Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەی فڕۆکەکە دوای نیشتنەوەی لە رووها

وێنەی فڕۆکەکە دوای نیشتنەوەی لە رووها

تورکیا

بە گومانی هەبوونی بۆمب؛ فڕۆکەیەک لە رووها بەپەلە نیشتەوە

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

06-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ06-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری گواستنەوەی تورکیا: رێگەی گەشەپێدان هاوسەنگیی هێز و پەیوەندییە ئابوورییەکان دادەرێژێتەوە
تورکیا19-10-2026

وەزیری گواستنەوەی تورکیا: رێگەی گەشەپێدان هاوسەنگیی هێز و پەیوەندییە ئابوورییەکان دادەرێژێتەوە

لە کۆبوونەوەی نێوان دەم پارتی و پارتی نوێ پرۆسەی چارەسەری تاوتوێ کرا
تورکیا19-10-2026

لە کۆبوونەوەی نێوان دەم پارتی و پارتی نوێ پرۆسەی چارەسەری تاوتوێ کرا

36 کەس لە تورکیا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ژنانەوە دەستگیرکران
تورکیا19-10-2026

36 کەس لە تورکیا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ژنانەوە دەستگیرکران

رووداو دیجیتاڵ

دوای دۆزینەوەی نامەیەک کە ئاماژەی بە بوونی بۆمب دەکرد، فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری هێڵی ئاسمانیی تورکیا بەپەلە لە فڕۆکەخانەی شاری رووها لە باکووری کوردستان نیشتەوە؛ دوای پشکنینی ئەمنیش دەرکەوت هیچ مادەیەکی تەقەمەنی لەنێو فڕۆکەکەدا نەبووە.

ئێوارەی رۆژی دووشەممە، 5ی تشرینی یەکەمی 2026، فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری کۆمپانیای (AJET) بە گەشتی ژمارە VF 4180 کاژێر 19:00 لە ئەنقەرەوە بەرەو رووها بەڕێکەوت، بەڵام لە کاتی فڕینیدا تێبینییەک لە دەستشۆری فڕۆکەکەدا دۆزرایەوە کە تێیدا نووسرابوو "تەقەمەنی لەنێو فڕۆکەکەدا هەیە."

دەستەی کارمەندان دەستبەجێ کاپتنی فڕۆکەکەیان ئاگادار کردەوە و ئەویش تاوەری چاودێریی فڕۆکەخانەی لە دۆخەکە ئاگادار کردەوە؛ سەرەنجام فڕۆکەکە بە بڕیارێکی فریاگوزاری و بە سەلامەتی کاژێر 20:05 لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی گاپ (GAP) لە رووها نیشتەوە.

حەسەن شڵداک، پارێزگاری رووها رایگەیاند، فڕۆکەکە  136 سەرنشین و 7 کارمەندی تێدا بووە و دەستبەجێ دوای نیشتنەوەی، سەرجەم سەرنشینەکان بە پاس بۆ شوێنێکی ئارام و دوور لە فڕۆکەکە گواستراونەتەوە.

دەستبەجێ تیمەکانی دژەتیرۆر، تەندروستی و پسپۆڕانی پووچەڵکردنەوەی بۆمب بە هاوکاریی سەگی تایبەتی بۆمبدۆزەرەوە دەستیان بە پشکنینی نێو فڕۆکەکە و کەلوپەلی سەرنشینەکان کرد.

پارێزگاری رووها پشتڕاستی کردەوە کە دوای پشکنینێکی چڕوپڕ، هیچ جۆرە ماددەیەکی تەقەمەنی یان مەترسییەک لەنێو فڕۆکەکەدا نەدۆزراوەتەوە و هەواڵەکە تەنیا گومان و هەڕەشەیەکی بێبنەما بووە؛ دوای تەواوبوونی رێکارە ئەمنییەکانیش، گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەکە ئاسایی بوونەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری گواستنەوەی تورکیا: رێگەی گەشەپێدان هاوسەنگیی هێز و پەیوەندییە ئابوورییەکان دادەرێژێتەوە
تورکیا19-10-2026

وەزیری گواستنەوەی تورکیا: رێگەی گەشەپێدان هاوسەنگیی هێز و پەیوەندییە ئابوورییەکان دادەرێژێتەوە

لە کۆبوونەوەی نێوان دەم پارتی و پارتی نوێ پرۆسەی چارەسەری تاوتوێ کرا
تورکیا19-10-2026

لە کۆبوونەوەی نێوان دەم پارتی و پارتی نوێ پرۆسەی چارەسەری تاوتوێ کرا

36 کەس لە تورکیا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ژنانەوە دەستگیرکران
تورکیا19-10-2026

36 کەس لە تورکیا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ژنانەوە دەستگیرکران

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە