Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

شوێنی رووداوەکە

شوێنی رووداوەکە

تورکیا

لە ئیستەنبووڵ کچە قوتابییەک بە چەقۆ هەشت قوتابی بریندار کرد

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

06-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ06-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری گواستنەوەی تورکیا: رێگەی گەشەپێدان هاوسەنگیی هێز و پەیوەندییە ئابوورییەکان دادەرێژێتەوە
تورکیا19-10-2026

وەزیری گواستنەوەی تورکیا: رێگەی گەشەپێدان هاوسەنگیی هێز و پەیوەندییە ئابوورییەکان دادەرێژێتەوە

لە کۆبوونەوەی نێوان دەم پارتی و پارتی نوێ پرۆسەی چارەسەری تاوتوێ کرا
تورکیا19-10-2026

لە کۆبوونەوەی نێوان دەم پارتی و پارتی نوێ پرۆسەی چارەسەری تاوتوێ کرا

36 کەس لە تورکیا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ژنانەوە دەستگیرکران
تورکیا19-10-2026

36 کەس لە تورکیا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ژنانەوە دەستگیرکران

رووداو دیجیتاڵ

لە گەڕەکی باشاکشەهیری شاری ئیستەنبووڵ، کچێکی تەمەن 15 ساڵان بە چەقۆ هێرشی کردە سەر قوتابخانەیەکی ناوەندی و هەشت قوتابی بریندار کرد، کە دۆخی تەندروستیی سێ لە بریندارەکان ناجێگیرە.

رووداوەکە بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، 6ی تشرینی یەکەمی 2026، نزیکەی کاژێر 08:45 روویداوە. 

کچە هێرشبەرەکە کە قوتابی پۆلی 10ی قوتابخانەیەکی دیکەی هەمان گەڕەک بووە، بە جلوبەرگی فەرمیی قوتابخانەکەی خۆیەوە چووەتە نێو بیناکە و بە دوو چەقۆ کە لە ماڵەوە لەگەڵ خۆی هێنابووی، پەلاماری قوتابییانی داوە.

داود گوڵ، پارێزگاری ئیستەنبووڵ رایگەیاند: "ئەو کچەی هێرشەکەی کردووە، خەڵکی هەمان گەڕەک و قوتابی قوتابخانەیەکی دیکەیە؛ بە جلوبەرگی فەرمییەوە چووەتە ژوورەوە و بەبێ ئەوەی ئامانجێکی دیاریکراوی هەبێت، پەلاماری قوتابییانی داوە."

دەستبەجێ دوای رووداوەکە، ژمارەیەکی زۆر لە تیمەکانی پۆلیس و فریاکەوتن گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و سەرجەم بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەکانی نزیک لە ناوچەکە گواسترانەوە.

کەمال مەمیشئۆغڵو، وەزیری تەندروستیی تورکیا، سەبارەت بە دۆخی بریندارەکان رایگەیاند: "هەر هەشت قوتابییە بریندارەکە لەژێر چارەسەری پزیشکیدان، بەڵام دۆخی سێ لە قوتابییەکان ناجێگیرە و لە نزیکەوە چاودێریی رەوشی تەندروستییان دەکەین."

بەپێی زانیارییەکان، هێزە ئەمنییەکان دەستبەجێ کچە هێرشبەرەکەیان دەستگیرکردووە و پشکنین و لێکۆڵینەوە لەگەڵ کەسوکارەکەیدا دەستیپێکردووە، تاوەکو هۆکار و پاڵنەری پشت ئەم هێرشە ئاشکرا بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری گواستنەوەی تورکیا: رێگەی گەشەپێدان هاوسەنگیی هێز و پەیوەندییە ئابوورییەکان دادەرێژێتەوە
تورکیا19-10-2026

وەزیری گواستنەوەی تورکیا: رێگەی گەشەپێدان هاوسەنگیی هێز و پەیوەندییە ئابوورییەکان دادەرێژێتەوە

لە کۆبوونەوەی نێوان دەم پارتی و پارتی نوێ پرۆسەی چارەسەری تاوتوێ کرا
تورکیا19-10-2026

لە کۆبوونەوەی نێوان دەم پارتی و پارتی نوێ پرۆسەی چارەسەری تاوتوێ کرا

36 کەس لە تورکیا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ژنانەوە دەستگیرکران
تورکیا19-10-2026

36 کەس لە تورکیا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ژنانەوە دەستگیرکران

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە