Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئەحمەد شەرع، سەرۆکى سووریا لە کۆبوونەوەى نەتەوە یەکگرتووەکان   فۆتۆ: ئاژانسى سانا

ئەحمەد شەرع، سەرۆکى سووریا لە کۆبوونەوەى نەتەوە یەکگرتووەکان فۆتۆ: ئاژانسى سانا

سووریا

ئەحمەد شەرع: 3.5 ملیۆن ئاوارەو پەنابەر گەڕاونەتەوە

هەستیار قادر

هەستیار قادر

23-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر23-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

فەرمانگەی کۆچی نەرویج بۆ رووداو: هەر سووریاییەک خۆویستانە بگەڕێتەوە 1377 یۆرۆی دەدرێتێ
سووریا30-09-2026

فەرمانگەی کۆچی نەرویج بۆ رووداو: هەر سووریاییەک خۆویستانە بگەڕێتەوە 1377 یۆرۆی دەدرێتێ

سەرکردەیەکی کوردی پێشووی تەحریری شام لە ئیدلب کوژرا
سووریا29-09-2026

سەرکردەیەکی کوردی پێشووی تەحریری شام لە ئیدلب کوژرا

ئاسایشی ناوخۆی سووریا هەڵوەشاندنەوەی شانەیەکی داعشی راگەیاند
سووریا28-09-2026

ئاسایشی ناوخۆی سووریا هەڵوەشاندنەوەی شانەیەکی داعشی راگەیاند

 

رووداو دیجیتاڵ 


ئەحمەد شەرع، سەرۆکى سووریا رایگەیاند، زیاتر لە 3.5 ملیۆن ئاوارە و پەنابەری سووری گەڕاونەتەوە  زێدی خۆیان. هەروەها دەڵێت، 42 بۆمبى کیمیاییان لەناوبردووە. راشیگەیاند، سوپاى ئیسرائیل 500 جار وڵاتەکەى بۆردوومان کردووە و 300 هاوڵاتى سووری دەستگیرکردووە.

ئەحمەد شەرع، ئەمڕۆ چوارشەممە 23-9-2026 ئەو قسانەی لە 81 ەمین کۆوبونەوەى کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک لە ئەمریکا کردن.

 ئەحمەد شەرع  گوتى :" ئەم وڵاتە بریندارە دۆخی بەرەو چاکبوونەوە چوو، لەگەڵیدا زیاتر لە 3.5 ملیۆن ئاوارە و پەنابەر بەشێوەی خۆویستانە گەڕانەوە؛ گەڕانەوەی شکۆمەندانە و بەردەوام ئەرکی لەپێشینەیە و دەستپێشخەریی سووریاى بێ کەمپ راگەیێندرا بۆ کۆتاییهێنان بە سەردەمی پەنابەرى و ئاوارەیی."

 سەرۆکی سووریا رایگەیاند  لەبارەى ئەو دۆسیەیەى کە دەیەیەک باری سەرشانی وڵاتەکەى قورس کردبوو، لەگەڵ حەوت وڵات  تیمى هەناسەی ئازادییان دەستپێکرد بۆ داخستنی پاشماوەی کیمیایی و 42 بۆمبی کیمیاییان لەناوبردووە و تەواوی مافیان لە رێکخراوی قەدەخەکردنی چەکی کیمیایی بەدەستهێناوەتەوە، "بەوپەڕی شەفافیەتەوە" لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم کار دەکەن.

 لە 8ى کانونونى یەکەمى 2024 ەوە دەسەڵاتى پێشووى بەشار ئەسەد لە سووریا رووخاو لە 25ى کانوونى دوومى 2025 ەوە  ئەحمەد شەرع وەک سەرۆککۆمارى سووریا بۆ قۆناخى راگوزەر دەستنیشان کرا. 

ئەحمەد شەرع گوتى: "وڵات لە باکوورەوە تاوەکو باشوور یەکخراونەتەوە، چەک سنووردار کراوە و دامەزراوە ئەمنییەکان و سوپا بونیاتنراونەتەوە و سزاکان لادراون و  تاوانی رێکخراو و ماددە هۆشبەرەکان بنبڕ کراون و دادوەریی راگوزەر و گەڕان بەدوای چارەنووسی بێسەروشوێنکراوان دەستیپێکردووە."

سەرۆکى سووریا رایگەیاند: نزیکەی 100 وڵات پەیوەندییان لەگەڵیان دەستپێکردووەتەوە، لە رێگەی نزیکەی چوار هەزار پەیوەندی و دیدار و کارلێکەوە، پایتەختەکەیان بووەتە جێگەی بارەگاى 60 نێردەی دیپلۆماسی.

 ئەوە دووەم کۆبوونەوەى گشتى نەتەوەیەکگرتووەکانە کە سووریا بە پێکهاتەى دەسەڵاتە نوێکەیەوە بەشدار بێت. 

 ئەحمەد شەرع رایگەیاند، گۆلان وەک خاکی سووریا دەمێنێتەوە و هەموو هەوڵەکانی لکاندنی بێ بنەمان و هەڵوەشاوەن بەهێزی بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ژمارە 497  و  ئیسرائیل هێرشی بەردەوام دەکاتە سەر سووریا و بە فرۆکەو تۆپ 500  جار بۆردوومانى خاکى سووریاى کردووە و 1200 لەشکرکێشی کردووە و 300 هاووڵاتی سووری دەستگیرکردووە.

لە سەردەمی بەشار ئەسەددا، سووریا کانگەی بەرهەمهێنانی حەبی کپتاگۆن بوو. بە گوتەى سەرۆکى سووریا دەسیان بەسەر 700 ملیۆن دەنک حەپی کاپتاگۆن گرتووە، لە رێگەی زیاتر  1500 ئۆپەراسیۆندا و 90 باندی جیهانی بازرگانى ئەو مادەیەیان هەڵوەشاندووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

فەرمانگەی کۆچی نەرویج بۆ رووداو: هەر سووریاییەک خۆویستانە بگەڕێتەوە 1377 یۆرۆی دەدرێتێ
سووریا30-09-2026

فەرمانگەی کۆچی نەرویج بۆ رووداو: هەر سووریاییەک خۆویستانە بگەڕێتەوە 1377 یۆرۆی دەدرێتێ

سەرکردەیەکی کوردی پێشووی تەحریری شام لە ئیدلب کوژرا
سووریا29-09-2026

سەرکردەیەکی کوردی پێشووی تەحریری شام لە ئیدلب کوژرا

ئاسایشی ناوخۆی سووریا هەڵوەشاندنەوەی شانەیەکی داعشی راگەیاند
سووریا28-09-2026

ئاسایشی ناوخۆی سووریا هەڵوەشاندنەوەی شانەیەکی داعشی راگەیاند

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە