Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

باری پیچ، نوێنەری کاتی بەریتانیا لە سووریا. وێنە: نوێنەرایەتی بەریتانیا لە سووریا

سووریا

بەریتانیا پێشوازی لە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی هەسەدە دەکات

نیاز مستەفا

نیاز مستەفا

26-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نیاز مستەفا هەواڵسازە لە تۆڕی میدیایی رووداو. ئەو لە بەشی نێودەوڵەتی کار دەکات و تیشک دەخاتە سەر کاروباری نێودەوڵەتی و ئەو رووداوە جیهانییانەی کە جێگەی بایەخی خەڵکن لە کوردستان، عێراق، ناوچەکە و هەموو جیهان. خاوەنی سێ ساڵ ئەزموونە لەم بوارەدا. نیاز مستەفا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاریی وزە لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق - سلێمانی (AUIS) و بڕوانامەی ماستەری لە سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی کوردستان- هەولێر (UKH) هەیە.
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا26-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ژمارەیەک ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە پێکدادان لەگەڵ شانەیەکی داعشدا کوژران و بریندار بوون
سووریا22-10-2026

وەزیری دەرەوەی سووریا: هەر بڕیارێک بۆ لکاندنی گۆلان بە ئیسرائیل تەنیا مەرەکەبی سەر کاخەزە
سووریا18-10-2026

هێرشێکی داعش بۆ سەر یەکەیەکی پۆلیس لە گوندەواری دیمەشق پووچەڵ کرایەوە
سووریا16-10-2026

رووداو دیجیتاڵ 

حکومەتی بەریتانیا پشتگیریی خۆی بۆ بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و تێکەڵبوونیان لەنێو دامەزراوەکانی دەوڵەتی سووریا دەربڕی. نێردەی ئەو وڵاتەش هەنگاوەکە بە "سەرەتایەک بۆ گەڕانەوەی ئاشتی و یەکپارچەیی" بۆ سووریا ناو دەبات.

رۆژی چوارشەممە، 26ـی ئابی 2026، باری پیچ، نێردەی تایبەتی بەریتانیا بۆ سووریا بە وەکالەت، لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) رایگەیاند: "پێشوازی لەو راگەیێندراوەی ئەم دواییە دەکەین دەربارەی هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی سووریای دیموکرات وەک هێزێکی سەربازیی سەربەخۆ."

ئەو دیپلۆماتە بەریتانییە ئاماژەی بەوە کرد، کە تێکەڵبوونی هەسەدە لەپاڵ دامەزراوەکانی "بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر" لە چوارچێوەی دەوڵەتی سووریادا، وەرچەرخانێکی ئەرێنییە و گوتی: "ئەمە هەنگاوێکی گرنگە بەرەو سووریایەکی یەکگرتوو کە سوود لە ئاشتی و سەقامگیری وەربگرێت."

ئەم هەڵوێستەی لەندەن دوای ئەوە دێت، کە دوێنێ بە فەرمی پڕۆسەی تێکەڵبوونی هێزە کوردییەکان و دامەزراوەکانی ئیدارەی خۆسەر لەنێو حکومەتی ناوەندیی سووریا راگەیێندرا.

ئەم گۆڕانکارییە ریشەییانە بەشێکن لەو رێککەوتنە مێژووییەی کە لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا لە دیمەشق، لە نێوان مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی پێشووی هەسەدە و ئەحمەد شەڕع، سەرۆکی حکومەتی سووریا واژۆکرا، بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە دەیان ساڵ ململانێ و دابەشبوونی دەسەڵات لە وڵاتەکەدا.

بابەتی پەیوەندیدار

ژمارەیەک ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە پێکدادان لەگەڵ شانەیەکی داعشدا کوژران و بریندار بوون
سووریا22-10-2026

ژمارەیەک ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە پێکدادان لەگەڵ شانەیەکی داعشدا کوژران و بریندار بوون

وەزیری دەرەوەی سووریا: هەر بڕیارێک بۆ لکاندنی گۆلان بە ئیسرائیل تەنیا مەرەکەبی سەر کاخەزە
سووریا18-10-2026

وەزیری دەرەوەی سووریا: هەر بڕیارێک بۆ لکاندنی گۆلان بە ئیسرائیل تەنیا مەرەکەبی سەر کاخەزە

هێرشێکی داعش بۆ سەر یەکەیەکی پۆلیس لە گوندەواری دیمەشق پووچەڵ کرایەوە
سووریا16-10-2026

هێرشێکی داعش بۆ سەر یەکەیەکی پۆلیس لە گوندەواری دیمەشق پووچەڵ کرایەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە