Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

محەممەد ئوچووم، راوێژکاری ئەردۆغان

محەممەد ئوچووم، راوێژکاری ئەردۆغان

تورکیا

راوێژکارێکی باڵای ئەردۆغان: رەشنووسی دەستوور دەخرێتە گشتپرسییەوە

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

21-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ21-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

راپۆرتێک: لە مانگی ئابدا 226 کرێکار لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە
تورکیا29-09-2026

راپۆرتێک: لە مانگی ئابدا 226 کرێکار لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە

وەزیری وزەی تورکیا: ئامانجمان بەرهەمهێنانی رۆژانەی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتە
تورکیا29-09-2026

وەزیری وزەی تورکیا: ئامانجمان بەرهەمهێنانی رۆژانەی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتە

فەرمانبەرانی ئاسایشی تورکیا مانیان گرت
تورکیا28-09-2026

فەرمانبەرانی ئاسایشی تورکیا مانیان گرت

رووداو دیجیتاڵ

راوێژکارێکی باڵای ئەردۆغان و یاریدەدەری سەرۆکی دەستەی پرسە یاساییەکان لە سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا رایگەیاند، یەکێک لە ئامانجە هەرە گەورەکانی "سەتەی تورکیا" دانانی دەستوورێکی نوێیە لە وڵاتەکەیدا. 

محەممەد ئوچووم، راوێژکاری باڵای ئەردۆغان، لە گۆشەیەکدا کە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵی نووسیوە، دەڵێ: "یەکێک لە گەورەترین ئامانجەکانی دیدگای 'سەتەی تورکیا'ی ئێمە، بەخشینی دەستوورێکی نوێیە بە وڵاتەکەمان."

ئوچووم کاتی کارکردن لەسەر دەستووری نوێی بۆ دوای هەڵبژاردنەکان دیاری کرد و گوتی، کاتێک پەرلەمانی داهاتووی تورکیا رەشنووسی نوێی دەستوور ئامادە دەکات، ناچار دەبن بیخەنە گشتپرسییەوە کە "بە رێژەیەکی زۆر بەرزی دەنگ پەسەند دەکرێ."

راوێژکارەکەی ئەردۆغان جەختی لەوەش کردەوە سیستمی سەرۆکایەتی و یاسای 50+1 (پێویستیی بەدەستهێنانی زیاتر لە 50%ی دەنگەکان بۆ سەرکەوتن لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی) وەکو خۆی دەمێنێتەوە گۆڕانکاری تێدا ناکرێ. 

ئوچووم رەخنەی تووندی لە دەستووری ئێستای وڵاتەکەی گرت و بە "بەرهەمی کودەتا" ناویبرد و گوتی: "ئەم دەستوورە کە لە پینە و پەڕۆ خراپترە، بە هیچ شێوەیەک شایستەی ئەم گەلە سەربەرز و قارەمانە نییە." 

ئەو راوێژکارەی ئەردۆغان ئاماژەی بەوەش کرد، هێشتا دوو لەسەر سێی دەستووری ئێستای تورکیا  "تایبەتمەندیی بەرهەمی کودەتای" تێدا ماوە.

ئەم لێدوانانەی ئوچووم لە کاتێکدایە، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە، پێشتر رایگەیاندبوو: "پێویستە گۆڕانکاریی وەها لە دەستووردا  بکرێت کە سیستمی سەرۆکایەتی بەهێز بکات و کێشەکانی وڵاتیش چارەسەر بکات."

پرسی نووسینی دەستوورێکی نوێی مەدەنی بەردەوام لە کارنامەی هاوپەیمانیی کۆمار (ئاکپارتی و مەهەپە) دا بووە، لە کاتێکدا بەشێکی ئۆپۆزیسیۆن سیستمی سەرۆکایەتیی کۆمار رەت دەکاتەوە و داوای گەڕانەوە بۆ سیستمی پەرلەمانیی بەهێزکراو دەکات.

دەستووری ئێستای تورکیا کە لە ساڵی 1982 نووسراوە، لە 154 مادە پێکهاتووەو  تاوەکو ئێستا 21 جار هەموارکراوەتەوە و 51 مادەی گۆرانکاری تێدا کراوە و 103 مادەی وەکو خۆیان ماونەتەوە. 

چوار مادەی یەکەمی دەستووری تورکیا کە بە هێڵی سوور دەبیندرێن، باس لە جۆری دەوڵەت، بنەماکانی کۆماری، یاکپارچەیی خاک، گەل و یەک ئاڵا و یەک زمان و یەک پایتەخت دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار

راپۆرتێک: لە مانگی ئابدا 226 کرێکار لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە
تورکیا29-09-2026

راپۆرتێک: لە مانگی ئابدا 226 کرێکار لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە

وەزیری وزەی تورکیا: ئامانجمان بەرهەمهێنانی رۆژانەی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتە
تورکیا29-09-2026

وەزیری وزەی تورکیا: ئامانجمان بەرهەمهێنانی رۆژانەی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتە

فەرمانبەرانی ئاسایشی تورکیا مانیان گرت
تورکیا28-09-2026

فەرمانبەرانی ئاسایشی تورکیا مانیان گرت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە