Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا

نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا

تورکیا

کورتوڵموش: دەبێ پەکەکە چەک دابنێ بۆ ئەوەی یاسای پاڵپشتیی کۆمەڵایەتی بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە

هێمن عەساف

هێمن عەساف

16-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هێمن عەساف
هێمن عەساف16-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری گواستنەوەی تورکیا: رێگەی گەشەپێدان هاوسەنگیی هێز و پەیوەندییە ئابوورییەکان دادەرێژێتەوە
تورکیا19-10-2026

وەزیری گواستنەوەی تورکیا: رێگەی گەشەپێدان هاوسەنگیی هێز و پەیوەندییە ئابوورییەکان دادەرێژێتەوە

لە کۆبوونەوەی نێوان دەم پارتی و پارتی نوێ پرۆسەی چارەسەری تاوتوێ کرا
تورکیا19-10-2026

لە کۆبوونەوەی نێوان دەم پارتی و پارتی نوێ پرۆسەی چارەسەری تاوتوێ کرا

36 کەس لە تورکیا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ژنانەوە دەستگیرکران
تورکیا19-10-2026

36 کەس لە تورکیا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ژنانەوە دەستگیرکران

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا دەڵێ، پرۆسەی چارەسەری بە شێوەیەکی سەرکەوتوو و بەپێی ئەو پلانەی دانراوە بەڕێوەدەچێت؛ ئاماژە بەوەش دەکات کە "پێویستە هیچ کەسێک تووشی نیگەرانی و ترس نەبێت. هەموو شتێک کەوتووەتە سەر رێڕەوی خۆی و هیچ کێشەیەک نییە." 


نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی سەرۆکی پەرلەمانەکانی ئەورووپا لە رۆمای ئیتاڵیایە و بەشداریی لە بەرنامەیەکی میدیای فەرمیی وڵاتەکەی کرد و وەڵامی پرسیارەکانی لەبارەی پرۆسەی چارەسەری و پرسەکانی دیکەی رۆژەڤ دایەوە.

نوعمان کورتوڵموش ئاماژەی بەوە کرد، سەرەڕای هەندێک دواکەوتن، ئاراستەی پرۆسەکە هەرگیز ناگۆڕدرێ و گوتی: "پرۆسەکە بە ویستێکی سیاسیی بەهێزەوە بەردەوامە. یاسای بەهێزکردنی پاڵپشتیی کۆمەڵایەتی و یەکڕیزی نیشتمانیی بە 467 دەنگی بەڵێ پەسند کرا. پێویستە هیچ کەسێک تووشی نیگەرانی و ترس نەبێت. هەموو شتێک بەو شێوەیەی چاوەڕێمان دەکرد و بە پشتگیریی زۆرینەی گەلەکەمان بەڕێوەدەچێت." 

کورتوڵموش ئاماژەی بە هەنگاوەکانی پەکەکە کرد و گوتی: "رێکخراوەکە بەردەوامە لە رادەستکردنی چەکەکانی و خێراکردنی پرۆسەی بێچەککردن. یاساکە زۆر روونە. ئەگەر بە شێوەیەکی روون دیاری نەکرێ و پشتڕاست نەکرێتەوە کە رێکخراوەکە بە تەواوی چەکی داناوە، ئەم یاسایە ناکەوێتە واری جێبەجێکردنەوە. ئەمە زۆر ئاشکرایە." 

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا سەرنجی خستە سەر مەترسیی هەوڵی تێکدەرانە بۆ تێکدانی پرۆسەکە و گوتی، "پێویستە مرۆڤ بەرامبەر هەوڵی تێکدەرانە وریا بێت. نابێت هیچ کەسێک زمانی جیاکاری بەکاربێنێت. زمانی کۆنی جیاکاری، لەنێو سیاسەتدا هیچ بەهایەکی نەماوە و بەتایبەتی خەڵکی کورد لە ناوچەکەدا هەرگیز گوێ بە قسەکانی تایبەت بە جیاکاری نادەن. پێویستە هەموو کەسێک لە بابەتی بەکارهێنانی زمانی جیاکاریدا بە وریاییەوە بجووڵێتەوە." 

پرۆسەی چارەسەری

پرۆسەی چارەسەری رۆژی 1ـی تشرینی یەکەمی 2024 بە بانگەوازێکی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە بۆ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە دەستیپێکرد. دواتر 27ـی شوباتی 2025، ئۆجەلان داوای لە پەکەکە کرد چەک دابنێت و خۆی هەڵبوەشێنێتەوە.

رۆژی 12ـی ئایاری 2025، پەکەکە بڕیاری کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری دا. هەروەها رۆژی 11ـی تەممووزی 2025 گرووپێک لە گەریلاکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان بە شێوەی سیمبوولی چەکیان لە سنووری دووکان لە پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی کوردستان سووتاند.

دواتر (کۆمیسیۆنی یەکڕیزی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی) لە پەرلەمانی تورکیا پێکهێندرا و لە 5ـی ئابی 2025 دەستی بە کارەکانی کرد. ئەو کۆمیسیۆنە رۆژی 18ـی شوباتی 2026 راپۆرتی هاوبەشی فراکسیۆنەکانی پەسند کرد. ئێستا چاوەکان لەسەر هەنگاوی یاسایی و چەکدانانی کردەیی پەکەکەن.

رۆژی 24ـی ئابی 2026، لیژنەی بەدواداچوون و هاوئاهەنگی کە لەژێر چەتری یاسای (بەهێزکردنی پاڵپشتیی نیشتمانی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی) پێکهێندرا و یەکەم کۆبوونەوەی خۆی کرد. مژاری سەرەکیی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە پرۆسەی چەکدانان و هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە.

رۆژی 10ـی ئابی 2026، پەرلەمانی تورکیا پرۆژەیاسای بەهێزکردنی پاڵپشتیی نیشتمانی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی خستە دەنگدانەوە. لە کۆی 562 پەرلەمانتاری ئامادەبوو، 468 پەرلەمانتار دەنگی "بەڵێ"یان بە پرۆژەکە دا، لە بەرامبەردا 88 پەرلەمانتار دەنگی "نەخێر"یان دا و شەش دەنگی بێلایەنیش (بەتاڵ) هەبوون.

پەسندکردنی ئەم پرۆژەیاسایە دوای نزیکەی ساڵێک لە کاری بەردەوامی کۆمیسیۆنی پرۆسەی چارەسەری هات، کە تێیدا گوێ لە نزیکەی 140 کەسایەتی گیرا و چەندین کۆبوونەوەی تایبەت کران.

پرۆژەیاساکە لە 12 مادە پێکهاتووە و لەژێر ناوی پێشنیازەیاسای بەهێزکردنی پاڵپشتیی نیشتمانی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی پێشکەش کرابوو.

رۆژی 17ـی ئابی 2026، رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا واژۆی لەسەر یاساکە کرد و لە 18ـی ئابی 2026 لە رۆژنامەی فەرمیی وڵات دا بڵاوکرایەوە و چووە واری جێبەجێکردنەوە.

رۆژی 20ـی ئابی 2026، دەستەی بەدواداچوون و هەڵسەنگاندن، لە چوارچێوەی یاسای ژمارە 7595 (یاسای پاڵپشتی نیشتمانی و بەهێزکردنی کۆمەڵایەتی)ـی تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری دامەزرا.

ئەو دەستەیە بە سەرۆکایەتیی جەودەت یڵماز، یاریدەدەری سەرۆککۆمار پێکهێندرا. هەریەک لە وەزیرانی داد، بەرگری، ناوخۆ، دەرەوە و سەرۆکی دەزگای هەواڵگری نیشتمانی (میت) و سکرتێری سەرۆککۆمار و سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی تورکیا تێی دا ئەندامن.

یەکەم کۆبوونەوەی ئەو دەستەیە لە 24ـی ئابی 2026 کرا.

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری گواستنەوەی تورکیا: رێگەی گەشەپێدان هاوسەنگیی هێز و پەیوەندییە ئابوورییەکان دادەرێژێتەوە
تورکیا19-10-2026

وەزیری گواستنەوەی تورکیا: رێگەی گەشەپێدان هاوسەنگیی هێز و پەیوەندییە ئابوورییەکان دادەرێژێتەوە

لە کۆبوونەوەی نێوان دەم پارتی و پارتی نوێ پرۆسەی چارەسەری تاوتوێ کرا
تورکیا19-10-2026

لە کۆبوونەوەی نێوان دەم پارتی و پارتی نوێ پرۆسەی چارەسەری تاوتوێ کرا

36 کەس لە تورکیا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ژنانەوە دەستگیرکران
تورکیا19-10-2026

36 کەس لە تورکیا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ژنانەوە دەستگیرکران

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە