Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هێزەکانی کۆماندۆی تورکیا

هێزەکانی کۆماندۆی تورکیا

تورکیا

تورکیا کۆماندۆ دەگوێزێتەوە ئیجە و هۆشداری دەداتە یۆنان

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

17-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ17-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

راپۆرتێک: لە مانگی ئابدا 226 کرێکار لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە
تورکیا29-09-2026

راپۆرتێک: لە مانگی ئابدا 226 کرێکار لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە

وەزیری وزەی تورکیا: ئامانجمان بەرهەمهێنانی رۆژانەی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتە
تورکیا29-09-2026

وەزیری وزەی تورکیا: ئامانجمان بەرهەمهێنانی رۆژانەی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتە

فەرمانبەرانی ئاسایشی تورکیا مانیان گرت
تورکیا28-09-2026

فەرمانبەرانی ئاسایشی تورکیا مانیان گرت

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی بەرگریی تورکیا سەردانی سەرۆکوەزیرانی یۆنان بۆ دوورگەی مێیس بە "پێشێلکردنی رێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان" ناودەبات، هاوکات گواستنەوەی لیوایەکی کۆماندۆی لە باکووری کوردستانەوە بۆ کەناراوەکانی دەریای ئیجە راگەیاند.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، 17ـی ئەیلوولی 2026، زەکی ئاکتورک، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە ئەنقەرە رایگەیاند: "سەردانەکەی کیریاکۆس میچۆتاکیس، سەرۆکوەزیرانی یۆنان بۆ دوورگەی مێیس و بەسەرکردنەوەی هێزە سەربازییەکان لەوێ، لەلایەن ئێمەوە بە وردی چاودێری کراوە."

وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، بەپێی رێککەوتننامەی ئاشتیی پاریسی ساڵی 1947، پێویستە دوورگەی مێیس بە بێچەک بمێنێتەوە و گوتی: "جێگیرکردنی هێزی سەربازی، کەشتیی جەنگی و نمایشکردنیان لە دوورگەکەدا، نە لەگەڵ دۆخی یاسایی دەگونجێت و نە خزمەت بە ئاشتی و سەقامگیری دەکات؛ داوا لە یۆنان دەکەین پابەندی رێککەوتننامەکان بێت."

گواستنەوەی کۆماندۆ بۆ ئیجە

هاوکات لەگەڵ ئەم گرژییە دیپلۆماسییەدا، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی تورکیا پشتڕاستی کردەوە کە لیوای 51ـی کۆماندۆ، کە پێشتر لە شارۆچکەی خۆزاتی سەر بە پارێزگای دێرسیم لە باکووری کوردستان جێگیر بوو، بۆ شارۆچکەی سۆکێ لە پارێزگای ئایدن لە کەناراوەکانی دەریای ئیجە گواستراوەتەوە.

وەزارەتەکە ئەم هەنگاوەی بە "پێداویستیی ئەرک و ئۆپەراسیۆنەکانی سوپا" وەسف کرد، ئەوەش وەک وەڵامێک بۆ میدیاکانی یۆنان کە باسیان لەوە کردبوو تورکیا خەریکی پێکهێنانی هێڵێکی سەربازیی نوێیە لە دەریای ئیجە.

رووبەری دوورگەی مێیس  7.5 کیلۆمەتر دووجایە و دانیشتووانەکەی نزیکەی 400 کەسە، بەڵام پێگەیەکی جوگرافیی یەکجار هەستیاری هەیە، چونکە تەنیا دوو کیلۆمەتر لە کەناراوەکانی شارۆچکەی کاش لە پارێزگای ئەنتاڵیای تورکیاوە دوورە و بەردەوام سەرچاوەی ناکۆکیی نێوان ئەنقەرە و ئەسینا بووە.


بابەتی پەیوەندیدار

راپۆرتێک: لە مانگی ئابدا 226 کرێکار لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە
تورکیا29-09-2026

راپۆرتێک: لە مانگی ئابدا 226 کرێکار لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە

وەزیری وزەی تورکیا: ئامانجمان بەرهەمهێنانی رۆژانەی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتە
تورکیا29-09-2026

وەزیری وزەی تورکیا: ئامانجمان بەرهەمهێنانی رۆژانەی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتە

فەرمانبەرانی ئاسایشی تورکیا مانیان گرت
تورکیا28-09-2026

فەرمانبەرانی ئاسایشی تورکیا مانیان گرت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە