەزیری دەرەوەی سووریا: هەر بڕیارێک بۆ لکاندنی گۆلان بە ئیسرائیل تەنیا مەرەکەبی سەر کاخەزە

هێرشێکی داعش بۆ سەر یەکەیەکی پۆلیس لە گوندەواری دیمەشق پووچەڵ کرایەوە
سووریا16-10-2026

هێرشێکی داعش بۆ سەر یەکەیەکی پۆلیس لە گوندەواری دیمەشق پووچەڵ کرایەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە