Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

زەکی ئاکتورک، راوێژکاری رۆژنامەڤانی و گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی تورکیا

زەکی ئاکتورک، راوێژکاری رۆژنامەڤانی و گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی تورکیا

تورکیا

تورکیا: کردەوەکانی ئیسرائیل هەڕەشەن بۆ هەموو جیهان

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

25-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ25-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

راپۆرتێک: لە مانگی ئابدا 226 کرێکار لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە
تورکیا29-09-2026

راپۆرتێک: لە مانگی ئابدا 226 کرێکار لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە

وەزیری وزەی تورکیا: ئامانجمان بەرهەمهێنانی رۆژانەی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتە
تورکیا29-09-2026

وەزیری وزەی تورکیا: ئامانجمان بەرهەمهێنانی رۆژانەی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتە

فەرمانبەرانی ئاسایشی تورکیا مانیان گرت
تورکیا28-09-2026

فەرمانبەرانی ئاسایشی تورکیا مانیان گرت

رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، ئیسرائیل بەردەوامە لەهێرشە سیستماتیکەکانی و هەڵوێستی فراوانخوازییانەی کە ناسەقامگیری لەناوچەکە دا زیاتر دەکات. جەختی کردەوە کە "کردەوەکانی ئیسرائیل نەک تەنیا بۆ ناوچەکە، بەڵکو هەڕەشەن بۆ هەموو جیهان."


زەکی ئاکتورک، لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی دا رەخنەی تووندی لەسیاسەتەکانی ئیسرائیل گرت و رایگەیاند: "لەهێرشە کوێرانەکانی ئیسرائیل دا بۆ سەر غەززە، ژن و منداڵ بەردەوام گیان لەدەستدەدەن."

ئاکتورک هەروەها ئیسرائیلی بەوە تۆمەتبار کرد کە "هانی تیرۆری نیشتەجێبووە نایاساییەکان دەدات و بەرێگریکردن لەگەیشتنی سووتەمەنی و کەرەستەی بیناسازی، رێگری لەدابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوون بۆ فەلەستینییە ئاوارەکان و کارکردنی نەخۆشخانەکان دەکات."

گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئاماژەی بەوەشکرد، ئیسرائیل بەردەوامە لە"چالاکییە وێرانکارییەکانی" لەباشووری لوبنان و بڕیارەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانی پێشێل کردووە، هاوکات هێرشەکانی بۆ سەر ناوچە نیشتەجێبووەکانی باشووری سووریاش بەردەوامن.

زەکی ئاکتورک داوای راگرتنی دەستبەجێی ئەو هێرشانەی کرد و گوتی: "ئەم کردەوانەی ئیسرائیل، کە رۆژ بەڕۆژ زیاتر متمانە بەیاسای نێودەوڵەتی لەبەرچاوی رای گشتی تێکدەدەن، نەک تەنیا بۆ ناوچەکە، بەڵکو هەڕەشەن بۆ هەموو جیهان. جارێکی دیکە جەخت دەکەینەوە کە پێویستە ئیسرائیل دەستبەجێ کۆتایی بەم کردەوانەی بهێنێت کە یاسای نێودەوڵەتی پێشێل دەکەن."

بابەتی پەیوەندیدار

راپۆرتێک: لە مانگی ئابدا 226 کرێکار لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە
تورکیا29-09-2026

راپۆرتێک: لە مانگی ئابدا 226 کرێکار لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە

وەزیری وزەی تورکیا: ئامانجمان بەرهەمهێنانی رۆژانەی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتە
تورکیا29-09-2026

وەزیری وزەی تورکیا: ئامانجمان بەرهەمهێنانی رۆژانەی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتە

فەرمانبەرانی ئاسایشی تورکیا مانیان گرت
تورکیا28-09-2026

فەرمانبەرانی ئاسایشی تورکیا مانیان گرت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە