Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

سەلچوک مزراکلی، دوای تەواوکردنی سزاکەی و ئازادبوونی و دوای ئەوەی بە درێژایی رۆژ سەردانی چەند گۆڕستانێکی کرد، سەردانی سەعدییە دەمیرتاش، دایکی سەلاحەدین دەمیرتاش کرد

سەلچوک مزراکلی، دوای تەواوکردنی سزاکەی و ئازادبوونی و دوای ئەوەی بە درێژایی رۆژ سەردانی چەند گۆڕستانێکی کرد، سەردانی سەعدییە دەمیرتاش، دایکی سەلاحەدین دەمیرتاش کرد

تورکیا

دایکی دەمیرتاش بۆ مزراکلی: "بۆچی بە تەنیا هاتی؟"

هێمن عەساف

هێمن عەساف

09-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هێمن عەساف
هێمن عەساف09-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

راپۆرتێک: لە مانگی ئابدا 226 کرێکار لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە
تورکیا29-09-2026

راپۆرتێک: لە مانگی ئابدا 226 کرێکار لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە

وەزیری وزەی تورکیا: ئامانجمان بەرهەمهێنانی رۆژانەی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتە
تورکیا29-09-2026

وەزیری وزەی تورکیا: ئامانجمان بەرهەمهێنانی رۆژانەی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتە

فەرمانبەرانی ئاسایشی تورکیا مانیان گرت
تورکیا28-09-2026

فەرمانبەرانی ئاسایشی تورکیا مانیان گرت

رووداو دیجیتاڵ

هاوسەرۆکی پێشووتری گەورەشارەوانیی ئامەد کە لە زیندان ئازادکرا، سەردانی سەعدییە دەمیرتاش، دایکی سەلاحەدین دەمیرتاشی لە ماڵەکەیدا کرد.


سەلچوک مزراکلی، دوای تەواوکردنی سزاکەی و ئازادبوونی و دوای ئەوەی بە درێژایی رۆژ سەردانی چەند گۆڕستانێکی کرد، سەردانی سەعدییە دەمیرتاش، دایکی سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کرد.

مزراکلی، سەرەخۆشیی لە سەعدییە دەمیرتاش کرد بەبۆنەی کۆچی دوایی تاهیر دەمیرتاشی هاوژینی و باوکی سەلاحەدین، کە بەیانییەکەی سەردانی گۆڕەکەشی کردبوو.

سەعدییە دەمیرتاش، بە مزراکلی گوت: "بۆچی بە تەنیا هاتی؟" و مزراکلیش لە وەڵامدا گوتی: "ئەو رۆژانەش دەبینین" و باوەشی پێدا کرد.

جەنگیز چاندار، پەرلەمانتاری دەم پارتی، لەبارەی سەردانەکەوە لە هەژماری خۆیدا نووسیویەتی: "لەگەڵ سەلچوک مزراکلی و زەینەبی هاوژینی، دوای سەردانی گۆڕستانەکان لە ئامەد، بۆ سەرەخۆشی چووینە لای لەیلا زانا لە گوندەکەی لە سیلڤان. دوای قسە و باسێکی درێژ، پاشان سەردانی سەعدییە دەمیرتاش، دایکی بەڕێز سەلاحەدین دەمیرتاشمان کرد، کە خۆشەویستی ملیۆنانە و هەمووان بە پەرۆشەوە چاوەڕێی ئازادییەکەی دەکەن."

جەنگیز چاندار ئەوەشی نووسیوە: "ئەو هەستەی دایە سەعدییە لە کاتی بینینی سەلچوک لەبەر دەرگەی ماڵەکەیدا هەیبوو و ئەو باوەشە گەرمەی پێیدا کرد، ئەستەمە پێناسە بکرێت. چاوەڕێی ئەو رۆژانەین کە باوەش بە کوڕەکانیشیدا بکات."

دکتۆر عەدنان سەلچوک مزراکلی، لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا لە ساڵی 2019 وەک هاوسەرۆکی گەورەشارەوانیی ئامەد هەڵبژێردرابوو، بەڵام تەنیا دوای چوار مانگ لە پۆستەکەیدا، لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی تورکیاوە لە کارەکەی دوورخرایەوە و قەییوم لە شوێنی دانرا.

مزراکلی بە تۆمەتی ئەندامبوون و بانگەشەکردن بۆ پەکەکە، دەستگیرکرا. دوای سێ مانگ لە دادگەییکردنی، رەوانەی گرتووخانەی سزا قورسەکانی پارێزگای ئەدیرنە کرا و لەگەڵ سەلاحەدین دەمیرتاش بۆ ماوەی حەوت ساڵ لە یەک ژووردا بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

راپۆرتێک: لە مانگی ئابدا 226 کرێکار لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە
تورکیا29-09-2026

راپۆرتێک: لە مانگی ئابدا 226 کرێکار لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە

وەزیری وزەی تورکیا: ئامانجمان بەرهەمهێنانی رۆژانەی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتە
تورکیا29-09-2026

وەزیری وزەی تورکیا: ئامانجمان بەرهەمهێنانی رۆژانەی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتە

فەرمانبەرانی ئاسایشی تورکیا مانیان گرت
تورکیا28-09-2026

فەرمانبەرانی ئاسایشی تورکیا مانیان گرت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە