Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

مێرمنداڵێک لە کاتی کارکردن

مێرمنداڵێک لە کاتی کارکردن

تورکیا

لە پشووی هاوینی ئەم ساڵدا 33 کرێکاری منداڵ لە تورکیا و باکووری کوردستان گیانیان لەدەستداوە

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

21-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ21-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

راپۆرتێک: لە مانگی ئابدا 226 کرێکار لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە
تورکیا29-09-2026

راپۆرتێک: لە مانگی ئابدا 226 کرێکار لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە

وەزیری وزەی تورکیا: ئامانجمان بەرهەمهێنانی رۆژانەی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتە
تورکیا29-09-2026

وەزیری وزەی تورکیا: ئامانجمان بەرهەمهێنانی رۆژانەی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتە

فەرمانبەرانی ئاسایشی تورکیا مانیان گرت
تورکیا28-09-2026

فەرمانبەرانی ئاسایشی تورکیا مانیان گرت

رووداو دیجیتاڵ

دەستەی چاودێریی تەندرووستی و سەلامەتیی کرێکارانی تورکیا دەڵێ، لە  سێ مانگی هاوینی ئەم ساڵدا لانیکەم 33 کرێکاری منداڵ لە تورکیا و باکووری کوردستان لە کاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە.


بەپێی داتاکانی دەستەی چاودێریی تەندرووستی و سەلامەتیی کرێکاران، ژمارەی ئەو منداڵانەی لە رووداوی کاردا گیانیان لەدەستداوە، بە رێژەی 27% زیادیکردووە بەراورد بە هاوینی رابردوو، کە 26 منداڵ گیانیان لەدەستدابوو.

دەستەی چاودێریی تەندرووستی و سەلامەتیی کرێکاران مەزەندە دەکات کە نزیکەی 3 ملیۆن کرێکاری منداڵ لە تورکیا و باکووری کوردستاندا هەبن، کە بەشێکی زۆریان بەشێوەی نافەرمی و تۆمارنەکراو کار دەکەن.
 
ئەم ژمارەیە بەتایبەتی لەگەڵ پشووی هاوینەدا بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات.

بەپێ ئامارە فەرمیەکان، پارێزگاکانی رووها دیلۆک لە باکووری کوردستان و ئادانە و ئیستەنبووڵ لە تورکیا لە پێشەوەی ئەو پارێزگایانەن کە زۆرترین گیانلەدەستدانی کرێکارانی منداڵیان تێدا تۆمار کراوە. 

زۆرێک لەو منداڵانە لە کەرتەکانی وەک کشتوکاڵ، بیناسازی و پیشەسازیی کانزاییدا کار دەکەن. 

شارەزایان هۆکاری سەرەکیی رووبەڕووبوونەوەی منداڵان بەم مەترسییانە بۆ خراپبوونی دۆخی ئابووری، نەبوونی چاودێریی یاسایی و بەکارهێنانی هێزی کاری هەرزان دەگەڕێننەوە.

بەگوێرەی دوایین داتاکانی دەستەی ئاماری تورکیا، 21 ملیۆن و 375 هەزار و 930 منداڵ لە تورکیا هەن.

لە گرووپی تەمەنی 15-17 ساڵیشدا، لە کۆی 3 ملیۆن و 845 هەزار منداڵ، نزیکەی 980 هەزاریان کە دەکاتە 25.5٪، بەهۆی خراپی باری داراییەوە کار دەکەن. ئەمەش واتە لەو گرووپە تەمەنییەدا، لە هەر چوار منداڵێک، یەکێکیان ناچارە کار بکات.

بەپێی ئامارە فەرمییەکان، لە نێوان ساڵانی 2013 بۆ 2025 لانیکەم 770 منداڵ لە تورکیا لە کاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار

راپۆرتێک: لە مانگی ئابدا 226 کرێکار لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە
تورکیا29-09-2026

راپۆرتێک: لە مانگی ئابدا 226 کرێکار لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە

وەزیری وزەی تورکیا: ئامانجمان بەرهەمهێنانی رۆژانەی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتە
تورکیا29-09-2026

وەزیری وزەی تورکیا: ئامانجمان بەرهەمهێنانی رۆژانەی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتە

فەرمانبەرانی ئاسایشی تورکیا مانیان گرت
تورکیا28-09-2026

فەرمانبەرانی ئاسایشی تورکیا مانیان گرت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە