Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە: AA

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە: AA

تورکیا

ئەردۆغان: شتێک بەناوی تیرۆر لە رۆژهەڵات و باشووری رۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ نەماوە

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

15-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ15-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

راپۆرتێک: لە مانگی ئابدا 226 کرێکار لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە
تورکیا29-09-2026

راپۆرتێک: لە مانگی ئابدا 226 کرێکار لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە

وەزیری وزەی تورکیا: ئامانجمان بەرهەمهێنانی رۆژانەی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتە
تورکیا29-09-2026

وەزیری وزەی تورکیا: ئامانجمان بەرهەمهێنانی رۆژانەی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتە

فەرمانبەرانی ئاسایشی تورکیا مانیان گرت
تورکیا28-09-2026

فەرمانبەرانی ئاسایشی تورکیا مانیان گرت

رووداو دیجیتاڵ

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ گەنجان لە شاری سامسون، لەبارەی پرۆسەی چارەسەرییەوە رایگەیاند، ئامانجیان هێنانەدی کەشێکی ئارامە لە تەواوی ناوچەکەدا.


ئەردۆغان لە چوارچێوەی بەرنامەی "کۆبوونەوەی گەنجان" لە شاری سامسون، دوای پێشکەشکردنی گوتارێک، وەڵامی پرسیاری گەنجانی دایەوە. لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە کاریگەریی پرۆسەی چارەسەری رایگەیاند: "کێشەکانمان لە ناوچەکانی رۆژهەڵات و باشووری رۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ لەڕووی تیرۆرەوە زۆر گەورە بوون. بەڵام سوپاس بۆ خودا، ئێستا لەوێ چیدی شتێک بەناوی تیرۆر نەماوە."

مەبەست لە ناوچەکانی ناوچەکانی رۆژهەڵات و باشووری رۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ، پارێزگاکانی باکووری کوردستانە.

سەرۆککۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەشکرد، ژیان لە کوێستان و لەوەڕگەکانی ئەو ناوچانەدا ئاسایی بووەتەوە و گوتی: "لەوەڕگاکان جووڵەیان تێکەوتووە و زیندوون. ئیدی براکانم لە باشووری رۆژهەڵات و رۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ دەتوانن بە ئاسوودەیی بچنە ئەو شوێنانە. دەتوانن بە ئارامی ئاژەڵە بچووک و گەورەکانیان بلەوەڕێنن. بێگومان ئەم دۆخە ئێمە زۆر ئاسوودە دەکات."

ئەردۆغان ئاماژەی بە ئامانجی پرۆسەکە کرد و گوتی: "ئێستا ئامانجەکە گەورەترە، ئەویش هێنانەدی کەشێکی ئارامە بۆ تەواوی ناوچەکە."

پێشتر ئەردۆغان چەند جارێک ئاماژە بەوە کردووە کە پرۆسەی چارەسەری لە تورکیا  بۆ بنبڕکردنی ئاڵۆزییە ئەمنییەکان و ئاساییکردنەوەی ژیانی هاووڵاتییان لە ناوچە سنوورییەکان و پارێزگاکانی باکووری کوردستان، تاوەکو چالاکییە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان بەبێ ئاستەنگ بەردەوام بن.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

راپۆرتێک: لە مانگی ئابدا 226 کرێکار لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە
تورکیا29-09-2026

راپۆرتێک: لە مانگی ئابدا 226 کرێکار لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە

وەزیری وزەی تورکیا: ئامانجمان بەرهەمهێنانی رۆژانەی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتە
تورکیا29-09-2026

وەزیری وزەی تورکیا: ئامانجمان بەرهەمهێنانی رۆژانەی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتە

فەرمانبەرانی ئاسایشی تورکیا مانیان گرت
تورکیا28-09-2026

فەرمانبەرانی ئاسایشی تورکیا مانیان گرت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە