Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تورکیا

لە باکووری تورکیا تەقینەوە لە کانێکی خەڵووز روویدا و 3 کرێکار مردن

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

23-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ23-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

هاکان فیدان: پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل متمانە بە سیستمی نێودەوڵەتی ناهێڵێت
تورکیا23-10-2026

هاکان فیدان: پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل متمانە بە سیستمی نێودەوڵەتی ناهێڵێت

لە ئامەد 67 کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیرکران
تورکیا23-10-2026

لە ئامەد 67 کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیرکران

بانکی ناوەندیی تورکیا رێژەی سوودی بانکیی دابەزاند
تورکیا22-10-2026

بانکی ناوەندیی تورکیا رێژەی سوودی بانکیی دابەزاند

رووداو دیجیتاڵ

لە کانێکی خەڵووزی بەردین لە قەزای کیلیملی سەر بە پارێزگای زۆنگوڵداک لە باکووری تورکیا، تەقینەوەیەک روویدا. بەپێی زانیارییە فەرمییەکان، سێ کرێکار گیانیان لەدەستداوە و  پێنجی دیکەش بریندار بوون.


رووداوەکە ئەمرۆ هەینی، 23-10-2026 لە کانێکی خەڵووزدا لە ناحیەی گەلیک روویداوە، کە بەهۆی قەتیس بوونی گازی میسان لە قووڵایی نزیکەی 40 مەتردا تەقیوەتەوە.

دوای تەقینەوەکە، کرێکارانی دیکە توانییان بەشێک لە کرێکارە بریندارەکان بهێننە دەرەوە. لەلایەن تیمە پزیشکییەکانەوە، گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی دەوڵەت لە زۆنگوڵداک.

بۆ رزگارکردنی کرێکارەکانی دیکە، کە لەنێو کانەکەدا گیریان خواردبوو، ئۆپەراسیۆنی رزگارکردن دەستیپێکردووە. تیمەکانی رزگارکردنی و تەندروستیی جەندرمە رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران.

دوای رووداوەکە تورگوت سوباشی، یاریدەدەری پارێزگاری زۆنگوڵداک، لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەڤانان رایگەیاند، "رووداوەکە کاژێر 10 بەیانی لە کانێکی خەڵووزی بێ مۆڵەت روویداوە".

سوباشی ئاشکرای کرد، کانەکە نزیکەی مانگێک پێش ئێستا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە داخرابوو، بەڵام دواتر لەلایەن خاوەنەکانییەوە بە نایاسایی کرابووەوە.

بەپێی زانیارییە فەرمییەکان، لە رووداوەکەدا 3 کرێکار گیانی لەدەستداوە و 5 کرێکاریش بریندارن و تەندروستیی دوویان سەختە.

ئاکن گورلەک، وەزیری دادی تورکیا لە هەژماری خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی (ئێکس) رایگەیاند، لیژنەیەکی سێ کەسی بۆ لیکۆڵینەوە لە کەمتەرخەمی و هۆکاری رووداوەکە پێکهێنراوە. 

بابەتی پەیوەندیدار

هاکان فیدان: پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل متمانە بە سیستمی نێودەوڵەتی ناهێڵێت
تورکیا23-10-2026

هاکان فیدان: پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل متمانە بە سیستمی نێودەوڵەتی ناهێڵێت

لە ئامەد 67 کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیرکران
تورکیا23-10-2026

لە ئامەد 67 کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیرکران

بانکی ناوەندیی تورکیا رێژەی سوودی بانکیی دابەزاند
تورکیا22-10-2026

بانکی ناوەندیی تورکیا رێژەی سوودی بانکیی دابەزاند

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە