Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

سووریا

ئاسایشی ناوخۆی سووریا: لە رووداوەکانی دوێنێی کۆبانێ حەوت کەس گیانیان لەدەستدا

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

12-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ12-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

فەرمانگەی کۆچی نەرویج بۆ رووداو: هەر سووریاییەک خۆویستانە بگەڕێتەوە 1377 یۆرۆی دەدرێتێ
سووریا30-09-2026

فەرمانگەی کۆچی نەرویج بۆ رووداو: هەر سووریاییەک خۆویستانە بگەڕێتەوە 1377 یۆرۆی دەدرێتێ

سەرکردەیەکی کوردی پێشووی تەحریری شام لە ئیدلب کوژرا
سووریا29-09-2026

سەرکردەیەکی کوردی پێشووی تەحریری شام لە ئیدلب کوژرا

ئاسایشی ناوخۆی سووریا هەڵوەشاندنەوەی شانەیەکی داعشی راگەیاند
سووریا28-09-2026

ئاسایشی ناوخۆی سووریا هەڵوەشاندنەوەی شانەیەکی داعشی راگەیاند


رووداو دیجیتاڵ

لە زیندانی کۆبانێ بەهۆی ناڕەزایەتیی زیندانییانەوە ئاگر لە چەند هۆبەیەکی زیندانەکەدا کەوتەوە کە بەهۆیەوە حەوت زیندانی گیانیان لەدەستدا و دەیانی دیکەش بریندار بوون. فەرماندەیی ئاسایشی ناوخۆ لە حەلەب دەڵێت، لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە.


رۆژی شەممە، 12ی ئەیلوولی 2026، فەرماندەیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە حەلەب، لە روونکردنەوەیەکدا سەبارەت بە رووداوەکە دەڵێت، "لە دوای ئەو پێشهاتانەی دوێنێ لە شاری کۆبانێ روویاندا، ژمارەیەک کەس هەستان بە دروستکردنی ئاژاوە و پشێوی لەنێو زیندانی شارەکەدا و لە چەندین هۆبەدا ئاگریان کردەوە، بەهۆیەوە ئاگرەکە تەشەنەی سەند و بووە هۆی گیانلەدەستدانی حەوت زیندانی و برینداربوونی دەیانی دیکە بەهۆی دووکەڵ، خنکان و سووتانەوە."

سەرەتای گرژییەکان دوای ئەوە هات کە کۆتایی هەفتەی رابردوو گەنجێک بە ناوی سیپان حزنی شەهیدکرا و بەوهۆیەوە شەپۆلێکی ناڕەزایەتی و خۆپێشاندانی خەڵک لە کۆبانێ، قامشلۆ و زۆربەی شارەکانی رۆژئاوای کوردستان دەستیپێکرد. 

سیپان حزنی ئەندامی لیوایەکی سوپای سووریا بوو و لەو شەڕڤانانە بوو کە پێشتر لەنێو هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بوو.

فەرماندەیی ئاسایشی ناوخۆ رایگەیاندووە، "لێکۆڵینەوەیەک دەستیپێکردووە بۆ زانینی هۆکار و وردەکاریی رووداوەکە و دیاریکردنی بەرپرسیارێتییەکان، هەروەها رێکاری یاسایی تووند بەرامبەر هەر کەسێک دەگیرێتەبەر کە تێوەگلانی لە رووداوەکەدا ساخ بێتەوە."

سەبارەت بە بەڕێوەبردنی زیندانەکە، لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "بەڕێوەبردنی زیندانی کۆبانێ هێشتا بۆ دەزگا فەرمییەکانی حکومەت نەگوێزراوەتەوە، پرۆسەی وەرگرتن و رادەستکردنیش لەژێر رێڕەوێکی دادوەری و یاساییدایە."

ئاسایشی ناوخۆ ئاماژەی بەوەش کردووە، "دۆسیەی زیندانەکە لەلایەن دەسەڵاتە دادوەرییە تایبەتمەندەکانەوە لەژێر رێکارەکاندایە و چاوەڕوانی دەرکردنی بڕیار و رێکارە پێویستەکانە بۆ ئەوەی بەپێی یاسا لە چوارچێوەی پلانی تێکەڵبوونەوەدا رادەستکردنەکە تەواو بکرێت، ئەمەش هۆکاری ئەوە بووە کە پێش رووداوەکە رادەستکردنی کردەیی تەواو نەکرابێت."

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، دەزگا پەیوەندیدارەکان بە وردی بەدواداچوون بۆ رەوتی رووداوەکە دەکەن و دەستبەجێ دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوە یاساییەکان، ئەنجامەکەی بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکەن.

ناڕەزایی لەنێو گرتووخانەکە لە دەوروبەری کاژێر 2:00ـی بەرەبەیان دەستیپێکرد، کاتێک هێزە ئەمنییەکان بڕیاریاندا بەشێک لەو گەنجانەی لە خۆپێشاندانەکاندا دەستگیرکرابوون، بەرەو گرتووخانەکانی شاری حەلەب بگوازنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

فەرمانگەی کۆچی نەرویج بۆ رووداو: هەر سووریاییەک خۆویستانە بگەڕێتەوە 1377 یۆرۆی دەدرێتێ
سووریا30-09-2026

فەرمانگەی کۆچی نەرویج بۆ رووداو: هەر سووریاییەک خۆویستانە بگەڕێتەوە 1377 یۆرۆی دەدرێتێ

سەرکردەیەکی کوردی پێشووی تەحریری شام لە ئیدلب کوژرا
سووریا29-09-2026

سەرکردەیەکی کوردی پێشووی تەحریری شام لە ئیدلب کوژرا

ئاسایشی ناوخۆی سووریا هەڵوەشاندنەوەی شانەیەکی داعشی راگەیاند
سووریا28-09-2026

ئاسایشی ناوخۆی سووریا هەڵوەشاندنەوەی شانەیەکی داعشی راگەیاند

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە