Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

سووریا

پەیکەری سەلاحەدینی ئەیوبی لە دیمەشق گواسترایەوە و ناڕەزایەتیی لێکەوتەوە

سۆلین حەمەد ئەمین

سۆلین حەمەد ئەمین

12-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەد ئەمین
سۆلین حەمەد ئەمین12-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری دەرەوەی سووریا: هەر بڕیارێک بۆ لکاندنی گۆلان بە ئیسرائیل تەنیا مەرەکەبی سەر کاخەزە
سووریا18-10-2026

وەزیری دەرەوەی سووریا: هەر بڕیارێک بۆ لکاندنی گۆلان بە ئیسرائیل تەنیا مەرەکەبی سەر کاخەزە

هێرشێکی داعش بۆ سەر یەکەیەکی پۆلیس لە گوندەواری دیمەشق پووچەڵ کرایەوە
سووریا16-10-2026

هێرشێکی داعش بۆ سەر یەکەیەکی پۆلیس لە گوندەواری دیمەشق پووچەڵ کرایەوە

بەرپرسێکی ئەمنیی لوبنان: میهراچ ئۆراڵ لە لوبنان لەلایەن هەواڵگریی سووریا و تورکیاوە رفێندراوە
سووریا16-10-2026

بەرپرسێکی ئەمنیی لوبنان: میهراچ ئۆراڵ لە لوبنان لەلایەن هەواڵگریی سووریا و تورکیاوە رفێندراوە

رووداو دیجیتاڵ

"پەیکەری سەلاحەدینی ئەیوبی لێرە لابراوە"، ئەمە قسەی سەر زاری هەموو ئەو کەسانەیە کە بە بەردەم قەڵای دیمەشقدا تێدەپەڕن. بڕیاری گواستنەوەی پەیکەرەکە دوای 33 ساڵ، ناڕەزایەتیی هاووڵاتییانی لێکەوتووەتەوە، بەڵام بەرپرسانی شارەکە دەڵێن، هۆکاری سەلامەتی و هونەری لەپشت بڕیارەکەوە بووە.


ماوەی دوو رۆژە ئەم بابەتە بووەتە جێی باسی هاووڵاتییانی سووریا. خەلیل مستەفا، یەکێکە لەو کەسانەی شایەتحاڵی هەموو یادەوەرییەکانی ئەو پەیکەرەیە و بە چاوێکی پڕ لە فرمێسکەوە دەڵێت، "بەهیوام پەیکەری سەلاحەدینی ئەیوبی بگەڕێننەوە شوێنی خۆی".

خەلیل مستەفا، هاووڵاتییەکی دیمەشقە و دەڵێت، "بەخوا ئەمە شتێکی زۆر ناخۆشە. پەیکەرەکە لە بەردەم بازاڕی حەمیدیە بوو. من چۆن بتوانم بچمە شوێنە نوێیەکە؟ یان کێ دەچێتە ئەوێ؟ ئەو شوێنە ناسراو نییە. ئەم شوێنە لەمێژە بەناوبانگ و ناسراوە. من 40 ساڵە ئەم شوێنە دەناسم، بەڵام ئەو شوێنەی پەیکەرەکەیان لێداناوە، نایناسم. من کوڕی شامم و ئەو شوێنە ناناسم، ئەی کوڕی دێرەزوور، حەسەکە، قامشلۆ، عێراق و ئوردن چۆن بیناسن؟".

بە بڕیارێکی بەڕێوەبەرایەتیی شامی کۆن، پەیکەرەکە کە ماوەی 33 ساڵ بوو لە بەردەم قەڵای دیمەشق دانرابوو، گواسترایەوە بۆ گۆڕەپانی پانۆرامای شەڕی تشرین و پەردەیەکی بەسەردا درا.

دکتۆر ئەمجەد ئەلفەرەخ، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی شامی کۆن رایگەیاند، "پەیکەرەکە لە شوێنی تێپەڕبوونی خەڵکدا بووبووە هۆی دروستکردنی ئاستەنگییەکی گەورە، بۆیە خەڵک ناچار دەبوون بچنە سەر شەقامەکە بۆ ئەوەی تێپەڕن، ئەمەش مەترسییەکی گەورەی بۆ سەر ژیانیان دروستکردبوو".

بەڕێوەبەری شامی کۆن هۆکارێکی دیکەشی خستەڕوو، گوتی، "نزیکیی پەیکەرەکە لە شوورای قەڵاکە، رێگری لە بینینی تەواوەتی دەکرد. چونکە ئەمە پەیکەرێکە بۆ نمایشکردن لە دەرەوە و پێویستە لە شوێنێکی کراوەدا دابنرێت، چونکە هەر گۆشەیەکی چیرۆکێکی تایبەتی هەیە. پەیکەرەکە لە شوێنی پێشووی خۆیدا چیرۆکەکەی بە تەواوی نەدەگێڕایەوە. جگە لەمانەش، باری هونەری و تەکنیکیی پەیکەرەکە، لە رووی بیناسازییەوە، ئەو زیانانەی پێیگەیشتبوو و بەکارهێنانی نادروستیشی، هۆکاری دیکە بوون."

لە 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، پارێزگای دیمەشق بە هاوکاریی رێکخراوی HAND، دەستی بە پڕۆژەی نۆژەنکردنەوە و چاککردنی دەوروبەری شامی کۆن کرد، کە تێیدا دارەکان لابران و بەردەکانیش نوێکرانەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری دەرەوەی سووریا: هەر بڕیارێک بۆ لکاندنی گۆلان بە ئیسرائیل تەنیا مەرەکەبی سەر کاخەزە
سووریا18-10-2026

وەزیری دەرەوەی سووریا: هەر بڕیارێک بۆ لکاندنی گۆلان بە ئیسرائیل تەنیا مەرەکەبی سەر کاخەزە

هێرشێکی داعش بۆ سەر یەکەیەکی پۆلیس لە گوندەواری دیمەشق پووچەڵ کرایەوە
سووریا16-10-2026

هێرشێکی داعش بۆ سەر یەکەیەکی پۆلیس لە گوندەواری دیمەشق پووچەڵ کرایەوە

بەرپرسێکی ئەمنیی لوبنان: میهراچ ئۆراڵ لە لوبنان لەلایەن هەواڵگریی سووریا و تورکیاوە رفێندراوە
سووریا16-10-2026

بەرپرسێکی ئەمنیی لوبنان: میهراچ ئۆراڵ لە لوبنان لەلایەن هەواڵگریی سووریا و تورکیاوە رفێندراوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە