Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە رێوڕەسمی کردنەوەی 77ـەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتیی بۆشایی ئاسمان لە ئەنتاڵیا

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە رێوڕەسمی کردنەوەی 77ـەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتیی بۆشایی ئاسمان لە ئەنتاڵیا

تورکیا

ئەردۆغان: لە ئورفە پێشکەوتنی تەکنەلۆژیای تورکیام بە چاوی خۆم بینی

کۆسار عوسمان

کۆسار عوسمان

05-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان05-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری گواستنەوەی تورکیا: رێگەی گەشەپێدان هاوسەنگیی هێز و پەیوەندییە ئابوورییەکان دادەرێژێتەوە
تورکیا19-10-2026

وەزیری گواستنەوەی تورکیا: رێگەی گەشەپێدان هاوسەنگیی هێز و پەیوەندییە ئابوورییەکان دادەرێژێتەوە

لە کۆبوونەوەی نێوان دەم پارتی و پارتی نوێ پرۆسەی چارەسەری تاوتوێ کرا
تورکیا19-10-2026

لە کۆبوونەوەی نێوان دەم پارتی و پارتی نوێ پرۆسەی چارەسەری تاوتوێ کرا

36 کەس لە تورکیا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ژنانەوە دەستگیرکران
تورکیا19-10-2026

36 کەس لە تورکیا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ژنانەوە دەستگیرکران

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆککۆماری تورکیا رایدەگەیێنێت، وڵاتەکەی لە بواری تەکنەلۆژیا و بۆشایی ئاسماندا پێشکەوتنی بەرچاوی بەدەستهێناوە، ئاماژە بەوەش دەکات کە لە سەردانەکەیدا بۆ شاری رووها لە باکووری کوردستان، ئاستی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیای تورکیای بە چاوی خۆی بینیوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 5ی تشرینی یەکەمی 2026، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە رێوڕەسمی کردنەوەی 77ـەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتیی بۆشایی ئاسمان لە ئەنتاڵیا گوتارێکی پێشکەش کرد و پەسنی توانای گەنجانی وڵاتەکەی دا.

ئەردۆغان رایگەیاند، گەورەترین هێزی وڵاتەکەی سەرچاوەی مرۆیی گەنج و بەهرەدارە و گوتی: "لەگەڵ ئەندازیاران، دەستپێشخەران و زانایانمان رێگە دەبڕین و بەو ئیرادە سیاسییەی کە هەموو ئەوانەی کۆکردووەتەوە، بەرەو ئامانجەکانمان هەنگاو دەنێین."

سەرۆککۆماری تورکیا ئاماژەی بە بەشداریکردنی لە پرۆگرامی توانای گەنجان لە بواری تەکنەلۆژیا لە رۆژی شەممەی رابردوو لە شاری رووها لە باکووری کوردستان کرد و گوتی: "دەرفەتی ئەوەم هەبوو بە چاوی خۆم لە رووها ببینم کە گەنجانمان لە بواری تەکنەلۆجیادا بە چ ئاستێکی بەرز گەیشتوون."

سەبارەت بە بەرنامەی بۆشایی ئاسمانی وڵاتەکەشی، ئەردۆغان جەختی لەوە کردەوە کە هەرگیز رێگەیان نەداوە تورکیا لە کێبڕکێی جیهانیی بۆشایی ئاسمان پاشبکەوێت و گوتی: "سەرەڕای ئاستەنگەکان، لە ماوەیەکی کورتدا مەودایەکی زۆرمان بڕی. ئەمڕۆ تورکیا یەکێکە لەو وڵاتە دەگمەنانەی کە خۆی مانگی دەستکرد دیزاین دەکات، بەرهەمی دەهێنێت، تاقیدەکاتەوە و لە بۆشایی ئاسماندا بەکاری دەهێنێت."

هەنگاوەکانی تورکیا لە بواری بۆشایی ئاسماندا:

2018: دامەزراندنی ئاژانسی ئاسمانیی تورکیا (TUA).

2021: راگەیاندنی بەرنامەی نیشتمانیی بۆشایی ئاسمان.

2023: بەرهەمهێنان و هەڵدانی مانگی دەستکردی "ئیمەجە" کە توانای وێنەگرتنی وردی هەیە.

2024: ناردنی دوو ئاسمانگەڕ (ئاڵپەر گەزەرئاڤجی و توڤا جیهانگیر ئاتاسەڤەر) بۆ بۆشایی ئاسمان.

2026: واژۆکردنی رێککەوتنی نێودەوڵەتیی "ئارتەمیس"ی سەر بە ئاژانسی ناسای ئەمریکی.

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری گواستنەوەی تورکیا: رێگەی گەشەپێدان هاوسەنگیی هێز و پەیوەندییە ئابوورییەکان دادەرێژێتەوە
تورکیا19-10-2026

وەزیری گواستنەوەی تورکیا: رێگەی گەشەپێدان هاوسەنگیی هێز و پەیوەندییە ئابوورییەکان دادەرێژێتەوە

لە کۆبوونەوەی نێوان دەم پارتی و پارتی نوێ پرۆسەی چارەسەری تاوتوێ کرا
تورکیا19-10-2026

لە کۆبوونەوەی نێوان دەم پارتی و پارتی نوێ پرۆسەی چارەسەری تاوتوێ کرا

36 کەس لە تورکیا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ژنانەوە دەستگیرکران
تورکیا19-10-2026

36 کەس لە تورکیا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ژنانەوە دەستگیرکران

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە