Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا. وێنە: AA

نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا. وێنە: AA

تورکیا

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا: دەرگای ئاشتی و برایەتی بە رووماندا کراوەتەوە

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

12-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ12-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری گواستنەوەی تورکیا: رێگەی گەشەپێدان هاوسەنگیی هێز و پەیوەندییە ئابوورییەکان دادەرێژێتەوە
تورکیا19-10-2026

وەزیری گواستنەوەی تورکیا: رێگەی گەشەپێدان هاوسەنگیی هێز و پەیوەندییە ئابوورییەکان دادەرێژێتەوە

لە کۆبوونەوەی نێوان دەم پارتی و پارتی نوێ پرۆسەی چارەسەری تاوتوێ کرا
تورکیا19-10-2026

لە کۆبوونەوەی نێوان دەم پارتی و پارتی نوێ پرۆسەی چارەسەری تاوتوێ کرا

36 کەس لە تورکیا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ژنانەوە دەستگیرکران
تورکیا19-10-2026

36 کەس لە تورکیا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ژنانەوە دەستگیرکران

رووداو دیجیتاڵ

نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، لەبارەی پرۆسەی چارەسەرییەوە رایگەیاند، راپۆرتی کۆمیسیۆنی ئاشتی و دەرکردنی یاسایەکی تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری رێگای بۆ پرۆسەی چارەسەری خۆشکردووە و گوتیشی، "تاوەکو کۆتایی لەسەر ئەم رێگایە دەڕۆین."

ئەمرۆ دووشەممە 12-10-2026، نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لە رێوڕەسمی کردنەوەی ساڵی نوێی خوێندنی ئەکادیمیی 2026-2027ی زانکۆی غازی عەنتاب لە پارێزگای دیلۆک لە باکووری کوردستان، گوتارێکی پێشکەش کرد.

کورتوڵموش ئاماژەی بە هەوڵەکانی تورکیا کرد لە رابردوو بۆ چارەسەرکردنی پرسی پەکەکە و گوتی: " ژمارەیەکی زۆر کەس هەوڵیان بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە دا، بەڵام نەیانتوانی سەرکەوتوو بن. بازنە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی ئەو سەردەمە رێگەیان بە کۆتاییهاتنی ئەم پرسە نەدەدا."

لە بارەی پرۆسەی چارەسەری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ستایشی بەڕێوەبردنی پرۆسەکەی کرد و  دوو هەنگاوی گرنگی پرۆسەکەی بە "شانازیی دیموکراسیی تورکیا" ناوبرد، ئەوانیش پیکهێنانی کۆمیسیۆنی ئاشتی و نووسینەوەی راپۆرتەکەی بۆ پەرلەمان، هەروەها تێپەڕاندنی یاسایەکی تایبەت بە پرۆسە بە زۆرینەی دەنگ لە پەرلەمان.

"تاوەکو کۆتایی بەردەوام دەبین"

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ئاماژەی بە یاسای تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری دا – کە لە تورکیا بە (یاسای چوارچێوە) ناسراوە -  و گوتی: "لە ئەنجامی بەڕێوەبردنی سەرکەوتووانەی پرۆسەکە و بە بەشداریی ئەرێنی و نیازپاکانەی هەموو لایەک، هەم راپۆرتێک وەک نەخشەڕێگا ئامادە کرا، هەمیش ئەو یاسایەی کە راپۆرتەکە داوای دەکرد پەسندکرا و رێگە بۆ پرۆسەکە کرایەوە."

کورتوڵموش جەختی کردەوە لەوەی راپۆرتەکەی کۆمیسیۆنی ئاشتی لە پەرلەمان دەستپێکی کردنەوەی دەرگای پرۆسەکە بووە و دەرکردنی یاساکەش بووەتە کردنەوەی دەرگاکە تاوەکو کۆتایی. کورتوڵموس گوتی: " دەرگایەکی نوێ لە بەردەمماندا کراوەتەوە. ئەمە دەرگای ئاشتی، برایەتی، یەکێتی، پێکەوەژیان و پێکەوە گەشەکردنە لەگەڵ گەلانی هەموو وڵاتان و پەنا بەخوا تاوەکو کۆتایی لەسەر ئەم رێگایە دەڕۆین."

لیژنەی پاڵپشتیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی کە بە (کۆمیسیۆنی ئاشتی) ناسراوە لە پەرلەمان بە بەشداریی هەموو پارتەکانی نێو پەرلەمانی تورکیا پێکهات و راپۆرتێکی بە دەنگی 47 ئەندام لە کۆی 50 ئەندام پەسند کرد کە کۆکراوەی پێشنیازی پارتە سیاسییەکان بوو بۆ پرۆسەکە.

لەسەر ئەو راپۆتە لە 10-8-2026 یاسای ژمارە 7595 کە تایبەتە بە پرۆسەی چارەسەری لە پەرلەمان بە دەنگی 467 پەرلەمانتار پەسند کرا، کە دەبێتە زەوینەی یاسایی بۆ دیاریکردنی چارەنووسی گەریلاکانی پەکەکە لە دوای چەکدانان و گەڕانەوەیان. 

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری گواستنەوەی تورکیا: رێگەی گەشەپێدان هاوسەنگیی هێز و پەیوەندییە ئابوورییەکان دادەرێژێتەوە
تورکیا19-10-2026

وەزیری گواستنەوەی تورکیا: رێگەی گەشەپێدان هاوسەنگیی هێز و پەیوەندییە ئابوورییەکان دادەرێژێتەوە

لە کۆبوونەوەی نێوان دەم پارتی و پارتی نوێ پرۆسەی چارەسەری تاوتوێ کرا
تورکیا19-10-2026

لە کۆبوونەوەی نێوان دەم پارتی و پارتی نوێ پرۆسەی چارەسەری تاوتوێ کرا

36 کەس لە تورکیا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ژنانەوە دەستگیرکران
تورکیا19-10-2026

36 کەس لە تورکیا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ژنانەوە دەستگیرکران

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە