Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

باڵەخانەی وەزارەتی داد لە سووریا

باڵەخانەی وەزارەتی داد لە سووریا

سووریا

دادگەیەکی سووریا یەکەمین بڕیاری سزادانی لەسەر کۆمەڵکوژیی عەلەوییەکان دەرکرد

بژار زوبێر

بژار زوبێر

17-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر17-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

فەرمانگەی کۆچی نەرویج بۆ رووداو: هەر سووریاییەک خۆویستانە بگەڕێتەوە 1377 یۆرۆی دەدرێتێ
سووریا30-09-2026

فەرمانگەی کۆچی نەرویج بۆ رووداو: هەر سووریاییەک خۆویستانە بگەڕێتەوە 1377 یۆرۆی دەدرێتێ

سەرکردەیەکی کوردی پێشووی تەحریری شام لە ئیدلب کوژرا
سووریا29-09-2026

سەرکردەیەکی کوردی پێشووی تەحریری شام لە ئیدلب کوژرا

ئاسایشی ناوخۆی سووریا هەڵوەشاندنەوەی شانەیەکی داعشی راگەیاند
سووریا28-09-2026

ئاسایشی ناوخۆی سووریا هەڵوەشاندنەوەی شانەیەکی داعشی راگەیاند

رووداو دیجیتاڵ

دەسەڵاتی دادوەریی سووریا رۆژی پێنجشەممە، یەکەمین بڕیاری دادگەی ئاشکرا کرد سەبارەت بە کۆمەڵکوژکردنی سەتان هاووڵاتیی پێکهاتەی عەلەوی لە کەناراوەکانی ئەو وڵاتە.سزای 20 ساڵ زیندانی بۆ ئەندامێکی پێشووی هێزەکانی حکومەت بە تۆمەتی کوشتن دەرکرا.

هەروەها سزای لەسێدارەدان و زیندانیی تاهەتایی بۆ دوو کەس لە لایەنگرانی دەسەڵاتەکەی پێشووی بەشار ئەسەد دەرکرا؛ سزای لەسێدارەدانەکە بە تۆمەتی "هێرشکردن بە مەبەستی بەرپاکردنی شەڕی نێوخۆ و پێکدادانی تایفی" بووە.

لە دادگاییکردنەکەدا 14 کەس تۆمەتبار بوون، حەوتیان سەر بە هێزەکانی حکومەتی ئێستان و حەوتەکەی دیکە لایەنگری بەشار ئەسەدن. بڕیارە هەفتەی داهاتوو سزای بەشێکی دیکە لە تۆمەتباران رابگەیێندرێت.

رامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رەخنەی لە کەمیی ژمارەی دادگاییکراوان گرت و بە ئاژانسی فرانس پرێسی گوت: "یەکێک لە گەورەترین کۆمەڵکوژییەکان لە مێژووی راگوزەری سووریادا، تەنیا لە چەند کەیسێکی کەمدا کورت دەکرێتەوە؛ دادگاییکردنی تەنیا چەند کەسێک، دادپەروەریی راستەقینە نییە."

بەپێی لێکۆڵینەوەی لیژنەیەکی نیشتمانی لە سووریا، لەو رووداوانەی ساڵی رابردوو لانیکەم  هەزار و 426 کەس کوژران کە زۆربەیان هاووڵاتیی سڤیل بوون، هەروەها 298 گومانلێکراو دەستنیشان کراون. لە بەرامبەردا، روانگەی سووری دەڵێت، ژمارەی قوربانیان زیاتر لە  هەزار و 700 کەس بووە.

هەروەها باسی ئەوە کراوە کە 238 کەس لە هێزە ئەمنییەکان لە هێرشی لایەنگرانی ئەسەد کوژراون.

دوای رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە کانوونی یەکەمی 2024دا، هێزە ئیسلامییە نوێیەکان چوونە ناوچە کەناراوییەکانی رۆژئاوای سووریا کە زۆرینەیان لە پێکهاتەی عەلەوین. بەپێی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان، لەو کاتەدا لەلایەن چەکداران و هێزەکانەوە کۆمەڵکوژیی تایفی کرا و تەواوی ئەندامانی چەندین خێزان بێ دادگاییکردن گوللەباران کران. 

بابەتی پەیوەندیدار

فەرمانگەی کۆچی نەرویج بۆ رووداو: هەر سووریاییەک خۆویستانە بگەڕێتەوە 1377 یۆرۆی دەدرێتێ
سووریا30-09-2026

فەرمانگەی کۆچی نەرویج بۆ رووداو: هەر سووریاییەک خۆویستانە بگەڕێتەوە 1377 یۆرۆی دەدرێتێ

سەرکردەیەکی کوردی پێشووی تەحریری شام لە ئیدلب کوژرا
سووریا29-09-2026

سەرکردەیەکی کوردی پێشووی تەحریری شام لە ئیدلب کوژرا

ئاسایشی ناوخۆی سووریا هەڵوەشاندنەوەی شانەیەکی داعشی راگەیاند
سووریا28-09-2026

ئاسایشی ناوخۆی سووریا هەڵوەشاندنەوەی شانەیەکی داعشی راگەیاند

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە