Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

تورکیا

لە ئیستەنبووڵ کەسێک هەوڵی بڕینی دوکانێکی زێڕنگەری دا، بەڵام زێڕنگەرەکە هەڵیخەڵەتاند

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

04-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ04-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری گواستنەوەی تورکیا: رێگەی گەشەپێدان هاوسەنگیی هێز و پەیوەندییە ئابوورییەکان دادەرێژێتەوە
تورکیا19-10-2026

وەزیری گواستنەوەی تورکیا: رێگەی گەشەپێدان هاوسەنگیی هێز و پەیوەندییە ئابوورییەکان دادەرێژێتەوە

لە کۆبوونەوەی نێوان دەم پارتی و پارتی نوێ پرۆسەی چارەسەری تاوتوێ کرا
تورکیا19-10-2026

لە کۆبوونەوەی نێوان دەم پارتی و پارتی نوێ پرۆسەی چارەسەری تاوتوێ کرا

36 کەس لە تورکیا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ژنانەوە دەستگیرکران
تورکیا19-10-2026

36 کەس لە تورکیا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ژنانەوە دەستگیرکران

رووداو دیجیتاڵ

 کەسێک بە چەکێكی ساختە هەوڵی بڕینی دوکانێکی زێڕنگری دەدات لە شاری ئیستەنبووڵ،  زێڕنگرەکەش لەبری زێڕی راستەقینە، 20 بازنی ساختەی پێدەدا و دواتر پۆلیس لە کاتی هەوڵدان بۆ دزییەکی دیکە، تۆمەتبارەکەی دەستگیر کرد.

کامێرای چاودێری دوکانێکی زێڕنگری لە شاری ئیستەنبووڵ، رووداوێکی سەرنجڕاکێشی تۆمار کردووە. 

رووداوەکە رۆژی 2ی تشرینی یەکەمی 2026، کاژێر 03:25ی پاشنیوەڕۆ لە گەڕەکی یڵدرم لە ناوچەی بایرامپاشا لە شاری ئیستەنبووڵ روویداوە.  کەسێک بەمەبەستی دزیکردن چووە ناو دووکانێکی زێڕنگری.

تۆماتبارەکە، بە ئامرازێکی هاوشێوەی چەک کە لەنێو زەرفێکدا شاردبوویەوە، هەڕەشەی لە زێرنگرێکی دووکانەکە کرد و داوای لێکرد زێڕەکانی سەر مێزەکە بخاتە ناو کیسەیەکەوە.

لە بەرامبەردا زێڕنگرەکە، بەبێ ئەوەی تووشی شڵەژان بێ، لەبری ئەوەی زێڕە راستەقینەکان بداتە دەست دزەکە، 20 بازنی ساختەی خستە ناو کیسەکە،  کە لەنێو دوکانەکە بە مەبەستی نمایش هەڵواسرابوو.

تۆمەتبارەکە وایزانی کە زێڕی راستەقینەی وەرگرتووە، کیسەکەی هەڵگرت و لە دووکانەکە هەڵات.

دوای ئاگادارکردنەوەیان، تیمەکانی نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی دزی و تاڵانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئیستەنبووڵ، دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و  لە رێگەی کامێراکانی چاودێرییەوە شوێنی تۆمەتبارەکەیان  دەستنیشان کرد و پاشان لەلایەن پۆلیسەوە لە دوکانێکی دیکەی زێڕنگریدا تۆمەتبارەکە دەستبەسەر کرا.

لە دانپێدانانەکانی تۆمەتبارەکەش دەرکەوتووە کە تۆمەتبار قەرزێکی زۆری قوماری لەسەر بووە، پێشتریش زێری منداڵەکەی و خەسووی بۆ قومار فرۆشتووە. ئێستاش بۆ دانەوەی قەرزەکانی هەوڵی دزیکردنی داوە.

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری گواستنەوەی تورکیا: رێگەی گەشەپێدان هاوسەنگیی هێز و پەیوەندییە ئابوورییەکان دادەرێژێتەوە
تورکیا19-10-2026

وەزیری گواستنەوەی تورکیا: رێگەی گەشەپێدان هاوسەنگیی هێز و پەیوەندییە ئابوورییەکان دادەرێژێتەوە

لە کۆبوونەوەی نێوان دەم پارتی و پارتی نوێ پرۆسەی چارەسەری تاوتوێ کرا
تورکیا19-10-2026

لە کۆبوونەوەی نێوان دەم پارتی و پارتی نوێ پرۆسەی چارەسەری تاوتوێ کرا

36 کەس لە تورکیا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ژنانەوە دەستگیرکران
تورکیا19-10-2026

36 کەس لە تورکیا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ژنانەوە دەستگیرکران

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە