Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وەسیم ئەسەد، ئامۆزای بەشار ئەسەد

وەسیم ئەسەد، ئامۆزای بەشار ئەسەد

سووریا

دادگەی تاوانەکانی سووریا سزای لەسێدارەدانی بۆ وەسیم ئەسەد ئامۆزای بەشار ئەسەد دەرکرد

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

18-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ18-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ژمارەیەک ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە پێکدادان لەگەڵ شانەیەکی داعشدا کوژران و بریندار بوون
سووریا22-10-2026

ژمارەیەک ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە پێکدادان لەگەڵ شانەیەکی داعشدا کوژران و بریندار بوون

وەزیری دەرەوەی سووریا: هەر بڕیارێک بۆ لکاندنی گۆلان بە ئیسرائیل تەنیا مەرەکەبی سەر کاخەزە
سووریا18-10-2026

وەزیری دەرەوەی سووریا: هەر بڕیارێک بۆ لکاندنی گۆلان بە ئیسرائیل تەنیا مەرەکەبی سەر کاخەزە

هێرشێکی داعش بۆ سەر یەکەیەکی پۆلیس لە گوندەواری دیمەشق پووچەڵ کرایەوە
سووریا16-10-2026

هێرشێکی داعش بۆ سەر یەکەیەکی پۆلیس لە گوندەواری دیمەشق پووچەڵ کرایەوە

رووداو دیجیتاڵ

دادگەی تاوانەکانی سووریا سزای لەسێدارەدانی بۆ وەسیم ئەسەد ئامۆزای بەشار ئەسەد دەرکرد. 

دادگەی تاوانەکانی سووریا بە تاوانی پێکهێنانی گرووپی چەکدار و بەکۆمەڵکوشتنی خەڵکی سڤیل سزاکەی بۆ دەرکرد

ئەمە دوای ئەوە هات، رۆژی سێشەممە، 11ی ئاب دادگای تاوانەکانی دیمەشق، سزای لە سێدارەدانی بۆ سەرۆکی پێشووی سووریا و برایەکی و ژمارەیەک لە گەورە بەرپرسانی سەربازی و ئەمنیی پێشووی ئەو وڵاتە دەرکرد. 

فەخرەدین عەریان، دادوەری دادگەی چوارەمی تاوانەکانی دیمەشق، لە کاتی خوێندنەوەی بڕیارەکاندا رایگەیاند، بەپێی لێکۆڵینەوەکان و گوتەی شایەتحاڵەکان، ئەو تاوانانەی دراونەتە پاڵ بەشار ئەسەد، دەچنە چوارچێوەی "تاوان دژی مرۆڤایەتی".

فەخرەدین عەریان ئاماژەی بەوە کرد، بەشداریی بەشار ئەسەد لەو تاوانانەدا وەک "خاوەنی باڵاترین بڕیار" بووە لە دەوڵەتدا و تەواوی دەزگاکانی وڵاتی بۆ کردنی ئەو تاوانانە بەکارهێناوە. دادگەکە بەشار ئەسەدی بە تاوانباری سەرەکی لە دۆسیەکانی "کوشتنی بە ئەنقەستی زیاتر لە کەسێک و منداڵان، ئەشکەنجەدان، دەستگیرکردنی هەڕەمەکی و تاوان دژی مرۆڤایەتی" ناساند و بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرکرد.

لە بەشێکی دیکەی بڕیارەکەدا، دادگەکە سزای لەسێدارەدانی بۆ عاتیف نەجیب، سەرۆکی پێشووی لقی ئەمنی سیاسیی لە دەرعا، کە کوڕە خاڵی بەشار ئەسەدیشە، دەرکرد. هەروەها سزای لەسێدارەدان بۆ ژمارەیەک لەو فەرماندە و بەرپرسانەی کە ئێستا هەڵاتوون و ناوەکانیان لە دۆسیەکەدا هاتووە دەرکرا.

 

بابەتی پەیوەندیدار

ژمارەیەک ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە پێکدادان لەگەڵ شانەیەکی داعشدا کوژران و بریندار بوون
سووریا22-10-2026

ژمارەیەک ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە پێکدادان لەگەڵ شانەیەکی داعشدا کوژران و بریندار بوون

وەزیری دەرەوەی سووریا: هەر بڕیارێک بۆ لکاندنی گۆلان بە ئیسرائیل تەنیا مەرەکەبی سەر کاخەزە
سووریا18-10-2026

وەزیری دەرەوەی سووریا: هەر بڕیارێک بۆ لکاندنی گۆلان بە ئیسرائیل تەنیا مەرەکەبی سەر کاخەزە

هێرشێکی داعش بۆ سەر یەکەیەکی پۆلیس لە گوندەواری دیمەشق پووچەڵ کرایەوە
سووریا16-10-2026

هێرشێکی داعش بۆ سەر یەکەیەکی پۆلیس لە گوندەواری دیمەشق پووچەڵ کرایەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە