Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

باڵەخانەی قوتابخانەیەک لە تورکیا

باڵەخانەی قوتابخانەیەک لە تورکیا

تورکیا

لە تورکیا 27 کەس دەستگیرکران کە "بەنیازبوون هێرش بکەنە سەر 3 قوتابخانە"

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

11-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ11-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

راپۆرتێک: لە مانگی ئابدا 226 کرێکار لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە
تورکیا29-09-2026

راپۆرتێک: لە مانگی ئابدا 226 کرێکار لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە

وەزیری وزەی تورکیا: ئامانجمان بەرهەمهێنانی رۆژانەی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتە
تورکیا29-09-2026

وەزیری وزەی تورکیا: ئامانجمان بەرهەمهێنانی رۆژانەی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتە

فەرمانبەرانی ئاسایشی تورکیا مانیان گرت
تورکیا28-09-2026

فەرمانبەرانی ئاسایشی تورکیا مانیان گرت


رووداو دیجیتاڵ

لە ئەنجامی ئۆپۆراسیۆنێکی هاوکات لە 22 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستان، 27 ئەندامی گرووپێکی تاوانکاریی دیجیتاڵی بەناوى (سی 31 کەی) دەستگیرکران کە پلانیان دانابوو لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندندا هێرشی چەکداری بکەنە سەر 3 قوتابخانە لە 3 پارێزگای جیاوازدا.


بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئەنقەرە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ داواکاری گشتیی ئەنقەرە رایگەیاند، تۆمەتباران لە رێگەی پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەکان وەک تەلەگرام، دیسکۆرد، ئێکس و یوتیوبەوە خەریکی بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکی بێڕێزیکردن بە ئاڵا، سووکایەتیکردن بە بەها نیشتمانییەکان، ئەشکەنجەدانی ئاژەڵان، بڵاوکردنەوەی وێنەی نەشیاوی منداڵان و هەڕەشە و سەرانەسەندنی ئەلیکترۆنی بوون. 

هەروەها لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە لە ناو رێکخراوەکەدا، پلانیان بۆ پەلاماردانی چەکداری لە کاتی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندندا بۆ سەر 3 قوتابخانەی جیاواز لە 3 پارێزگادا هەبووە.

دادگە بریاری دەستگیرکردنی بۆ 32 گومانلێكراو دەرکردووە و  27 کەس کە 19یان تەمەنیان لە خوار 18 ساڵییەوەیە، دەستگیرکراون و دەست بەسەر کەلوپەلە دیجیتاڵییەکانیاندا گیراوە.

داواکاری گشتیی کۆماری لە ئەنقەرە رایگەیاند، لێکۆڵینەوەکان لەبارەی هەوڵەکانی ئەو گرووپە بە وردی بەردەوامە.

بریارە رۆژی دووشەممە، 14ـی ئەیلوولی 2026 یەکەم رۆژی دەستپێرکدنی قوتابخانە بێت لە تورکیا و و باکووری کوردستان.

تێوەگلانی مێرمنداڵان لە تاوانکاریی رێکخراوی و  دیجیتاڵی و هەڕەشەکردن لە ئاسایشی قوتابخانەکان، ئاستەنگێکی نوێی ئەمنی و کۆمەڵایەتییە لە تورکیا و باکووری کوردستان. دەزگە ئەمنییەکانی تورکیا رێکارە سزاییەکانیان لەسەر خراپ بەکارهێنانی ئەم سەکۆیانە و دروستکردنی مەترسی بۆ سەر ئاسایشی گشتی تووندتر کردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

راپۆرتێک: لە مانگی ئابدا 226 کرێکار لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە
تورکیا29-09-2026

راپۆرتێک: لە مانگی ئابدا 226 کرێکار لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە

وەزیری وزەی تورکیا: ئامانجمان بەرهەمهێنانی رۆژانەی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتە
تورکیا29-09-2026

وەزیری وزەی تورکیا: ئامانجمان بەرهەمهێنانی رۆژانەی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتە

فەرمانبەرانی ئاسایشی تورکیا مانیان گرت
تورکیا28-09-2026

فەرمانبەرانی ئاسایشی تورکیا مانیان گرت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە