Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

باڵەخانەی باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە دیمەشق. وێنە: Reuters

باڵەخانەی باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە دیمەشق. وێنە: Reuters

سووریا

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بۆ رووداو: کار بۆ کردنەوەی باڵیۆزخانە لە دیمەشق دەکەین

کەهی مەحموود

کەهی مەحموود

27-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
کەهی مەحموود
کەهی مەحموود27-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ژمارەیەک ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە پێکدادان لەگەڵ شانەیەکی داعشدا کوژران و بریندار بوون
سووریا22-10-2026

ژمارەیەک ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە پێکدادان لەگەڵ شانەیەکی داعشدا کوژران و بریندار بوون

وەزیری دەرەوەی سووریا: هەر بڕیارێک بۆ لکاندنی گۆلان بە ئیسرائیل تەنیا مەرەکەبی سەر کاخەزە
سووریا18-10-2026

وەزیری دەرەوەی سووریا: هەر بڕیارێک بۆ لکاندنی گۆلان بە ئیسرائیل تەنیا مەرەکەبی سەر کاخەزە

هێرشێکی داعش بۆ سەر یەکەیەکی پۆلیس لە گوندەواری دیمەشق پووچەڵ کرایەوە
سووریا16-10-2026

هێرشێکی داعش بۆ سەر یەکەیەکی پۆلیس لە گوندەواری دیمەشق پووچەڵ کرایەوە

رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بە رووداوی راگەیاند، هێشتا کاتی کردنەوەی باڵیۆزخانەکەیان لە دیمەشق دیار نییە، بەڵام وەزارەتەکە "بە هەموو هێزی خۆیەوە" کار دەکات بۆ ئەوەی دەست بە پێشکێشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە هاووڵاتیان بکاتەوە. وەزارەتەکە باس لەوە دەکات کە  بەرلین و دیمەشق لە گفتوگۆی "نزیک و بەردەوامدان" سەبارەت بە گەڕانەوەی سووریاییەکان و ئاوەدانکردنەوەی ئەو وڵاتە.


گوتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، ئەمڕۆ پێنجشەممە (27ی ئابی 2026) وەڵامی پرسیارەکانی کەهی مەحموود، ئێدیتۆر لە دێسکی نێودەوڵەتیی بەشی ئینتەیکی تۆڕی میدیایی رووداوی دایەوە.

ئەو گوتەبێژە لەبارەی گەڕاندنەوەی پەناخوازە سووریاییەکان رایگەیاند: "حکومەتی فیدراڵ لە سەرجەم ئاستەکانی پەیوەندییە دوولایەنەکانی لەگەڵ حکومەتی سووریا لە گفتوگۆی نزیک و رێکخراودایە، کە بابەتی گەڕانەوەش دەگرێتەوە. تەوەرەکانی گفتوگۆکە بریتیین لە ئاوەدانکردنەوەی وڵات، گەشەپێدانی ئابووری و دابینکردنی مەرجی گونجاو بۆ پاڵپشتیکردنی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە."

سەبارەت بە نوێنەرایەتیی دیپلۆماسیی ئەڵمانیا لە سووریا، ئەو گوتەبێژە روونیکردەوە کە هێشتا کاتی دەستپێکردنەوەی کارەکانی باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە دیمەشق "دیار نییە."

گوتەبێژی وەزارەتەکە گوتی: "وەزارەتی دەرەوە بە هەموو توانای خۆیەوە کاردەکات بۆ ئەوەی خزمەتگوزارییەکانی سەرلەنوێ دەستپێبکەنەوە؛" ئاماژەی بەوەش کرد کە باڵیۆزخانەکەیان لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان کارەکانی باڵیۆزخانەی وڵاتەکە لە دیمەشق دەکات.

ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا، لە 30ی ئاداری ئەم ساڵدا سەردانی ئەڵمانیای کرد و لەگەڵ فرێدریش مێرتس، راوێژکاری ئەڵمانیا کۆبووەوە. 

مێرتس هیوای خواست لە سێ ساڵی داهاتوودا نزیکەی 80%ی پەناخوازانی سووریای دانیشتووی ئەڵمانیا بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان.

ئامارەکان باس لەوە دەکەن، نزیکەی 950 هەزار هاووڵاتیی سووریایی لە ئەڵمانیان.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

ژمارەیەک ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە پێکدادان لەگەڵ شانەیەکی داعشدا کوژران و بریندار بوون
سووریا22-10-2026

ژمارەیەک ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە پێکدادان لەگەڵ شانەیەکی داعشدا کوژران و بریندار بوون

وەزیری دەرەوەی سووریا: هەر بڕیارێک بۆ لکاندنی گۆلان بە ئیسرائیل تەنیا مەرەکەبی سەر کاخەزە
سووریا18-10-2026

وەزیری دەرەوەی سووریا: هەر بڕیارێک بۆ لکاندنی گۆلان بە ئیسرائیل تەنیا مەرەکەبی سەر کاخەزە

هێرشێکی داعش بۆ سەر یەکەیەکی پۆلیس لە گوندەواری دیمەشق پووچەڵ کرایەوە
سووریا16-10-2026

هێرشێکی داعش بۆ سەر یەکەیەکی پۆلیس لە گوندەواری دیمەشق پووچەڵ کرایەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە