Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ناوچەیەکی شوێنەواری شاری مێژوویی تەدمورە لە سووریا. وێنە: ماڵپەڕی بریتانیکا

ناوچەیەکی شوێنەواری شاری مێژوویی تەدمورە لە سووریا. وێنە: ماڵپەڕی بریتانیکا

سووریا

ئەمریکا 36 پارچە شوێنەوار سووریا دەگەڕێنێتەوە

نیاز مستەفا

نیاز مستەفا

24-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نیاز مستەفا هەواڵسازە لە تۆڕی میدیایی رووداو. ئەو لە بەشی نێودەوڵەتی کار دەکات و تیشک دەخاتە سەر کاروباری نێودەوڵەتی و ئەو رووداوە جیهانییانەی کە جێگەی بایەخی خەڵکن لە کوردستان، عێراق، ناوچەکە و هەموو جیهان. خاوەنی سێ ساڵ ئەزموونە لەم بوارەدا. نیاز مستەفا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاریی وزە لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق - سلێمانی (AUIS) و بڕوانامەی ماستەری لە سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی کوردستان- هەولێر (UKH) هەیە.
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا24-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

فەرمانگەی کۆچی نەرویج بۆ رووداو: هەر سووریاییەک خۆویستانە بگەڕێتەوە 1377 یۆرۆی دەدرێتێ
سووریا30-09-2026

فەرمانگەی کۆچی نەرویج بۆ رووداو: هەر سووریاییەک خۆویستانە بگەڕێتەوە 1377 یۆرۆی دەدرێتێ

سەرکردەیەکی کوردی پێشووی تەحریری شام لە ئیدلب کوژرا
سووریا29-09-2026

سەرکردەیەکی کوردی پێشووی تەحریری شام لە ئیدلب کوژرا

ئاسایشی ناوخۆی سووریا هەڵوەشاندنەوەی شانەیەکی داعشی راگەیاند
سووریا28-09-2026

ئاسایشی ناوخۆی سووریا هەڵوەشاندنەوەی شانەیەکی داعشی راگەیاند

رووداو دیجیتاڵ 

بەرپرسانی ئەمریکا رۆژی چوارشەممە گەڕاندنەوەی 36 پارچە شوێنەواری دزراویان بۆ سووریا راگەیاند، لەوانەش بەردێکی نەخشێندراو، کە لە کاتی وێرانکارییەکانی گرووپی داعش لە شاری مێژوویی تەدمور بە قاچاخ بردرابوو.

دەسەڵاتدارانی ئەمریکا دەستیان بەسەر ئەم پارچانەدا گرتووە کە بەهاکەیان بە زیاتر لە 5 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت؛ دەستبەسەرداگرتنەکەش لە مۆزەخانەی میترۆپۆلیتانی هونەر لە نیویۆرک و ژمارەیەک لە کۆکەرەوەکانی هونەری کۆن کراوە.

ئەلڤین براگ، داواکاری گشتیی ناوچەی مانهاتن رایگەیاند: "مەراسیمەکانی گەڕاندنەوەی شوێنەوار بیرخەرەوەیەکی بەهێزن بۆ ئەوەی کە پاراستنی میراتی کولتووری سنوورەکان و نەتەوەکان تێدەپەڕێنێت."

بەپێی راگەیێندراوێکی فەرمی، بەردەکەی تەدمور پێش ئەوەی چەکدارانی داعش لە نێوان ساڵانی 2015 بۆ 2017 بەشێکی زۆری ئەو شارە مێژووییە وێران بکەن، لە ناوچە شوێنەوارییەکە  دەرهێنرابوو. بەردەکە کێشی زیاتر لە 450 کیلۆگرامە و لە بەردی کلس دروستکراوە، کە وێنەی پیاوێکی پاڵکەوتوو نیشان دەدات ژنێک و سێ منداڵ دەورەیان داوە.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە درێژایی ساڵانی رابردوو چەندین پارچە شوێنەواری تاڵانکراوی بۆ چەندین وڵات گەڕاندووەتەوە، لەنێویاندا چین، یۆنان و ئیتاڵیا.

محەممەد قەناتری، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی سووریا لە واشنتن گوتی، ئەم رادەستکردنەوەیە پیشانی دەدات کە چۆن "پابەندبوونی هاوبەش بۆ پاراستنی میراتی کولتووری دەتوانێت پردی بەردەوام لە نێوان هەردوو وڵاتماندا دروست بکات"؛ گوتیشی، "لە رێگەی هاوکاریی سووری-ئەمریکییەوە، بەشێک لە مێژووی سووریا لە سایەی هەوڵەکانی نووسینگەی داواکاری گشتیی مانهاتن دواجار دەگەڕێتەوە نیشتمان."

چوار لەو پارچە شوێنەوارانە لە مایکڵ شتاینهارت، خاوەنی کۆمپانیای کۆکەرەوەی شوێنەوارەکان لە ئەمریکا، وەرگیراون؛ ئەو کەسەی کە لە ساڵی 2021دا و وەک بەشێک لە رێککەوتنێک لەگەڵ حکومەتی ئەمریکا، نزیکەی 180 پارچەی دزراوی لە سەرانسەری جیهان بە بەهای گشتیی 70 ملیۆن دۆلار گەڕاندەوە. 

بابەتی پەیوەندیدار

فەرمانگەی کۆچی نەرویج بۆ رووداو: هەر سووریاییەک خۆویستانە بگەڕێتەوە 1377 یۆرۆی دەدرێتێ
سووریا30-09-2026

فەرمانگەی کۆچی نەرویج بۆ رووداو: هەر سووریاییەک خۆویستانە بگەڕێتەوە 1377 یۆرۆی دەدرێتێ

سەرکردەیەکی کوردی پێشووی تەحریری شام لە ئیدلب کوژرا
سووریا29-09-2026

سەرکردەیەکی کوردی پێشووی تەحریری شام لە ئیدلب کوژرا

ئاسایشی ناوخۆی سووریا هەڵوەشاندنەوەی شانەیەکی داعشی راگەیاند
سووریا28-09-2026

ئاسایشی ناوخۆی سووریا هەڵوەشاندنەوەی شانەیەکی داعشی راگەیاند

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە