Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

پۆلیسی تورکیا لەکاتی دەستگیرکردنی کۆچبەرانی نایاسایی

پۆلیسی تورکیا لەکاتی دەستگیرکردنی کۆچبەرانی نایاسایی

تورکیا

15 کۆچبەر لە دەریای ئیجە دەستگیرکران

هێمن عەساف

هێمن عەساف

03-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هێمن عەساف
هێمن عەساف03-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری گواستنەوەی تورکیا: رێگەی گەشەپێدان هاوسەنگیی هێز و پەیوەندییە ئابوورییەکان دادەرێژێتەوە
تورکیا19-10-2026

وەزیری گواستنەوەی تورکیا: رێگەی گەشەپێدان هاوسەنگیی هێز و پەیوەندییە ئابوورییەکان دادەرێژێتەوە

لە کۆبوونەوەی نێوان دەم پارتی و پارتی نوێ پرۆسەی چارەسەری تاوتوێ کرا
تورکیا19-10-2026

لە کۆبوونەوەی نێوان دەم پارتی و پارتی نوێ پرۆسەی چارەسەری تاوتوێ کرا

36 کەس لە تورکیا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ژنانەوە دەستگیرکران
تورکیا19-10-2026

36 کەس لە تورکیا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ژنانەوە دەستگیرکران

رووداو دیجیتاڵ

لە قەزای (ئۆرتاجائادا)ی پارێزگای موغڵا-ی گەشتیاریی تورکیا، 15کۆچبەری نایاسایی لە دەریای ئیجە دەستگیرکران و سێ کەسیش بە تۆمەتی قاچاخی بە کۆچبەرانەوە دەستبەسەر کران. 


بەگوێرەی راگەیێندراوێکی فەرماندەیی پاسەوانی کەناراوەکانی تورکیا، کە ئەمڕۆ شەممە 3ـی تشرینی یەکەمی 2026 بڵاوکرایەوە، تێیدا هاتووە "دوای ئەوەی زانیارییان پێگەیشت کۆمەڵێک کۆچبەری نایاسایی لە بەلەمێکی چووپدا لە کەناراوەکانی قەزای ئۆرتاجائادا هەن، بەلەمێکی پاسەوانی کەناراوەکان رەوانەی ناوچەکە کرا." 

تیمەکان بەلەمە چووپەکەیان راگرت و 15 کۆچبەری نایاساییان دەستگیرکرد کە دوویان منداڵ بوون.

 دوای رێکارە یاساییەکان، کۆچبەرەکان رەوانەی بەڕێوەبەرایەتیی کۆچی پارێزگاکە کران و لێکۆڵینەوە لەگەڵ گومانلێکراوەکانیش لەلایەن جەندرمەوە بەردەوامە.

رۆژی 26ـی تشرینی دووەمی 2025، بەلەمێکی کۆچبەران لە سنوورە ئاوییەکانی قەزای کارابورون لە دەریای ئیجە-ی پارێزگای ئیزمیر، ژێرئاوکەوت. بەهۆیەوە دوو کۆچبەر خنکان و 17 کۆچبەریش رزگار کران. 

بەپێی ئاماری فەرماندەیی پاسەوانیی کەناراوەکانی تورکیا، پار، تیمەکانی فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکان 75 هەزار و 785 جار دەوریەی بەردەوامی گەڕان و دۆزینەوەی کۆچبەرانیان ئەنجامداوە و توانراوە 27 هەزار و 98 کۆچبەر رزگاربکەن و 305 کۆچبەری بریندار چارەسەر بکەن. هەروەها لە هەوڵی پەڕینەوەی کۆچبەراندا 38 کەسیان خنکاون و 277 قاچاخچی دەستگیرکراون.

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری گواستنەوەی تورکیا: رێگەی گەشەپێدان هاوسەنگیی هێز و پەیوەندییە ئابوورییەکان دادەرێژێتەوە
تورکیا19-10-2026

وەزیری گواستنەوەی تورکیا: رێگەی گەشەپێدان هاوسەنگیی هێز و پەیوەندییە ئابوورییەکان دادەرێژێتەوە

لە کۆبوونەوەی نێوان دەم پارتی و پارتی نوێ پرۆسەی چارەسەری تاوتوێ کرا
تورکیا19-10-2026

لە کۆبوونەوەی نێوان دەم پارتی و پارتی نوێ پرۆسەی چارەسەری تاوتوێ کرا

36 کەس لە تورکیا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ژنانەوە دەستگیرکران
تورکیا19-10-2026

36 کەس لە تورکیا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ژنانەوە دەستگیرکران

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە