Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە شوێنی رووداوەکە

هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە شوێنی رووداوەکە

تورکیا

لە تورکیا هێرش کرایە سەر قوتابخانەیەک و مامۆستایەک کوژرا

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

28-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ28-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

راپۆرتێک: لە مانگی ئابدا 226 کرێکار لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە
تورکیا29-09-2026

راپۆرتێک: لە مانگی ئابدا 226 کرێکار لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە

وەزیری وزەی تورکیا: ئامانجمان بەرهەمهێنانی رۆژانەی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتە
تورکیا29-09-2026

وەزیری وزەی تورکیا: ئامانجمان بەرهەمهێنانی رۆژانەی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتە

فەرمانبەرانی ئاسایشی تورکیا مانیان گرت
تورکیا28-09-2026

فەرمانبەرانی ئاسایشی تورکیا مانیان گرت

رووداو دیجیتاڵ

مامۆستایەک لە حەوشەی قوتابخانەیەکی دواناوەندی لە شاری عوسمانیەی تورکیا بەهۆی هێرشێکی چەکدارییەوە کوژراوە. پارێزگای عوسمانیە رایگەیاند، هێرشبەرەکە کە برازای مامۆستاکەیە، دەستگیراوە.


رووداوەکە رۆژی دووشەممە، 28ی ئەیلوولی 2026، لە حەوشەی قوتابخانەی ئامادەیی "فارابی ئەنادۆڵو" لە گوندی چەردەکی سەر بە پارێزگای عوسمانیە روویدا.

بەپێی راگەیێندراوی فەرمی پارێزگاری عوسمانیە، کەسێک بەهۆی کێشەیەکی پێشووترەوە، بە دەمانچەیەکی بێ مۆڵەت تەقەی لە مامۆستایەکی ئەو قوتابخانەیە کردووە و لە ئەنجامدا مامۆستاکە گیانی لەدەستداوە. بە گوێرەی راگەیێندراوی فەرمی پارێزگاری عوسمانیە، هێرشبەرەکە برازای مامۆستاکە بووە و لەسەر کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتی بووە. 

پارێزگای عوسمانیە رایگەیاند: "دوای رووداوەکە و لە ئەنجامی هەوڵی یەکە ئەمنییەکانمان، تۆمەتبارەکە لە ماوەیەکی کورت دا دەستگیر کرا، هەروەها دەستیش بەسەر ئەو دەمانچەیەدا گیرا، کە پێدەچێت لە رووداوەکەدا بەکاريهێنابێت."

بەرەبەیانی ئەمڕۆش لە قوتابخانەیەکی بنەڕەتی لە شارۆچکەی توشبای پارێزگای وان لە باکووری کوردستان، کچە قوتابییەکی پۆلی 7ی بنەڕەتی بە چەکێکەوە دەستبەسەرکرا کە هەوڵی دابوو بیباتە نێو قوتابخانەکە.

ئەو رووداوانە لە کاتێکدایە کە لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن، ریکارە ئەمنییەکان لە قوتابخانەکانی باکووری کوردستان و تورکیا تووندتر کراون.

رۆژی 22ـی ئەیلوولی 2026 لە رووداوێکی تەقەکردن لە قوتابخانەیەک لە پرێزگای مانیسا، 11 کەس بریندار بوون.

 

بابەتی پەیوەندیدار

راپۆرتێک: لە مانگی ئابدا 226 کرێکار لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە
تورکیا29-09-2026

راپۆرتێک: لە مانگی ئابدا 226 کرێکار لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە

وەزیری وزەی تورکیا: ئامانجمان بەرهەمهێنانی رۆژانەی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتە
تورکیا29-09-2026

وەزیری وزەی تورکیا: ئامانجمان بەرهەمهێنانی رۆژانەی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتە

فەرمانبەرانی ئاسایشی تورکیا مانیان گرت
تورکیا28-09-2026

فەرمانبەرانی ئاسایشی تورکیا مانیان گرت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە