Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا. وێنە: AA

نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا. وێنە: AA

تورکیا

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لەبارەی پرۆسەی چارەسەری: قۆناخی زۆر باشی بڕیوە

هێمن عەساف

هێمن عەساف

09-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هێمن عەساف
هێمن عەساف09-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری گواستنەوەی تورکیا: رێگەی گەشەپێدان هاوسەنگیی هێز و پەیوەندییە ئابوورییەکان دادەرێژێتەوە
تورکیا19-10-2026

وەزیری گواستنەوەی تورکیا: رێگەی گەشەپێدان هاوسەنگیی هێز و پەیوەندییە ئابوورییەکان دادەرێژێتەوە

لە کۆبوونەوەی نێوان دەم پارتی و پارتی نوێ پرۆسەی چارەسەری تاوتوێ کرا
تورکیا19-10-2026

لە کۆبوونەوەی نێوان دەم پارتی و پارتی نوێ پرۆسەی چارەسەری تاوتوێ کرا

36 کەس لە تورکیا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ژنانەوە دەستگیرکران
تورکیا19-10-2026

36 کەس لە تورکیا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ژنانەوە دەستگیرکران

رووداو دیجیتاڵ

نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، لەبارەی پرۆسەی چارەسەرییەوە دەڵێ، قۆناخی زۆر باشی بڕیوە و بۆ یەکەمجارە لە پەرلەمانەوە بەڕێوەدەبردرێ.

نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، ئەمڕۆ هەینی تیشکی خستە سەر دوایین پەرەسەندنەکانی پرۆسەی چارەسەریی پرسی کورد لە وڵاتەکەیدا و رایگەیاند، دوای نزیکەی 50 ساڵ هەوڵ دەدرێ کۆتایی بەو دۆخە بهێندرێ لە وڵاتەکەیدا هەیە و گوتی، "ئێستا نەخشەرێگەیەک لەبەردەمماندایە و بە چڕی کاری لەسەر دەکەین."

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ئاماژەی بەوە دا کە پەسندکردنی یاسای پرۆسەی چارەسەری لە پەرلەماندا دەرخەری ویستی بەهێز و هاوبەشی گەلە؛ باسی لەوەشکرد، سەرخستنی پرۆسەکە پێگەی هەرێمی و نێودەوڵەتیی تورکیا بەهێزتر دەکات.

کورتولموش گوتی، "ئێستا پرۆسەی چارەسەری رۆژەڤی یەکەمی سیاسی و یاسایی تورکیایە."

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، کورتوڵموش باسی لە دۆخی ناوچەکە کرد و رایگەیاند، "نزیکەی 3 ساڵە تەقەیەک نەکراوە، بۆمبێک نەتەقیووەتەوە و کەس نەکوژراوە، چیدیکە دایکان فرمێسک لەسەر تەرمی رۆڵەکانیان ناڕێژن. بۆ نموونە، چیای گابار کە یەکێک بوو لە مەترسیدارترین ناوچەکان، ئەمڕۆ رۆژانە 82 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت و رۆڵەی ناوچەکە کاری تێدادەکەن، سوودمەند دەبن و ناوچەکەش دەوڵەمەندتر بووە."

سەبارەت بە هەنگاوەکانی داهاتوو، کورتولموش ئەوەی خستەڕوو کە لە ڕێگەی کۆمیسیۆنەکانی پەرلەمانەوە چاودێری پێشهاتەکان دەکەن و لە نزیکەوە چاودێری پرۆسەی هەڵوەشاندنەوەی گرووپەکانی وەک (یەبەشە) لە سنووری شنگال و تێکەڵبوونیان بە هێزەکانی حکومەتی عێراق دەکەن.

نوعمان کورتوڵموش رایگەیاند، "شەڕمان ناوێ، ئاشتیمان دەوێ؛ جوداخوازیمان ناوێ، یەکپارچەییمان دەوێ."

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری گواستنەوەی تورکیا: رێگەی گەشەپێدان هاوسەنگیی هێز و پەیوەندییە ئابوورییەکان دادەرێژێتەوە
تورکیا19-10-2026

وەزیری گواستنەوەی تورکیا: رێگەی گەشەپێدان هاوسەنگیی هێز و پەیوەندییە ئابوورییەکان دادەرێژێتەوە

لە کۆبوونەوەی نێوان دەم پارتی و پارتی نوێ پرۆسەی چارەسەری تاوتوێ کرا
تورکیا19-10-2026

لە کۆبوونەوەی نێوان دەم پارتی و پارتی نوێ پرۆسەی چارەسەری تاوتوێ کرا

36 کەس لە تورکیا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ژنانەوە دەستگیرکران
تورکیا19-10-2026

36 کەس لە تورکیا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ژنانەوە دەستگیرکران

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە