Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کۆبوونەوەی نائاسایی هاوپەیمانیی بەرگریی مەککە

کۆبوونەوەی نائاسایی هاوپەیمانیی بەرگریی مەککە

تورکیا

فیدان: هاوپەیمانیی مەککە بە دامەزراوەیی کراوە و گەیشتووەتە قۆناخی کۆتایی

کۆسار عوسمان

کۆسار عوسمان

05-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان05-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری گواستنەوەی تورکیا: رێگەی گەشەپێدان هاوسەنگیی هێز و پەیوەندییە ئابوورییەکان دادەرێژێتەوە
تورکیا19-10-2026

وەزیری گواستنەوەی تورکیا: رێگەی گەشەپێدان هاوسەنگیی هێز و پەیوەندییە ئابوورییەکان دادەرێژێتەوە

لە کۆبوونەوەی نێوان دەم پارتی و پارتی نوێ پرۆسەی چارەسەری تاوتوێ کرا
تورکیا19-10-2026

لە کۆبوونەوەی نێوان دەم پارتی و پارتی نوێ پرۆسەی چارەسەری تاوتوێ کرا

36 کەس لە تورکیا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ژنانەوە دەستگیرکران
تورکیا19-10-2026

36 کەس لە تورکیا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ژنانەوە دەستگیرکران

رووداو دیجیتاڵ


وەزیرانی دەرەوە و بەرگری و سوپاسالاری تورکیا لە ریازی پایتەختی  سعودیە بەشدارییان لە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی هاوپەیمانیی بەرگریی مەککەدا کرد؛ هاکان فیدان دەڵێت، بەرپرسانی باڵای سەربازیی تورکیا دیدگای سەربازی و تەکنیکیی وڵاتەکەیان بۆ بەرگریی هاوبەش خستووەتەڕوو.


ئەمڕۆ دووشەممە، 5ی تشرینی یەکەمی 2026، هاوپەیمانیی بەرگریی مەککە (کە لە سعودیە، تورکیا و پاکستان پێکدێت) بەهۆی پەرەسەندنی هێرشەکانی حووسییەکانی یەمەن بۆ سەر خاکی سعودیە، کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی لەسەر ئاستی باڵا لە ریاز کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا شاندی باڵای تورکیا بە بەشداریی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوە؛ یەشار گولەر، وەزیری بەرگری و سەلچوک بایراکتارئۆغڵو، سوپاسالاری تورکیا بەشدارییان لە کۆبوونەوەی "لیژنەی ستراتیژیی سیاسی و بەرگری" کرد.

دوای کۆبوونەوەکە، هاکان فیدان رایگەیاند کە رۆژێکی زۆر بەرهەمداریان بەسەر بردووە و گوتی: "تاوتوێی پێکهاتەی سەرۆکایەتی و دەستنیشانکردنی سکرتێری گشتی کرا؛ کارێکی زۆر بۆ بەدامەزراوەییکردنی ئەم هاوپەیمانییە بەرگرییە کراوە و گەیشتووینەتە قۆناخی کۆتایی."

وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بە رۆڵی شاندە سەربازییەکەی ئەنقەرە کرد و گوتی: "یەشار گولەر، وەزیری بەرگری و سەلچوک بایراکتارئۆغڵو، سوپاسالاری تورکیا لە رووی سەربازی و تەکنیکییەوە بۆچوونی زۆر بنیاتنەر و بەرهەمداریان پێشکەش کرد."

سەبارەت بە چارەسەری ئاشتییانەی دۆخی یەمەن و سعودیە، فیدان گوتی: "سعودیە تێڕوانینێکی زۆر بنیاتنەرانەی بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە هەیە لە رێگەی دیالۆگەوە؛ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماریش ویستی تەواوی لەمبارەیەوە پێشانداوە و چەند بڕیارێکی گرنگ دراون."

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، هەرسێ وڵات لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا بە تووندی سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر مەککە و مەدینەیان کرد، هاوکات بڕیاریان دا بەپەلە دەست بە جێبەجێکردنی "پلانی بەرگریی بەکۆمەڵ" لە رووی سەربازییەوە بکرێت.

هەر لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکەدا، فەریق نەعمان مەحموود، فەرماندەی باڵای سوپای پاکستان، وەک یەکەمین سکرتێری گشتیی هاوپەیمانیی بەرگریی مەککە بۆ ماوەی سێ ساڵ دەستنیشان کرا.


بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری گواستنەوەی تورکیا: رێگەی گەشەپێدان هاوسەنگیی هێز و پەیوەندییە ئابوورییەکان دادەرێژێتەوە
تورکیا19-10-2026

وەزیری گواستنەوەی تورکیا: رێگەی گەشەپێدان هاوسەنگیی هێز و پەیوەندییە ئابوورییەکان دادەرێژێتەوە

لە کۆبوونەوەی نێوان دەم پارتی و پارتی نوێ پرۆسەی چارەسەری تاوتوێ کرا
تورکیا19-10-2026

لە کۆبوونەوەی نێوان دەم پارتی و پارتی نوێ پرۆسەی چارەسەری تاوتوێ کرا

36 کەس لە تورکیا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ژنانەوە دەستگیرکران
تورکیا19-10-2026

36 کەس لە تورکیا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ژنانەوە دەستگیرکران

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە