Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی

پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی

تورکیا

پەروین بوڵدان بۆ رووداو: سڵاوی باخچەلی بۆ ئۆجەلان بوو

فەردی ساک

فەردی ساک

02-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
فەردی ساک
فەردی ساک02-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری گواستنەوەی تورکیا: رێگەی گەشەپێدان هاوسەنگیی هێز و پەیوەندییە ئابوورییەکان دادەرێژێتەوە
تورکیا19-10-2026

وەزیری گواستنەوەی تورکیا: رێگەی گەشەپێدان هاوسەنگیی هێز و پەیوەندییە ئابوورییەکان دادەرێژێتەوە

لە کۆبوونەوەی نێوان دەم پارتی و پارتی نوێ پرۆسەی چارەسەری تاوتوێ کرا
تورکیا19-10-2026

لە کۆبوونەوەی نێوان دەم پارتی و پارتی نوێ پرۆسەی چارەسەری تاوتوێ کرا

36 کەس لە تورکیا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ژنانەوە دەستگیرکران
تورکیا19-10-2026

36 کەس لە تورکیا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ژنانەوە دەستگیرکران

رووداو دیجیتاڵ

پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو سڵاوەی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە لە پەرلەمان ناردی، بۆ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بوو.

رۆژی پێنجشەممە، 1ـی تشرینی یەکەمی 2026، دوای کۆتاییهاتنی یەکەم دانیشتنی وەرزی نوێی یاسادانان لە 28ـەمین خولی پەرلەمانی تورکیا، لە هۆڵی پێشوازیی ناو باڵەخانەی پەرلەمانی تورکیادا شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی کە لە پەروین بوڵدان و میتحەت سانجار پێکهاتبوون، چوونە لای دەوڵەت باخچەلی و سڵاویان لێ کرد.

گفتوگۆیەکی سەرپێیی و کورت لە نێوان شاندی دەم پارتی و سەرۆکی مەهەپە کرا. باخچەلی پرسیاری لە پەروین بوڵدان و میتحەت سانجار کرد و گوتی: "سەردانتان هەیە؟ (بۆ ئیمراڵی) دێن و دەچن؟"

لە وەڵامدا پەروین بوڵدان گوتی: "دوایین جار لە 13ـی ئەیلوول چووین (بۆ ئیمراڵی). هێشتا مانگێک تێنەپەڕیوە. پێدەچێت دوای ئەوەی مانگەکە تەواو بوو، بڕۆینەوە."

ئەم بابەتە لە ماوەیەکی کورتدا لە میدیای تورکیادا بووە رۆژەڤ. لەبەر ئەوەی باخچەلی ناوی ئەو کەسەی کە سڵاوی بۆ ناردووە بە دیاریکراوی نەهێنا، لە هەندێک لە میدیاکاندا باسی ئەوە کرا کە دەوڵەت باخچەلی ئەو سڵاوەی بۆ سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە ناردووە. هەندێکی دیکە گوتیان بۆ عەبدوڵڵا ئۆجەلانی ناردووە.

پەروین بوڵدان، رۆژی هەینی، 2ـی تشرینی یەکەمی 2026، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو پشتڕاستی کردەوە کە سەرۆکی مەهەپە، ئەو سڵاوەی بۆ رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە ناردووە.

پەروین بوڵدان گوتی: "ئەو سڵاوەی کە بەڕێز باخچەلی ناردی، راستەوخۆ بۆ بەڕێز ئۆجەلان بوو."

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری گواستنەوەی تورکیا: رێگەی گەشەپێدان هاوسەنگیی هێز و پەیوەندییە ئابوورییەکان دادەرێژێتەوە
تورکیا19-10-2026

وەزیری گواستنەوەی تورکیا: رێگەی گەشەپێدان هاوسەنگیی هێز و پەیوەندییە ئابوورییەکان دادەرێژێتەوە

لە کۆبوونەوەی نێوان دەم پارتی و پارتی نوێ پرۆسەی چارەسەری تاوتوێ کرا
تورکیا19-10-2026

لە کۆبوونەوەی نێوان دەم پارتی و پارتی نوێ پرۆسەی چارەسەری تاوتوێ کرا

36 کەس لە تورکیا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ژنانەوە دەستگیرکران
تورکیا19-10-2026

36 کەس لە تورکیا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ژنانەوە دەستگیرکران

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە