رووداو دیجیتاڵ
لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لە پاوەربانکی یەکێک لە سەرنشینەکان، فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر لە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغای ئەنقەرە لە سەرنشین چۆڵکرا.
رۆژی هەینی، 5ـی حوزەیرانی 2026، فڕۆکەیەکی کۆمپانیای (پێگاسۆس) دوای تەواوکردنی وەرگرتنی سەرنشینەکانی لە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغای ئەنقەرە بۆ گەشتکردن بەرەو ئیزمیر، پاوەر بانکی یەکێک لە سەرنشینەکان دووکەڵی لێ بەرزبووەوە و گڕی گرت.
دەستبەجێ فڕۆکەوانەکە تاوەری چاودێریی ئاگادارکردەوە و فڕۆکەکە لە سەرنشینەکانی چۆڵکرا.
رووداوەکە بووەهۆی ئەوەی گەشتەکەی ئەنقەرە – ئیزمیر هەڵبووەشێتەوە و پشکنین بۆ کارەبای نێو فڕۆکەکە بکرێ.


.jpg&w=3840&q=75)
