Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عومەر چەلیک، گوتەبێژی ئاکپارتی

عومەر چەلیک، گوتەبێژی ئاکپارتی

تورکیا

ئاکپارتی پێشوازی لە هەڵوەشاندنەوەی یەبەشە دەکات: "دەبێت پرەنسیپی 'یەک سوپا' لە عێراق جێبەجێ بکرێت"

هێمن عەساف

هێمن عەساف

16-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هێمن عەساف
هێمن عەساف16-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

راپۆرتێک: لە مانگی ئابدا 226 کرێکار لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە
تورکیا29-09-2026

راپۆرتێک: لە مانگی ئابدا 226 کرێکار لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە

وەزیری وزەی تورکیا: ئامانجمان بەرهەمهێنانی رۆژانەی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتە
تورکیا29-09-2026

وەزیری وزەی تورکیا: ئامانجمان بەرهەمهێنانی رۆژانەی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتە

فەرمانبەرانی ئاسایشی تورکیا مانیان گرت
تورکیا28-09-2026

فەرمانبەرانی ئاسایشی تورکیا مانیان گرت

رووداو دیجیتاڵ

پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی) پێشوازی لە لێدوانەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی یەبەشە لە دەوروبەری چیای شنگال و تێکەڵکردنیان بە هێزەکانی دەوڵەت.


عومەر چەلیک، گوتەبێژی ئاکپارتی، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە بارەگای سەرەکیی پارتەکەی لە ئەنقەرە باسی لە پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەکە و عێراق کرد و رایگەیاند، تورکیا بە دیدگای "تورکیایەکی بێ تیرۆر و ناوچەیەکی بێ تیرۆر" لە نزیکەوە چاودێریی پرۆسەی چەکدانانی گرووپە چەکدارەکان و ملکەچبوونی هێزە نادەوڵەتییەکان بۆ دەسەڵاتی دەوڵەتان دەکات.

سەبارەت بە لێدوانەکانی عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی یەکینەکانی بەرخودانی شنگال، گوتەبێژی ئاکپارتی گوتی: "لەم چوارچێوەیەدا، لێدوانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق زۆر گرنگە. هەڵوەشاندنەوەی پێکهاتەکانی ئەو گرووپانەی کە لە دەوروبەری چیای شنگالن و بە هێزەکانی یەبەشە دەناسرێن، هەروەها چوونە ناو پرۆسەیەکی تێکەڵبوون لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵیی عێراقدا، هەنگاوێکی یەکلاکەرەوە و زۆر بایەخدارە."

چەلیک ئاماژەی بەوەش کرد، دەبێت ئەم هەنگاوە ببێتە سەرەتایەک بۆ نەهێشتنی تەواوەتیی چەک لە دەستی گرووپەکان و گوتی: "وەک لە لێدوانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراقدا هاتووە، زۆر گرنگە کە جگە لە توخم و هێزەکانی دەوڵەت چەک لە دەستی هیچ کەس و لایەنێکدا نەبێت، هەموو ئەم گرووپە چەکدارانە لە یەک ناوەندەوە و لەژێر دەسەڵاتی شەرعیی دەوڵەتدا کۆبکرێنەوە، هاوکات حکومەتیش هەنگاوی کردەیی بنێت بۆ پاراستنی ماف، یاسا و ئاسایشی هەموو ئەو هاووڵاتییانەی لەو ناوچانە دەژین."

گوتەبێژی ئاکپارتی بوونی میلیشیا و گرووپە چەکدارە لەناوەند دوورکەوتووەکانی لە ناوچەکەدا بە دەرفەتێک بۆ دەستتێوەردانی دەرەکی ناوبرد و گوتی: "لە سەرەتای کێشەی زۆر شوێندا، لەپاڵ توخمە تیرۆریستییەکاندا، بوونی هەندێک گرووپی نادەوڵەتی و چەکدار هەیە. ئێمە زۆرجار دەبینین کە ئەمە لە ناوچەکەدا لەلایەن هێزی دیکەوە، بەتایبەت ئەو هێزانەی کە ئامانجی زایۆنی و ئیمپریالیستیان هەیە، وەک ئامرازێک بەکاردەهێنرێت."

چەلیک باسی لە دیدگای تورکیا بۆ وڵاتانی ناوچەکە کرد و گوتی: "ئێمە بەهیچ شێوەیەک خوازیاری دراوسێیەکی لاواز نین. ئێمە دراوسێی بەهێزمان دەوێت کە یەکپارچەیی خاکی پارێزراو بێت، سەروەریی دەوڵەتەکەی چەسپابێت، دامەزراوە سیاسییەکانی بەهێز بن و بەگوێرەی پرەنسیپی 'یەک دەوڵەت و یەک سوپا' کار بکەن."

بابەتی پەیوەندیدار

راپۆرتێک: لە مانگی ئابدا 226 کرێکار لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە
تورکیا29-09-2026

راپۆرتێک: لە مانگی ئابدا 226 کرێکار لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە

وەزیری وزەی تورکیا: ئامانجمان بەرهەمهێنانی رۆژانەی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتە
تورکیا29-09-2026

وەزیری وزەی تورکیا: ئامانجمان بەرهەمهێنانی رۆژانەی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتە

فەرمانبەرانی ئاسایشی تورکیا مانیان گرت
تورکیا28-09-2026

فەرمانبەرانی ئاسایشی تورکیا مانیان گرت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە