رووداو دیجیتاڵ
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، لە ئیستەنبووڵ سەرپەرشتیی دەیەمین کۆبوونەوەی سێ قۆڵیی وەزیرانی دەرەوەی تورکیا، ئازەربایجان و جۆرجیا دەکات.
رۆژی دووشەممە، 8ی حوزەیرانی 2026، بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوەکانی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوە، لە ئیستەنبووڵ سەرپەرشتیی دەیەمین کۆبوونەوەی سێ قۆڵیی وەزیرانی دەرەوەی تورکیا، ئازەربایجان و جۆرجیا دەکات.
لە کۆبوونەوەکەدا جەیهون بایرامۆڤ، وەزیری دەرەوەی ئازەربایجان و ماکا بۆچۆریشڤیلی، وەزیری دەرەوەی جۆرجیا بەشدار دەبن.
چاوەڕوان دەکرێ لە کۆبوونەوەکەدا هەڵسەنگاندن بۆ هاوکارییەکانی ئێستای نێوان هەرسێ وڵات بکرێ و بوارەکانی کاری هاوبەش بۆ داهاتوو تاوتوێ بکرێن.
کارنامەی کۆبوونەوەکە بریتی دەبێ لە پێشهاتە هەرێمییەکان، سیاسەتی دەرەوە و هاوکاری لە باشووری قەوقاز، بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و تۆڕەکانی ترانزێتی هەرێمی، ئاسایشی وزە، بازرگانی و پەرەدان بە هاوکاریی ئابووری.
کۆبوونەوەی سێ قۆڵیی وەزیرانی دەرەوەی تورکیا، ئازەربایجان و جۆرجیا بەمەبەستی دامەزراوەییکردنی دیالۆگی سیاسی و بەهێزکردنی هاوکاریی هەرێمی لە نێوان سێ وڵاتدا رێکدەخرێن.
یەکەمین کۆبوونەوە لە هەشتی حوزەیرانی 2012 لە پارێزگای ترابزۆن ـی تورکیا بەڕێوەچوو. نۆیەمین و دوایین کۆبوونەوەی سێ قۆڵی لە 15ـی ئاداری 2024 لە باکوو بەڕێوەچوو.
.jpg&w=3840&q=75)
.jpg&w=3840&q=75)
.jpg&w=3840&q=75)
