Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی سووریا. وێنە: میدیای فەرمی قەتەڕ

باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی سووریا. وێنە: میدیای فەرمی قەتەڕ

سووریا

وەزارەتی دەرەوەی سووریا: هاتنی وەزیری بەرگریی ئیسرائیل بۆ جەبەل شێخ دنەدانێکی روونە

نیاز مستەفا

نیاز مستەفا

25-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نیاز مستەفا هەواڵسازە لە تۆڕی میدیایی رووداو. ئەو لە بەشی نێودەوڵەتی کار دەکات و تیشک دەخاتە سەر کاروباری نێودەوڵەتی و ئەو رووداوە جیهانییانەی کە جێگەی بایەخی خەڵکن لە کوردستان، عێراق، ناوچەکە و هەموو جیهان. خاوەنی سێ ساڵ ئەزموونە لەم بوارەدا. نیاز مستەفا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاریی وزە لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق - سلێمانی (AUIS) و بڕوانامەی ماستەری لە سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی کوردستان- هەولێر (UKH) هەیە.
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا25-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ژمارەیەک ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە پێکدادان لەگەڵ شانەیەکی داعشدا کوژران و بریندار بوون
سووریا22-10-2026

ژمارەیەک ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە پێکدادان لەگەڵ شانەیەکی داعشدا کوژران و بریندار بوون

وەزیری دەرەوەی سووریا: هەر بڕیارێک بۆ لکاندنی گۆلان بە ئیسرائیل تەنیا مەرەکەبی سەر کاخەزە
سووریا18-10-2026

وەزیری دەرەوەی سووریا: هەر بڕیارێک بۆ لکاندنی گۆلان بە ئیسرائیل تەنیا مەرەکەبی سەر کاخەزە

هێرشێکی داعش بۆ سەر یەکەیەکی پۆلیس لە گوندەواری دیمەشق پووچەڵ کرایەوە
سووریا16-10-2026

هێرشێکی داعش بۆ سەر یەکەیەکی پۆلیس لە گوندەواری دیمەشق پووچەڵ کرایەوە

رووداو دیجیتاڵ 

ئەمڕۆ وەزیری بەرگریی ئیسرائیل چووە ح لەنێو خاکی سووریا و رایگەیاند، لەو ناوچەیە ناکشێنەوە. دواتر، وەزارەتی دەرەوەی سووریا سەرکۆنەی ئەم سەردانەی کرد و رایگەیاند، ئەمە دنەدانێکی روون و پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە. 

رۆژی سێشەممە، 25ی ئابی 2026، وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە راگەیێندراوێکدا لە ئێکس بڵاویکردەوە: "کۆماری عەرەبیی سووریا سەرکۆنەی ئەو هاتنە نایاساییە دەکات کە ئەمڕۆ یسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئەنجامی دا و سنوورە نێودەوڵەتییەکانی کۆماری عەرەبیی سووریای بەزاند، کە ئەمە پێشێلکردنێکی ئاشکرای سەروەریی وڵات و یەکپارچەیی خاکەکەیەتی".

وەزارەتی دەرەوەی سووریا ئاماژەی بەوەش کرد: "ئەم کارە دووژمنکارییانە دنەدانێکی روون و پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و بریاڕی نەتەوە یەکگرتووەکانە؛ هەروەها لادانە لە پابەندییەکانی رێککەوتننامەی ساڵی 1974 و ئەو رێزگرتنەی کە دەبێت بۆ هێڵەکانی ئاگربەست هەبێت و نەبەزێندرێن".

رێککەوتننامەکە لە 31ی ئایاری 1974 لە شاری جنێڤ واژۆکرا بە مەبەستی راگرتنی شەڕی 1973. ئامانجی سەرەکی دروستکردنی ناوچەی جیاکەرەوە و جێگیرکردنی هێزی نێودەوڵەتی بوو لەنێوان هەردوو سوپای سووریا و ئیسرائیلدا. 

لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی سووریادا ئاماژە بەوەشکراوە: "کۆماری عەرەبیی سووریا داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات بەرپرسیارێتییە یاسایی و سیاسییەکانی خۆی جێبەجێ بکات و رێکاری پێویست بگرێتەبەر بۆ ناچارکردنی دەسەڵاتدارانی داگیرکەر بۆ راگرتنی ئەم پێشێلکارییە دووبارانە و کشانەوەی دەستبەجێ و تەواوەتی لەو خاکە سوورییەی هێزەکانی داگیرکەر چوونەتە ناوی". 

راگەیێندراوەکە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە سەردانەکەیدا بۆ ئەو ناوچەیەی سووریا رایگەیاند :"ئێمە لە چیای حەرمۆن (جەبەل شێخ) یان لە ناوچە ئەمنییەکان دەمێنینەوە تاوەکو ئەو کاتەی هەڕەشەی جیهادییەکان دژی دەوڵەتی ئیسرائیل هەبێ".

کانوونی دووەمی 2024، گرووپە چەکدارەکانی ئەو کاتی سووریا دەسەڵاتی ئەسەدیان رووخاند و حکومەتێکیان لەو وڵاتە دامەزراند. کەمتر لە مانگێک دوای رووخانی ئەسەد، هێزەکانی سوپای ئیسرائیل لە بەرزاییەکانی گۆلانەوە جووڵەیان کرد و جەبەل شێخیان گرت. 

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە گوتەکانیدا ئاماژەی بەوەش کرد: "پەیامەکە بۆ سەرۆکی سووریا روونە: کاتێک بەیانیان لە کۆشکەکەت لە دیمەشق لە خەو هەڵدەستیت، بڕوانە بەرەو چیای حەرەمۆن و سوپای ئیسرائیل ببینە و بزانە ئێمە لێرەین بۆ پاراستنی کۆمەڵگەکانمان و سنوورەکانمان".

کاتز گوتیشی: "ئێمە دژی هەوڵێکی تورکیا وەستاینەوە بۆ دروستکردنی پێگەیەک لە سووریا. ئێمە هەڵوێستی خۆمان روون کردەوە و لە داهاتووشدا بە جێگیری لەسەری دەمێنینەوە."

مەبەستی کاتز ئەو هێرشە بوو رۆژی 18ـی ئابی 2026، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆسەر فڕۆکەخانەی سەربازیی ئەبو زهور لە پارێزگای ئیدلب ئەنجامیان دا. 

جەبەل شێخ دەکەوێتە سنووری نێوان سووریا و لوبنان و بەرزترین لووتکەی دوو هەزار و 814 مەترە، کە وەک بەرزترین لووتکەی سووریا هەژمار دەکرێ. بەشێکی چیاکە بەستراوەتەوە بە بەرزاییەکانی گۆلان لە باشووری سووریا کە لەژێر کۆنترۆڵی سوپای ئیسرائیلە. ئەم چیایە پێگەیەکی یەکجار ستراتیژی و سەربازیی هەیە، چونکە بەسەر دیمەشق و ناوچە جیاوازەکانی ئیسرائیل و لوبناندا دەڕوانێت؛ هەروەها سەرچاوەی سەرەکیی دابینکردنی ئاوی رووباری ئوردنە.

بابەتی پەیوەندیدار

ژمارەیەک ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە پێکدادان لەگەڵ شانەیەکی داعشدا کوژران و بریندار بوون
سووریا22-10-2026

ژمارەیەک ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە پێکدادان لەگەڵ شانەیەکی داعشدا کوژران و بریندار بوون

وەزیری دەرەوەی سووریا: هەر بڕیارێک بۆ لکاندنی گۆلان بە ئیسرائیل تەنیا مەرەکەبی سەر کاخەزە
سووریا18-10-2026

وەزیری دەرەوەی سووریا: هەر بڕیارێک بۆ لکاندنی گۆلان بە ئیسرائیل تەنیا مەرەکەبی سەر کاخەزە

هێرشێکی داعش بۆ سەر یەکەیەکی پۆلیس لە گوندەواری دیمەشق پووچەڵ کرایەوە
سووریا16-10-2026

هێرشێکی داعش بۆ سەر یەکەیەکی پۆلیس لە گوندەواری دیمەشق پووچەڵ کرایەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە