Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیمەنێکی شوێنی رووداوەکە

دیمەنێکی شوێنی رووداوەکە

تورکیا

لە ئیستەنبووڵ باڵەخانەیەکی حەوت نهۆمی رووخا

رووداو سۆرانی

رووداو سۆرانی

08-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سۆرانی
رووداو سۆرانی08-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری گواستنەوەی تورکیا: رێگەی گەشەپێدان هاوسەنگیی هێز و پەیوەندییە ئابوورییەکان دادەرێژێتەوە
تورکیا19-10-2026

وەزیری گواستنەوەی تورکیا: رێگەی گەشەپێدان هاوسەنگیی هێز و پەیوەندییە ئابوورییەکان دادەرێژێتەوە

لە کۆبوونەوەی نێوان دەم پارتی و پارتی نوێ پرۆسەی چارەسەری تاوتوێ کرا
تورکیا19-10-2026

لە کۆبوونەوەی نێوان دەم پارتی و پارتی نوێ پرۆسەی چارەسەری تاوتوێ کرا

36 کەس لە تورکیا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ژنانەوە دەستگیرکران
تورکیا19-10-2026

36 کەس لە تورکیا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ژنانەوە دەستگیرکران

رووداو دیجیتاڵ

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە ناوچەی ماڵتەپەی شاری ئیستەنبووڵ، سێ نهۆمی یەکەمی باڵەخانەیەکی حەوت نهۆمی رووخا. تیمەکانی فریاگوزاری و رزگارکردن گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و هەوڵەکانیان بۆ رزگارکردنی ئەو کەسانەی لەژێر داروپەردوودا گیریان خواردووە، دەستپێکردووە.

رووداوەکە کاژێر 05:40 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی تشرینی یەکەمی 2026، لە گەڕەکی جەڤیزلی، لە ناوچەی ماڵتەپە لە ئیستەنبووڵ روویداوە. هۆکاری رووخانی باڵەخانەکە تاوەکو ئێستا نازانرێت.

دوای رووداوەکە تیمەکانی سەرۆکایەتیی بەڕێوەبردنی کارەسات و باری لەناکاو، تەندروستی، ئاگرکوژێنەوە و پۆلیس رەوانەی شوێنی رووداوەکە کراون.

داوود گول، پارێزگای ئیستەنبووڵ لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان رایگەیاند، "سێ نهۆمی باڵەخانەیەکی حەوت نهۆمی رووخاوە.  12 کەس لەژێر داروپەردوودا گیریان خواردووە. تائێستا 5 کەسیان رزگار کراون و لە 7 کەسەکەی دیکەش پەیوەندی لەگەڵ کەسیان هەیە و تیمەکان سەرقاڵی رزگاکردنیانن."

بەپێی گوتەی پارێزگای ئیستەنبووڵ دوو لە رزگارکراوەکان منداڵن و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

بەشێک لە دانیشتووانی باڵەخانەکەیان بە سەلامەتی گواستووەتەوە. ئێستا هەوڵەکان چڕکراونەتەوە بۆ رزگارکردنی ئەو کەسانەی دیکە کە لە سێ نهۆمە رووخاوەکەی خوارەوەدا گیریان خواردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری گواستنەوەی تورکیا: رێگەی گەشەپێدان هاوسەنگیی هێز و پەیوەندییە ئابوورییەکان دادەرێژێتەوە
تورکیا19-10-2026

وەزیری گواستنەوەی تورکیا: رێگەی گەشەپێدان هاوسەنگیی هێز و پەیوەندییە ئابوورییەکان دادەرێژێتەوە

لە کۆبوونەوەی نێوان دەم پارتی و پارتی نوێ پرۆسەی چارەسەری تاوتوێ کرا
تورکیا19-10-2026

لە کۆبوونەوەی نێوان دەم پارتی و پارتی نوێ پرۆسەی چارەسەری تاوتوێ کرا

36 کەس لە تورکیا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ژنانەوە دەستگیرکران
تورکیا19-10-2026

36 کەس لە تورکیا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ژنانەوە دەستگیرکران

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە