Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

تورکیا

هەژماری ئەو منداڵە داخرا کە گۆرانیی بۆ ئامەدسپۆر گوت و ملیۆنان بینەری هەبوو

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

24-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ24-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

راپۆرتێک: لە مانگی ئابدا 226 کرێکار لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە
تورکیا29-09-2026

راپۆرتێک: لە مانگی ئابدا 226 کرێکار لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە

وەزیری وزەی تورکیا: ئامانجمان بەرهەمهێنانی رۆژانەی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتە
تورکیا29-09-2026

وەزیری وزەی تورکیا: ئامانجمان بەرهەمهێنانی رۆژانەی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتە

فەرمانبەرانی ئاسایشی تورکیا مانیان گرت
تورکیا28-09-2026

فەرمانبەرانی ئاسایشی تورکیا مانیان گرت

رووداو دیجیتاڵ

هەژماری ئینستاگرامی رۆهان سێفۆی تەمەن 11 ساڵان، کە بەگۆرانیی "لێخە ئامەدسپۆر" لەماوەی 24 کاژێر دا زیاتر لە 5 ملیۆن بینەری هەبوو، لەتورکیا داخرا.

رۆهان سێفۆ، کە بەگوتنەوەی گۆرانیی کوردی لەتەمەنێکی بچووکەوە سەرنجی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی راکێشاوە و خاوەنی هەوادارێکی زۆرە، دوای بڵاوکردنەوەی گۆرانییەک بۆ یانەی ئامەدسپۆر، هەژمارەکانی ئینستاگرام و تۆڕەکانی دیکەی کۆمەڵایەتیی لەتورکیا داخران.

گۆرانیی (لێخە ئامەدسپۆر) دوای ئەو یارییە مێژووییە هات کە تێی دا ئامەدسپۆر بەئەنجامی 3-2 لەیانەی بێشیکتاشی بردەوە. بەگوێرەی زانیارییەکانی خێزانەکەی، گۆرانییەکە لەماوەی 24 کاژێری یەکەمی بڵاوکردنەوەی دا گەیشتە 5 ملیۆن بینەر.

دیار سێفۆ، برای رۆهان، بەرووداوی راگەیاند، هەژمارەکان دوو رۆژ لەمەوبەر داخران و پێی وایە داخستنەکە بەهۆی سکاڵای ئەو لایەنانەوە بووە کە بەسەرکەوتن و ناوبانگی ئامەدسپۆر نیگەرانن.

بنەماڵەکەی دەڵێن: "سەبارەت بەم بابەتە، نە لەدادگەوە و نە لەهیچ دامەزراوەیەکی دیکەوە هیچ ئاگادارکردنەوەیەکمان بەدەست نەگەیشتووە."

هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، هەوڵەکان بۆ کردنەوەی هەژمارەکان دەستیانپێکردووە و رایگەیاند، بەڕێوەبەری کارەکانی هونەرمەند جوان حاجۆ و پارێزەر مەرجان ئەرگونئاغا، کە پارێزەری سەڵاحەدین دەمیرتاشە، چاودێریی دۆسیەکە دەکەن و لەهەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی.

یانەی ئامەدسپۆر کە یانەی سەرەکیی شاری ئامەدە، بەهۆی ناسنامە و بنکەی جەماوەرییەکەیەوە لەباکووری کوردستان بەردەوام دەبێتە جێی سەرنج و گفتوگۆ لەناوەندەکانی وەرزش و میدیای تورکیا دا.

بڵاوبوونەوەی سروود و گۆرانیی کوردی بۆ پشتیوانیکردنی ئەم یانەیە لەلایەن منداڵان و هونەرمەندانەوە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دا پێشوازییەکی زۆری لێدەکرێت، بەڵام هاوکات لەلایەن هەندێک بەکارهێنەر و لایەنەوە رووبەڕووی شەپۆلی بلۆککردن و داواکاری بۆ داخستن دەبنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

راپۆرتێک: لە مانگی ئابدا 226 کرێکار لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە
تورکیا29-09-2026

راپۆرتێک: لە مانگی ئابدا 226 کرێکار لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە

وەزیری وزەی تورکیا: ئامانجمان بەرهەمهێنانی رۆژانەی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتە
تورکیا29-09-2026

وەزیری وزەی تورکیا: ئامانجمان بەرهەمهێنانی رۆژانەی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتە

فەرمانبەرانی ئاسایشی تورکیا مانیان گرت
تورکیا28-09-2026

فەرمانبەرانی ئاسایشی تورکیا مانیان گرت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە