Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

تورکیا

لە ئیستەنبووڵ هێرشکرایە سەر قوتابخانەیەک و قوتابییەک گیانی لەدەستدا

عومەر سۆنمەز

عومەر سۆنمەز

06-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
عومەر سۆنمەز
عومەر سۆنمەز06-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری گواستنەوەی تورکیا: رێگەی گەشەپێدان هاوسەنگیی هێز و پەیوەندییە ئابوورییەکان دادەرێژێتەوە
تورکیا19-10-2026

وەزیری گواستنەوەی تورکیا: رێگەی گەشەپێدان هاوسەنگیی هێز و پەیوەندییە ئابوورییەکان دادەرێژێتەوە

لە کۆبوونەوەی نێوان دەم پارتی و پارتی نوێ پرۆسەی چارەسەری تاوتوێ کرا
تورکیا19-10-2026

لە کۆبوونەوەی نێوان دەم پارتی و پارتی نوێ پرۆسەی چارەسەری تاوتوێ کرا

36 کەس لە تورکیا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ژنانەوە دەستگیرکران
تورکیا19-10-2026

36 کەس لە تورکیا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ژنانەوە دەستگیرکران

رووداو دیجیتاڵ

لە هێرشێکی چەقۆدا بۆ سەر قوتابخانەیەکی کچان لە ناوچەی باشاکشەهیری ئیستەنبوڵ، قوتابییەکی تەمەن 10 ساڵ گیانی لەدەستدا و 7 قوتابیی دیکە بریندار بوون. هێرشکارەکە، کە کچێکی تەمەن 15 ساڵانە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کراوە.

رووداوەکە کاژێر 08:40 خولەکی بەیانیی رۆژی دووشەممە، 6ی تشرینی یەکەم، لە قوتابخانەی ناوەندیی ئیمام خەتیبی شێخ شامیلی کایاشەهیر روویدا. هێرشکارەکە، کە دەرچووی هەمان قوتابخانەیە، بە جلوبەرگی قوتابخانەوە چووەتە نێو قوتابخانەکە و بە دوو چەقۆ بە شێوەیەکی هەڕەمەکی هێرشی کردووەتە سەر قوتابییان.

قوتابییە بریندارەکان، کە تەمەنیان لەنێوان 10 بۆ 13 ساڵدایە، بۆ نەخۆشخانەی چام ساکورای باشاکشەهیر گواستراونەتەوە. سەرەڕای هەوڵی پزیشکان، قوتابییەکی تەمەن 10 ساڵ بەناوی ئەسلەم سارە بوڵوت، گیانی لەدەستدا. بەگوێرەی زانیارییەکان، رەوشی تەندروستیی 5 لە بریندارەکان جێگیرە، بەڵام دۆخی 2ـیان ناجێگیرە.

یوسف تەکین، وەزیری پەروەردەی تورکیا، گیانلەدەستدانی قوتابییەکەی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند: "کچە قوتابییەک کە قوتابیی ئامادەییەکی دیکەیە، بە جلوبەرگی ئەو قوتابخانەیەوە دەچێتە قوتابخانەی ناوەندی و بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر منداڵەکانمان. بەداخەوە، قوتابییەکمان کە دۆخی ناجێگیر بوو، گیانی لەدەستدا."

لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە رەنگە هێرشکارەکە کێشەی دەروونیی هەبووبێت. رووداوەکە نیگەرانیی گەورەی لەنێو خێزانی قوتابییەکان دروستکردووە و جارێکی دیکە پرسی ئاسایشی قوتابخانەکانی لە تورکیا هێناوەتەوە رۆژەڤ.

لەبارەی رووداوەکەوە، دادگەی ئیستەنبوڵ بڕیاری "قەدەخەی بڵاوکردنەوەی" هەواڵی دەرکردووە و وەزارەتی پەروەردەش بۆ ماوەی دوو رۆژ دەوامی لە قوتابخانەکە راگرتووە. لێکۆڵینەوەی هێزە ئەمنییەکان لەبارەی هۆکار و وردەکارییەکانی هێرشەکە بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری گواستنەوەی تورکیا: رێگەی گەشەپێدان هاوسەنگیی هێز و پەیوەندییە ئابوورییەکان دادەرێژێتەوە
تورکیا19-10-2026

وەزیری گواستنەوەی تورکیا: رێگەی گەشەپێدان هاوسەنگیی هێز و پەیوەندییە ئابوورییەکان دادەرێژێتەوە

لە کۆبوونەوەی نێوان دەم پارتی و پارتی نوێ پرۆسەی چارەسەری تاوتوێ کرا
تورکیا19-10-2026

لە کۆبوونەوەی نێوان دەم پارتی و پارتی نوێ پرۆسەی چارەسەری تاوتوێ کرا

36 کەس لە تورکیا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ژنانەوە دەستگیرکران
تورکیا19-10-2026

36 کەس لە تورکیا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ژنانەوە دەستگیرکران

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە