Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئاڵپئارسەلان بایراکتار، وەزیری وزەی تورکیا. وێنە: AA

ئاڵپئارسەلان بایراکتار، وەزیری وزەی تورکیا. وێنە: AA

تورکیا

وەزیری وزەی تورکیا: رێگەی گەشەپێدان دەکرێت ببێتە رێڕۆیێکی وزە بە بەهای 80 ملیار دۆلار

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

05-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ05-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری گواستنەوەی تورکیا: رێگەی گەشەپێدان هاوسەنگیی هێز و پەیوەندییە ئابوورییەکان دادەرێژێتەوە
تورکیا19-10-2026

وەزیری گواستنەوەی تورکیا: رێگەی گەشەپێدان هاوسەنگیی هێز و پەیوەندییە ئابوورییەکان دادەرێژێتەوە

لە کۆبوونەوەی نێوان دەم پارتی و پارتی نوێ پرۆسەی چارەسەری تاوتوێ کرا
تورکیا19-10-2026

لە کۆبوونەوەی نێوان دەم پارتی و پارتی نوێ پرۆسەی چارەسەری تاوتوێ کرا

36 کەس لە تورکیا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ژنانەوە دەستگیرکران
تورکیا19-10-2026

36 کەس لە تورکیا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ژنانەوە دەستگیرکران

رووداو دیجیتاڵ

وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا رایدەگەیێنێت، پڕۆژەی "رێگەی گەشەپێدان" تەنیا رێڕۆیێکی گواستنەوە و بازرگانی نابێت، بەڵکو دەتوانێت ببێتە رێڕۆیێکی ستراتیژیی وزە کە ساڵانە بەهای ئابوورییەکەی بگاتە نزیکەی 80 ملیار دۆلار.

ئەلپئەرسلان بایراکتار، وەزیری وزەی تورکیا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ باسم محەممەد خزەیر، وەزیری نەوتی عێراق لە ئەنقەرە رایگەیاند، پەیوەندییەکانی وزەی نێوان هەردوو وڵات بەرەو قۆناخێکی نوێ هەنگاو دەنێن و گوتی: "ئێمە وەک تورکیا پێداگرین لەسەر ئەوەی رێگەی گەشەپێدان تەنیا رێڕۆی گواستنەوە نەبێت، بەڵکو ببێتە رێگەیەکی وزە کە هێڵەکانی گواستنەوەی نەوت، گازی سرووشتی و کارەبا لەخۆبگرێت."

بایراکتار ئاماژەی بەوە کرد، لە رێگەی ئەم رێڕۆیەوە دەتوانرێت رۆژانە تاوەکو 2.5 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەی بازاڕەکان بکرێت و روونیکردەوە: "عێراق رۆژانە 4 ملیۆن و کوێتیش 2 ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنن؛ ئەگەر 40% بۆ 50%ـی بەرهەمی ئەم دوو وڵاتە لەم رێگەیەوە هەناردە بکرێت، بەهاکەی دەگاتە نزیکەی 65 بۆ 70 ملیار دۆلاری ساڵانە."

سەبارەت بە گازی سرووشتی، وەزیری وزەی تورکیا گوتی، ئەم پڕۆژەیە دەتوانێت ببێتە جێگرەوەی تەنگەی هورمز بۆ گەیاندنی گازی قەتەر لە رێگەی عێراقەوە بۆ تورکیا و پاشان ئەورووپا، کە بەمەش بەهای ئابووریی نەوت و گاز لەم رێڕەوەدا ساڵانە 80 ملیار دۆلار تێدەپەڕێنێت.

جەیهان دەبێتە ناوەندی جیهانیی وزە

وەزیری وزەی تورکیا جەختی کردەوە لەوەی، دۆزینەوەی رێڕۆی جێگرەوە بۆ تەنگەی هورمز لەم قۆناخەدا گرنگییەکی چارەنووسسازی بۆ ئاسایشی وزەی جیهان هەیە، گوتیشی: "درێژکردنەوەی بۆریی نەوتی کەرکووک-جەیهان تاوەکو بەسرە و زیادکردنی تواناکەی، دەتوانێت ببێتە جێگرەوەیەکی زۆر بەهێز."

بایراکتار باسی لەوەش کرد، کۆمپانیاکانی تورکیا هەوڵ دەدەن جگە لە کەرکووک، لە کێڵگەکانی دیکەی عێراقیشدا وەبەرهێنان بکەن، تاوەکو بەندەری جەیهان بکەنە ناوەندێکی سەرەکی و نێودەوڵەتیی وزە.

پڕۆژەی "رێگەی گەشەپێدان" بەندەری فاو لە کەنداوی بەسرە لە رێگەی هێڵی ئاسنین و وشکانییەوە بە سنووری تورکیا و پاشان ئەورووپاوە دەبەستێتەوە و ئامانج لێی کورتکردنەوەی مەودای گواستنەوەی بازرگانیی نێوان رۆژهەڵات و رۆژئاوایە.

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری گواستنەوەی تورکیا: رێگەی گەشەپێدان هاوسەنگیی هێز و پەیوەندییە ئابوورییەکان دادەرێژێتەوە
تورکیا19-10-2026

وەزیری گواستنەوەی تورکیا: رێگەی گەشەپێدان هاوسەنگیی هێز و پەیوەندییە ئابوورییەکان دادەرێژێتەوە

لە کۆبوونەوەی نێوان دەم پارتی و پارتی نوێ پرۆسەی چارەسەری تاوتوێ کرا
تورکیا19-10-2026

لە کۆبوونەوەی نێوان دەم پارتی و پارتی نوێ پرۆسەی چارەسەری تاوتوێ کرا

36 کەس لە تورکیا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ژنانەوە دەستگیرکران
تورکیا19-10-2026

36 کەس لە تورکیا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ژنانەوە دەستگیرکران

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە